پاشیڤ لە گەڕەکی منارەی هەولێر

13 March 2025

بەرنامەی پاشیڤی رووداو لە شەوی سێزدەی رەمەزانی 2025، چەندین بڕگەی هەمەڕەنگی لەخۆگرت. بێستوون عوسمان، پێشکێشکاری بەرنامەکە، سەرەتا باسی لە پێشبڕکێی شەوانەی رەمەزان و رایگەیاندنی ناوی براوە کرد، کە خەڵاتی تەلەڤزیۆنێکی 55 ئینجی دەباتەوە. 

بێستوون عوسمان رایگەیاند کە ئەمشەو دەچن بۆ یەکێکی دیکە لە گەڕەکەکانی هەولێری پایتەخت، گەڕەکی عارەبان، لەگەڵ یەکێک لە ماڵەکانی ئەو گەڕەکە خوانی پارشێو دەخۆن. هەروەها باسی ئەوەی کرد کە شەوی پێشوو پارشێویان لە گەڕەکی منارە لە ماڵی کاک مەهدی کە هەولێرییەکی رەسەن و خەڵکی قەڵاتی هەولێرە، کردووە. هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، کە یەکێک لە کوڕەکانی کاک مەهدی شێفە و بەڵێنی داوە کە شەوێک بێت و خواردنێکی تایبەت بۆ لە بەرنامەکەدا ئامادە بکات.

میوانی ئەمشەوی پاشیڤ سەرمایەدارێکی دیکەی کوردستانە بەناوی بەختیار سەلیم، خاوەن و بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای بەختیاری. بەختیار سەلیم چیرۆکی ژیان و کاری خۆی گێڕایەوە و وردەکارییەکانی سەرکەوتنی کارەکەی لە پاشیڤدا باسکرد. لەباسی کۆمپانیای بەختیاری، بەختیار سەلیم روونی کردەوە، کە کۆمپانیاکەیان لە دوو بەشی سەرەکی پێکهاتووە، بەشی بازرگانی و بەشی بەرهەمهێنان، هەروەها زۆربەی هەلی کارەکانیان لە بەشی بەرهەمهێنانە، کە نزیکەی هەشتا کەس کاری تێدا دەکەن. باسی لەوەش کرد، کە لە بەشی بازرگانیشدا ژمارەیەکی زۆر لە کەسانی پسپۆڕ و ئەندازیار لە بوارە جیاوازەکاندا کار دەکەن و خزمەت پێشکێش دەکەن.

دوای ئەو گفتوگۆیە، بێستوون عوسمان رووی کردە چێشتخانەکەی مەتێ. ئەمشەو مەتێ پڵاو و شێخ مەحشی ئامادە دەکات. بەرنامەکە بە چەند بەشێکی هونەری و میوزیک و گفتوگۆی زیاتر لەگەڵ میوانەکانیدا کۆتایی هات.