نۆرەی پێكهێنانی حكومەتە

دوێنێ کاژێر 09:56
محەممەد رەئوف محەممەد
A+ A-
 
پێش ئەوەی باسی حكومەتی ئایندە بكەین پێویستە چەند خاڵێكی راست و پشتڕاستكراوە بڵێین:  
 
یەكەم: هەموو حیزب و لایەنەكان پێش هەڵبژاردن رایانگەیاند ئەم هەڵبژاردنە گرنگ و یەكلاكەرەوەیە، قسەكانیان راست دەرچوون، ئینجا هەر لایەنێك بۆخۆی بچێتەوە بە خۆیدا بزانێت بۆ وایگوت؟ چۆن وادەرچوو؟
 
دووەم: هەموو لایەنێك رایگەیاند ئەم هەڵبژاردنە دوور دەبێت لە ساختەکاری و دیزاین، تەنانەت پارتیش وازی لە باسی دیزاین هێنا.
 
سێیەم: خەڵكی كوردستان دەنگی دا و هات بەدەم بانگەشەی لایەكانەوە، ئیدی هیچ كەس و لایەنێك بۆی نییە گلەیی و گازندە لە هاووڵاتیان و دەنگدەران بكات.
 
چوارەم: یەكەم هەڵبژاردن بوو لەو سی ساڵەدا ئۆپۆزیسیۆن چی زانی و چی توانی گوتی و كردی بە دەسەڵات و دەسەڵاتیش ئەوەی پێیكرا كردی بۆ پاراستنی پێگە و قورسایی و مانەوەی لە دەسەڵات و، رەوتی هەڵبژاردنیش زۆر ئارام و دوور لە تووندوتیژی و چاوسووركردنەوە و فڕاندنی سندووق بوو.
 
لە كۆتاییدا كەس نكۆڵی لەو چوار خاڵە ناكات، كەواتە ئیدی نۆرەی ئەوەیە هاووڵاتیان و دەنگدەران پاداشت بكرێن و هەرچی زووتر حكومەت پێكبهێنرێت.
 
پێكهێنانی حكومەت: بۆچی پێویستە زوو حكومەت پێكبهێندرێت؟
 
لەبەر كۆمەڵێك هۆكار لەوانە:
 
یەكەم: پەیمانی زۆریان بە دەنگدەر و خەڵك داوە.
 
دووەم: قەیرانی مووچە و بودجە هێشتا چارەسەر نەبووە و ناجێگیرە، ئەگەر حكومەتێكی نوێ و گەرموگوڕ دەست بەكار نەبێت زیاتر ناجێگیر دەبێت.
 
سێیەم: دۆخی ناوچەكە ناسەقامگیرە و ئەگەری رووداو و پێشهاتی قورس هەیە و ئەوەش پێویست دەكات حكومەتێكی نوێ و تۆكمە هەبێت و خۆی ئامادە بكات بۆ هەر ئەگەرێكی باش و خراپ.
 
شێوازی حكومەتی كابینەی 10 چۆن دەبێت؟
 
ئەگەر و بژاردەی یەكەم پارتی و یەكێتی كابینەكە پێكدەهێنن و توركمان و ئاشووری بەشداری دەكەن.
 
بژاردە و ئەگەری دووەم ئەوەیە پارتی و یەكێتی حكومەت پێكدەهێنن و لایەنی دیكەش قەناعەت پێدەكەن و بە ئیمتیازی گونجاوەوە حكومەتێكی ئیئتیلافی دروست دەكەن.
 
ئەگەری سێیەم پارتی و یەكێتی و هەموو لایەنە براوەكان حكومەتی بنكە فراوان پێكدەهێنن، جگە لە نەوەی نوێ، لەبەرئەوەی نەوەی نوێ دەنگەكانی بەستراوە بە ئۆپۆزیسیۆن بوونەوە و ئەگەر بەشداری بكات چارەنووسی وەك گۆڕان دەبێت.
 
مەرجەكانی حكومەتێكی تۆكمە و یەكدەست و سەركەوتوو چین؟
 
یەكەم: پێویستە پارتی بە هەندێك لە سیاسەتەكانیدا بچێتەوە، بەتایبەت چەمكی هاوبەشی وەكو خۆی بەرجەستە بكات.
 
دووەم: بابەتی داهات و نەوت و بودجە نابێت هیچ گومان و تەمومژێكی تێدا بمێنێت.
 
سێیەم: ئەگەر حكومەت بنكە فراوان بوو نابێت پارتی و یەكێتی بە پلان و هۆشمەندی فیفتی بە فیفتی حكومەت پێكبێنن.
 
چوارەم: پێویستە وەزیر و وەزارەت خاوەنی ستاف و بودجە و دەسەڵاتی تەواوبێت و، كار و ئەركەكانی لەژێر چاودێریی پەرلەمان دا بێت.
 
پێنجەم: پێویستە مانگی یانزەی هەموو ساڵێك بودجە تەخمین بكرێت و بخرێتە بەردەستی پەرلەمان.
 
شەشەم: كاركردن لەسەر كرانەوەی بازاڕ و سوككردنی بارگرانیی هاووڵاتیان و وەبەرهێنەران لەپێشینەی ستراتیجی حكومەت بێت.
 
حەوتەم: بودجەی خزمەتگوزاریی شارەكان تەواو شەفاف و دادپەروەرانە بێت.
 
هەشتەم: دابەشكردنی وەزارەتەكان بیانوو بڕ بێت بۆ هاوبەشانی حكومەت.

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

د. زوبیر رەسوڵ

ئەنجامەکانی هەڵبژاردن و ئاماژەکان

ئەگەر پێشتر پاساوێک هەبووبێت کە دەنگی پارتی و یەکێتی دەنگی راستەقینەی خۆیان نییە، ئەم جارە هیچ بوارێک بۆ ئەو پاساوە نەمایەوە و دەرکەوت؛ ئەو دوو لایەنە پێگە و جەماوەری خۆیان هەیە و ئەنجامەکانیشیان لە هی ساڵانی پێشوو نزیک بوون. دەرکەوتنی قەبارەی لایەنەکان بەتایبەتیش بۆ هەردوو حیزبی حوکمڕان، زۆر گرنگ بوو لەو قۆناخەدا، بەتایبەت کە بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن لە دەرەوەی دەسەڵاتی ئەو دوو لایەنە بوو.