پەروەردە و فێركردن لەنێوان كەرتی گشتی و تایبەتدا

پەروەردە و فێركردن لەنێوان دوو نەوەی جیاوازدا
لە ساڵی نوێ خوێندنا سەرجەم مامۆستایان 20كاژێر راهێنان پێدەكرێت
كورتەیەك لە بەرنامەكە
رۆڵی پەروەردەو فێركردن لە پێشكەوتی وڵاتدا چییە؟ ئایا پەروەردەو فێركردن لەنێو ناوەندە ناحكومیەكاندا جیاوازی هەیە و پێشكەوترە؟ یاخوود دۆخی ئەوانیش باش نییە، ئەم جۆرە پەروەردەی ئێستا هەمانە هیچ جۆرە پێشكەوتنێكمان تێدا دروست دەكات؟ لەم بەرنامەیە بەدواداچوون بۆ وەڵامی ئەو پرسیارانەو چەندین پرسیاری دیكەش كرا، مامۆستایەكی بەزموونی بەرنامەكە رای وایە بەم جۆرە بەروەردەی ئێستا هەمانە هیچ گۆڕانكاریەك دروست نابێت. بەرپرسێكی حكومیش لە بواری پەروەردە دان بەوەدا دەنێ كە پەروەردەكەیان پێویستی بە گۆڕانكاریە هەر بۆیە دەستیان بە راهێنان كردوە تاوەكو ئێستاش راهێنانیان بە 600 مامۆستا كردوە تاوەكو لە رێگای ئەو راهێنەرانەوە، تەواوی مامۆستایان لە ساڵی نوێی خوێندن لانی كەم 20كاژێر راهێنان لەسەر چۆنێتی وانە گوتنەوەو پەروەردە كردن وەربگرن.
ئەم جگەلەوە جەخت لەوەش كرایەوە قوتابخانە ناحكومییەكان جیاوازی چینایەتیان دروست كردوە و قوتابخانە حكومییەكانیش بەدەست چەندین گرفتەوە دەناڵێنن لەنمونەی سێ دەوامی لە یەك قوتابخانەدا.
ئەوەی گۆڕاوە، تەختە رەشەكە بووەتە سپی
مامۆستایەكی قوتابخانەی ناحكومی میوان لەبەرنامەكەدا باسی لەوە كرد لەسەردەمی خوێندكاری ئەوەوە بۆ ئێستا یەك شت گۆڕاوە ئەویش تەختەڕەشەكەی قوتابخانەكان گۆڕاوە بۆ سپی رەخنەی ئەوەشی لە مامۆستایان گرت بەوەی دەستیان نییە لە خو نوێ كردنەوە، ئەو كە منداڵەكانی لە قوتابخانەی حكومین ئاماژەی بەوەدا لە قوتابخانەی منداڵەكانیەوە بانگكراوە كە پارە كۆبكەنەوە بۆ كڕینی هەندێ پێداویستی قوتابخانەكە ئەو گوتی "ئەركی دایك و باوكان نییە، لە خوێندنگای حكومی پارە بدەن بۆ كڕینی پێداویستی، تەنانەت قوتابخانە هەیە كارگوزاری نییە، مامۆستاكان لەسەر بودجەی خۆیان كەسێكیان بەكرێ گرتووە".
مامۆستایەكی دیكە ئەوەی روونكردەوە كە راستە پلان بۆ گۆڕانكاری هەیە، بەڵام تاوەكو ئێستا نەچووەتە بواری جێبەجێ كردنەوە ئەو گوتیشی "ئەوەی گرفتە وەزارەتی پەروەردە، بودجە بۆ پڕۆژە گۆڕانكارییەكانی دابین ناكات هەندێ لە پێداویستی قوتابخانەكان كەسانی دەوڵەمەند دابینی دەكەن".
مامۆستایەكی دیكە رەخنەی ئەوەی گرت هەندێ یاسا بەسەر قوتابخانە ناحكومییەكاندا جێبەجێ دەكرێت بەسەر حكومییەكاندا ناكرێت بەنمونە لەقوتابخانە ناحكومییەكاندا 200قوتابی دەبێت توێژەرێكی هەبێت، بەڵام لە حكومییەكاندا ئەوە جێبەجێ ناكرێت.
"قسەی قوتابیەك لە ناخەوە برینداری كردم"
"خۆزگە مامۆستاكان گەورە دەبوون و لە ئێمە تێدەگەیشتن، خۆزگە لەگەڵ ئەم سەردەمدا خۆیان دەگونجاندو زانیارییەكانیان نوێ دەكردەوە" قوتابییەكی نمونەیی ئەو قسەیە بە مامۆستا سەربەست كەریم، بەڕێوەبەری راهێنان و پەرەپێدانی پەروەردەیی لە سلێمانی دەڵێت، مامۆستا سەربەست دوای گێڕانەوە ئەو قسەیە گوتیشی "قسەی ئەو قوتابیە لە ناخەوە برینداری كردم". ئەو بەرپرسەی پەروەردە دان بەوەشدا دەنێ كە شێوازی وانەگوتنەوە لە كوردستاندا نەریتییە و پێویستی بە گۆڕانكارییە ئەو گوتیشی "ئەبێت دیدیی ئێمە بۆ پەروەردە بگۆڕێت".
مامۆستا سەریەست ئەوەش ناشارێتەوە كە ئێستا بۆشاییەكی گەورە لەنێوان خوێندكار و مامۆستایاندا هەیە، بەكردنەوەی چەندەها دەورە بۆ مامۆستایان هەوڵدەدەن ئەو بۆشاییە نەهێڵن.
سەربەست كەریم ئەوەشی خستەڕوو یەكێك لە ئامانجەكانیان ئەوەیە لەجیاتی مامۆستا خوێندكار بكەنە سەنتەر و مامۆستاش بكەنە هاریكار و رێبەر و گوتیشی "ئەگەر مامۆستایانی ئێمە خۆیان نوێ نەكەنەوە كێشەی گەورە لە ناوەندەكانی خوێندن دروست دەبێت".
ئەبێت لە ساڵی نوێی خوێندن مامۆستایان ئەم خولە ببینن
بەڕێوەبەری راهێنان و پەرەپێدانی پەروەردەیی لە سلێمانی ئەوەش دەخاتەڕوو بۆ ئەمساڵی خوێندن لە سلێمانیدا 176راهێنەریان هەیە هەر یەكەشیان 10قوتابخانەی لەلا دەبێت بۆ راهێنانی مامۆستایان "لە ساڵی خوێندنی 2024 بۆ 2025 سەرجەم مامۆستایانمان دەبێت 20كاژێر راهێنان وەربگرن، ئەگەر ئەو راهێنانەی بە مامۆستایان دەكرێت بەردەوام بێت ئەوە سەرەتایەكە بۆ گۆڕانكاری گەورە".
سەربەست كەریم رەخنەی ئەوەش لە قوتابخانە ناحكومییەكان دەگرێت و بۆچوونی وایە جیاوازی چینایەتیان دروست كردوە ئەو گوتیشی "بە چ لێكۆڵینەوەیەك خوێندن لە قوتابخانە ناحكومییەكان باشترە لە حكومییەكان؟ بەراستی لە هەندێ قوتابخانەی ناحكومی لەسەر حسابی خۆش ژیانی قوتابی كۆمەلێك شتی دیكە لەبیر كراوە". مامۆستا سەربەست ئەوەش ناشارێتەوە كە بەبێ دابینكردنی پێداویستییەكانی خوێندن و پێداویستییەكانی مامۆستا پەروەردەیەكی باشمان نابێت ئەو بەرپرسەی پەروەردە ئەو راستییە ناشارێتەوە كە خوێندكارانی ئەم سەردەمە بەهۆی ئەوە زمانی دیكە دەزانن دنیا بینیان فراوانترە لە قوتابیانی رابردوو
6874بینای قوتابخانە هەیە چەندی سێ دەوامییە؟
هەرێم جەمال كە میوانێكی دیكەی بەرنامەك بوو گومان دەكات بەهۆی دۆخی سیاسی كوردستانەوە، پلانی وەزارەتی پەوەردە وەكو خۆی جێبەجێ بكرێت، ئەو ئاڕاستەی قسەكانی بەرگری كردن بوو لە سیاسەتی ئێستا وەزارەتی پەروەردە و باسی لەوە كرد لە هەرێمی كوردستاندا 1ملیۆن و906هەزارو 144 قوتابیی هەیە هەر ئەمساڵیش 141هەزار و 176قوتابی چووەتە قۆناخی یەكی خوێندن ئەو گوتی "ئیدارەدانی ئەو هەموو قوتابییە پێویستی بە ئابووریەكی بەهێز هەیە، هەر كابینەی نۆ دا زیاد لە 100ملیار دینار بۆ پێداویستییەكانی پەروەردە خەرج كراوە، هەر ساڵی رابردوو 58هەزار رەحلە بۆ دانیشتنی قوتابی كڕدراوە زیاد لە 126قوتابخانەی نوێ دروستكراوە بەوهۆیەوە قوتابخانەی سێ دەوامی زۆر كەمكراوەتەوە، لە هەرێمی كوردستاندا 6874بینای قوتابخانە هەیە، بڕوا ناكەم 74یان سێ دەوامییان تێدا بێت".
گیسكەكەی هەیاسی خاس
هەرێم جەمال ئەوەش ناشارێتەوە كە بەردەوام گرفتی جۆراوجۆر بۆ مامۆستایان دروست دەكرێت ئەو گوتی "وەك گیسكەكەی هەیاسی خاس مان لێدەكەن، سێ مانگ باشمان دەكەن و چوار مانگ خراپ، لەگەڵ رێزمدا دۆخی مامۆستا بەو جۆرەیە". ئەو مامۆستایە دژی ئەوانەش كە پێیان وایە كورد لە باشووری كوردستان 32ساڵە حكومڕانی خۆی دەكات ئەو دەڵێت "لە 2005 وە بەكرداری دەسەڵات و بودجەمان هەبووە". ئەو بۆچوونیشی وایە ئەبێت واقع لەگەڵ قسەی بریقەدار لێكجیابكرێتەوە و راستییەكانیش بە بەڵگەوە بخرێنە روو ئەو گوتی "لە هەرێمی كوردستاندا6874 ناوەندی خوێندنی حكومیمان هەیە لە بەرامبەر ئەوەدا 577ناوەندی خوێندنی ناحكومیمان هەیە واتە رێژەی قوتابخانەی ناحكوومی هەر زۆر كەمترە لە حكومی لەگەڵ ئەوەشدا بە زۆری یەكەمەكانی كوردستان لە قوتابخانە حكومییەكاندان".
"پێش زانست مرۆڤبوون پێویستە"
جیهاد محەممەد، كە وەك سەرپەرشتیاری تیمی پەروەردەی سەردەم لەبەرنامەكەدا بەشداربوون بۆچوونی وایە قسەكانی مامۆستا هەرێم واقعی نین، بەڵكو بەرگرین لە سیاسەتی وەزارەتی پەروەردە ئەو گوتی "خودی وەزیری پەروەردە رەخنەی لە سیستەمی پەروەردە هەیە بۆیە قسەكانی مامۆستا هەرێم واقعی نین". ئەو رەخنەی ئەوەش دەگرێت ناكرێت لە 120هەزار مامۆستا تەنیا 600مامۆستا راهێنان وەربگرن لە كاتێكدا تاوەكو ئێستاش پەروەردە كەی ئێمە پەروەردەیەكی تەقلیدییە نەك پێشكەوتووخوازو دیموكرات بەبۆچوونی مامۆستا جیهاد بەردەوام هەوڵ هەبووە كە فلسەفەی پەروەردەی هەبێت، بەڵام جێبەجێ نەكراوە مامۆستا جیهاد محەممەد ئاماژەبەوەشدەدا لە فەلسەفەی پەروەردەی نوێدا هیچ منداڵێك نییە تەمبەڵ بێت، "بەڵام لە كوردستان تاوەكوئێستاش جیاوازی دەكرێت لەنێوان منداڵی تەمبەڵ و زیرەك". ئەو كە خۆی بە خەمخۆرێكی بواری پەروەردە دەزانێ جەختلەوە دەكاتەوە كە دەبێت مووچەو پێداویستییەكانی دیكەی مامۆستایان بەباشی دابین بكرێت و دەشڵێت "ئێمە كە باسی پێشكەوتوو پڕۆسەی پەروەردە دەكەین لە هەندێ وڵاتی ئەورووپی ئەبێت ئەوە روونبێت كە ژیانی مامۆستایانیان لە زۆر بواردا باش كراوە هەر بۆ نموونە لە نەرویج مووچەی مامۆستا زۆر بەرزە، ئەگەر دوو هاوژین هەردووكیان مامۆستا بن بەناچاری مووچەكەیان دادەبەزێنرێ".
ئەو مامۆستایە كە بیست ساڵی تەمەنی لە ئەوروپا بەسەربردوە ئەوە ناشرێتەوە كە خوێندنی ئێمە پسپۆڕ دروست دەكات، بەڵام مرۆڤ بوونی تێدا دروست ناكات بەنمونەش دەڵێت "بەشێك لە دادوەرو پزیشكەكانی سەردەمی بەعس كە بەهۆیانەوە منداڵ گەورە دەكرا و سزای لە سێدارە دەدرا خۆ هەموویان پسپۆڕبوونو شارەزایی باشی یاساكانیش بوون، بەڵام مرۆڤبوونیان تێدا نەبوو بۆیە پێش پێدانی زانست دەبێت مرۆڤ بوون لە نەوەكانماندا دروست بكەین".
ئەبێت شوان و گاوانەكانیش بەشداربن
دووری خێزانەكان لە پڕۆسەی پەروەردە گرفتێكی دیكەیە بەبڕوا سەرپەرشتیاری تیمی پەروەردەی سەردەم ئەبێت خێزان بەردەوام پەیوەندی هەبێت لەگەڵ ناوەندەكانی خوێندن ئەو دەڵێت "ئەبێت شوان و گاوانەكانیش بەشداری لە پڕۆسەی پەروەردە بكەن، نەك بەتەنیا مامۆستایان".
بەبڕوای جیهاد محەممەد بەیەك هەفتەو یەك مامۆستا ناكرێت راهێنان بە 600مامۆستا بكرێت ئەو گوتی "دەبوو جگەلە مامۆستا فایەق كۆمەڵێك پسپۆڕی پەروەردەیی رهێنانیان بە مامۆستایان بكردایە دەبوو مامۆستایانی راهێنەر مامۆستای دەروونناسیشیان هەبوایە". جیهاد محەممەد جەختلەوە دەكاتەوە ئەم جۆرە پەروەردەی ئێستا هەیە هیچ جۆرە پێشكەوتنێكمان تێدا دروست ناكەت ئەو دەڵێت "هەرچی توندوتیژی لەم وڵاتەدا هەیە سەرچاوەكەی پەروەردەیەكی خراپە".
ئەو لەگەڵ ئەوەش نییە كە منداڵ لە ماڵەوە بخرێتە ژێر فشارێكی زۆر هەموو كۆششەكەی لە ماڵەوە بكات هەروەك دەڵێت "ئەبێت منداڵ نیوكاژێر ئەركی ماڵەوەی هەبێت نەك زیاتر".
"لێدان نەماوە، بەڵام توندوتیژی هەرهەیە"
د.شەماڵ لەتیف، مامۆستا لە زانكۆی سلێمانی و پسپۆڕی كۆمەڵناسی و پەروەردە و كلتور باس لەوە دەكات كە راستە لێدانی راستەوخۆ لە قوتابخانەكاندا نەماوە، بەڵام هێشتا توندوتیژی رەمزی هەیە و گوتی "توندوتیژی رەمزی كەمتر نییە لە توندوتیژی جەستەیی". بەبڕوای ئەو مامۆستایەی زانكۆ لەم سەردەمەدا پێناسەی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ پەروەردە گۆڕاوە ئەوەیش ئەوەیە كە دەبێت پەروەردە گۆڕانكاری دروست بكات ئەو گوتیشی "ئەبێت پڕۆژەی پەروەردەیی سەرپێبخەین و واز لەسیستەم بهێنین، هەرچەندە بۆ دۆخی پەروەردەی هەرێمی كوردستان وشەی سیستەم زۆر تەواوە". د.شەماڵ لەتیف ئەوەش ناشارێتەوە كە قەرەباڵخی قوتابخانەكان و بوونی قوتابخانەی سێ دەوامی و دوو دەوامی كە هێشتا ماوە گرفتی گەورەی دروست كردوە و گوتی "بەنمونە لە قوتابخانەی كانی بەردینەی شاری سلێمانی نزیكەی هەزار قوتابی هەیە بەشێكی بینای قوتابخانەكە تاوەكوئێستاش كابینەیە".
نائازادبوونی قوتابی لەنێو پۆلدا بەبڕوای د.شەماڵ لەتیف یەكێكی دیكەیە لە گرفتەكان ئەو دەڵێت "لە سیستەمی نوێدا ئەبێت جەستەی قوتابی لەنێو پۆلدا ئازاد بێت، بەڵام لە زۆربەی قوتابخانەكانی ئێمە جەستەی قوتابی ئازاد نییە". مامۆستاكەی زانكۆی سلێمانی رەخنەی ئەوەشی هەیە كە دواین شت كە لە هەرێمی كوردستاندا بیری لێدەكرێتەوە پرۆسەی پەروەردەیە.
لەرابردوو زۆر باس لە هێنانی سیستەمی سویدی كرا بۆ كوردستان د.شەماڵ لەتیف جەخت لەوە دەكاتەوە كە ئەو جۆرە سیستەمە لە كوردستاندا هیچی لێ سەوز نەبوو.
"جگەلە وەزارەت ئەبێت لیژنەیەكی باڵا بۆ پەروەردە هەبێت"
بەبۆچوونی د.شەماڵ لەتیف، دارشتنی سیاسەت و فەلسەفەی پەروەردەیی لە هەرێمی كوردستان نابێت بەتەنیا بە وەزارەتێك بسپێدرێ ئەو دەڵێت "ئەبێت لیژنەیەكی شارەزا هەبێت لەسەرووی وەزارەتی پەروەردە، ئەوان فەلسەفەی پەروەردە دابڕێژن". ئەو مامۆستایە زانكۆ هێشتا بەداخە بۆ ئەوەی لە داڕشتنی پڕۆژە یاسای پەروەردە مامۆستاو قوتابیان دەستیان نەبوو لە كاتێكدا یاساكە بەسەر ئەواندا جێبەجێ دەكرێت.
د.شەماڵ لەتیف مامۆستایانیش بەدەرناكات لە كێشەكەو بۆچوونی وایە : خودی مامۆستا لە پڕۆسەی پەروەردەدا بەشێكە لە گرفتەكە ئەو گوتی "بەشێك لە مامۆستایان هەر ئەوەندە فێری قوتابی دەكەن كە لە پڕۆگرامەكاندا هەیە، هیچ خۆیان كات بۆ خۆپێگەیاندنیان تەرخان ناكەن".
هەر لەبەرنامەكەدا ئەحمەد رەسوڵ كە وەك مامۆستایەكی راهێنەر بەشداربوو ئاماژەبەوەدا، كێشەكانی كۆمەڵگا بەهەمان بڕ و شێوە لە نێو سیستەمی پەروەردەشدا هەیە "بۆیە بۆ گۆڕانكاری لە كۆمەڵگادا دەبێت لە پەروەردەوە دەستپێبكەین". ئەو راهێنەرە روونیشكردەوە ئامانج لە پڕۆسەی خوێندنی كوردستان ناڕوونە "هەر ئەوەندە دەزانین بۆ بەدەستهێنانی بڕوا نامەیەك دەخوێنین، لە ئامانجە قوڵ و فراوانەكەی تێنەگەیشتووین".
ئەم بەرنامەیە شەوی 25-08-2024 پێشكەشكرا و میوانە سەرەكییەكانیش پێكهاتبوون لە
- سەربەست كەریم، بەڕێوەبەری راهێنان و پەرەپێدانی پەروەردەیی لە سلێمانی
- ئەحمەد رەسوڵ، مامۆستای راهێنەر
- جیهاد محەممەد، سەرپەرشتیاری تیمی پەروەردەی سەردەم
- د.شەماڵ لەتیف، پسپۆڕی كۆمەڵناسی و پەروەردە و كلتور
- هەرێم جەمال، نوێنەری قوتابخانە و پەیمانگە ناحكومیەكان لە پەروەردەیی سلێمانی

بهشی بكه لە