هەولێر و بەغدا هێشتا لەبارەی پشکی کورد لە پرۆژەیاسای بودجە نەگەیشتوونەتە رێککەوتن، ئەندامێکی لیژنەی داراییش دەڵێت، رۆژی شەممە یان یەکشەممە لیژنەی دارایی کۆتایی بە کارەکانی دەهێنێت و پرۆژەیاساکە ئامادە دەبێت بۆ دەنگدان
نزیکەی 200 پزیشکی ددان بەهۆی دامەزراندنیان لە دەرەوەی شاری هەولێر، ناڕازین و داوادەکەن وەزارەتی تەندروستی لەنێو شار دەستبەکاربوونیان بۆ بنووسێت. بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێریش دەڵێت، ژمارەیەکی زۆر پزیشک ماوەی خزمەتیان لە دەرەوەی شار تەواوکردووە، پێویستە بگوازرێنەوە نێو شار، بۆیە ئەوانەی ئێستا دادەمەزرێن بەپێی رێوشوێنەکان دەبێت شوێنی ئەوان بگرنەوە