پاشیڤ لە پێشوازی لە جەژن دا
ئەم بەرنامەیەی پاشیڤ لە شەوی 29ی رەمەزاندا، بەرنامەیەکی تایبەت بوو لەسەر ئامادەکارییەکان بۆ جەژنی رەمەزان.
بێستوون عوسمان، پێشکێشاری پاشیڤ، لە دەستپێکی بەرنامەکە باسی ئەوەی کە کرد کە لەگەڵ تیمی پاشیڤ و مەتێ و مەلا تائیف سەردانی ماڵی مەلا فوئادیان کردووە بۆ بەربانگ.
هەروەها، بێستوون ئاماژەی بە بەشداری بەرفراوانی خەڵک کرد لە پێشبڕکێی ئەمشەو دا، کە نزیکەی 25 هەزار کەس بەشدارییان لە وەڵامدانەوەی پرسیاری پێشبڕکێی پاشیڤدا کردبوو.
پێشکێشکاری پاشیڤ زیاتر باسی دوا بەرنامەی پاشیڤ کرد کە تایبەت دەکرێت بە راگەیاندنی براوەی ئۆتۆمبێلی پاشیڤی رووداو. هەروەها دڵنیایی بە بینەران دا لە شەفافییەتی پرۆسەکە و، روونی کردەوە کە دەستنیشانکردنی براوەی ئۆتۆمبێلەکە بەشێوەیەکی دادپەروەرانە بەڕێوەدەچێت.
لە کۆتایی بەرنامەکەدا ناوی براوەی ئەو شەوە راگەیەندرا، کە خاتوو ئیلا عەدنان بوو لە شارەزوور.