رووداو دیجیتاڵ
یانەی ئینتەرمەیامی، جارێکی دیکە بەبێ لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی ئەرجەنتینی نەیتوانی بباتەوە و زۆر بەزەحمەت یەکسانبوونی بەدەستهێنا.
بەیانی ئەمڕۆ لە خولی گەورەی ئەمریکادا، ئینتەرمەیامی میوانداری نیویۆرک سیتی کرد و بەبەرچاوی لیۆنێل مێسی، کە بەهۆی پێکانەوە نەیتونای یاری بکات، لەگەڵیدا بە ئەنجامی 1-1 یەکسانبوو.
لە نیوەی یەکەمدا کەسیان نەیتوانی تۆڕی گۆڵی ئەوەی دیکە بهەژێنێت و بە ئەنجامێکی سپی کۆتاییهات.
نیویۆرک سیتی لە خولەکی 77 لە رێگەی سانتیاگۆ رۆدریگێزەوە پێشکەوتنی بەدەستهێنا.
لە کاتێکدا یارییەکە بەرەو کۆتایی دەڕۆیشت، تۆماس ئەڤیلیس لە خولەکی 5ی کاتی زیادکراودا، تونای گۆڵی یەکسانبوون بۆ ئینتەرمەیامی تۆمار بکات.
دوای دوو خولەک هاوڕێکانی لیۆنێل مێسی لە رێگەی داڤید رویزەوە خەریکبوو سەرکەوتن بەدەستبهێنن، بەڵام تۆپەکەی بەر ستوونی گۆڵی نیویۆرک سیتی کەوت و یارییەکە بە یەکسانبوون بەبێ گۆڵ کۆتایی هات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ