پاشیڤ لە شەوی قەدر

27 March 2025

بەرنامەی پاشیڤ لە شەوی 27ی رەمەزان دا، چەندین بڕگە و بابەتی جیاوازی تێدابوو. لە بەرنامەکەدا سەردار بێبانی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەردار گرووپ بەشداری کرد، هەروەها چێشتلێنەرە ژاپۆنییەکان و خوێندکارانی زانکۆش ئامادەبوون. 

لەسەرەتای بەرنامەکە سەردار بێبانی باسی لە کارەکانی سەردار گرووپ کرد. ئەو بارزگانە بەڵێنی دا بۆ دابینکردنی 500 هەلی کاری نوێ بۆ گەنجانی کوردستان.

لە بەرنامەکەدا چێشتلێنەری ژاپۆنی ئامادەبوون کە خواردنی کولتووری خۆیان ئامادە دەکرد. هەروەها دەرفەت درا بە خوێندکارانی زانکۆ کە لەگەڵ بێبانی بەشدار بن، پرسیار دەربارەی شێوازی کارکردن و ئەو ئالنگارییانەی کە رووبەڕووی گەنجان دەبێتەوە لە ناوچەکەدا بکەن.