لەگەڵ رەنج؛ هەوڵەکان بۆ یەکدەنگیی کورد لە رۆژئاوای کوردستان
بەرنامەی ئەمجارەی لەگەڵ رەنج لەسەر یەکدەنگیی کورد بوو لە رۆژئاوای کوردستان. لە 08-12-2024ـەوە بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا رووخاوە و دەسەڵاتی نەماوە، هەتەشە حوکمی سووریای بەدەستەوەیە، بەڵام هێشتا لەگەڵ لایەنە کوردییەکان هەڵوێستێکی هاوبەشیان نییە. تاوەکو ئێستا پارت و لایەنە کوردییەکانیش نەیانتوانیوە یەکدەنگ بن تاوەکو بچنە دیمەشق و گفتوگۆ بکەن.
ژنە بەشداربوویەکی بەرنامەکە کە خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە گوتی "ئەمڕۆ دەرفەتێکی زێڕین بۆ رۆژئاوای کوردستان هەیە، دەرفەتی لەمجۆرە 100 ساڵی دیکە دووبارە نابێتەوە. چاومان لەوەیە ئەنەکەسە و پەیەدە پێکەوە دابنیشن."
بەشداربوویەکی دیکەی خەڵکی رۆژئاوای کوردستان گوتی "ئێمە دەمانەوێت کورد لە دەستووردا نەتەوەی دووەم بێت، زمانی کوردی و عەرەبی بە فەرمی بناسرێن. ئەگەر ئەوانە پەسند بوون، ئەو کات مافی نەتەوە بە دیار دەکەوێت."
لە رۆژئاوای کوردستان 3 بۆ 3.5 ملیۆن کورد هەن. لە ساڵی 2024ـدا 25.6 ملیۆن هاووڵاتی لە سووریا دەژین، کە 12٪ـیان کوردن.
بەگوێرەی توێژینەوەیەکی د. ئازاد ئەحمەد عەلی؛ جزیرێ کە حەسەکە و گوندەکانی دەورووبەری، لە دێرک تاوەکو قامشلۆ و عامودا و سەرێکانی لەخۆدەگرێت 23 هەزار کیلۆمەتر دووجایە، کۆبانێ سێ هەزار، عەفرین سێ هەزار و دێرەزوور 33 هەزار کیلۆمەتر دووجایە.
ئەمە لەکاتێکدایە رووبەری سووریا 185 هەزار کیلۆمەتر دووجایە، لەو رووبەرە 33٪ کە یەکسانە بە 62 هەزار کیلۆمەتر دووجا، خاکی رۆژئاوای کوردستانە.
هۆشەنگ دەروێش، نوێنەری ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات لە هەرێمی کوردستان کە لە سلێمانییەوە بەشداربوو گوتی "فیدراڵی، سەربەخۆیی و خۆبەڕێوەبەری لەلایەنی سیاسییەوە پێویستی بە دانوستاندنە؛ کە هەموولایەک پێکەوە لە دەوری مێزێک گفتوگۆ بکەن."
دەروێش لەبارەی داخوازییەکانیانەوە گوتی، داخوازیی ئەوان روون و ئاشکرایە، دەیانەوێت سووریا بە شێوازی نامەرکەزی بەڕێوەببرێت و "کورد، پێویستە بەشێوەیەکی واقیعی مامەڵە لەگەڵ پێشهاتەکانی سووریا دا بکات."
بە یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی، ماڵی کورد ئاوەدان بکرێتەوە
محەممەد عەلی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا یەکێک بوو لە میوانەکانی بەرنامەکە و گوتی "ئێمە، هیوادارین بە یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی ماڵی کورد ئاوەدان بکرێتەوە."
رەنج سەنگاوی پرسیاری ئەوەی لێکرد لەبەرچی لەگەڵ لایەنەکانی دیکەی کوردی دانوستاندنەکانیان راگرتووە؟ محەممەد عەلی گوتی "ئێمە کۆبوونەوەی زۆرمان کرد و هەوڵی باشمان دا، تێگەیشتن جیاوازیی نێوانمان لەسەر زۆر خاڵ بوو. چەند خاڵێکمان نووسییەوە کە ئیداری و سەربازی بوون، پەیەدە بەردەوام نەبوون [لەسەر کۆبوونەوەکان] بۆیە ئێمەش رامانگرت."
ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا لە روونکردنەوەی خاڵە ناکۆکەکان گوتی، یەکێک لە خاڵەکان نەمانی پەکەکە بوو. خاڵی دووەم، چارەنووسی ئەندامە گیراوەکان و بێسەروشوێنەکان، خاڵی سێیەمیش "کە لە هەمووی گرنگتر بوو" ئەوەیە پڕۆژەی کورد چییە و چۆن دەچنە دیمەشق؟
محەممەد عەلی دەشڵێ "ئێمە ئامادەین، بەڵام هێشتا وەڵام لەلایەن هەسەدە و پەیەدەوە نەهاتووە."
چەک بە دەستی یەک هێزی کوردییەوە بێت
عەدنان عوسمان، سەرۆکی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ڤیژن فاوندەیشن ئەم دۆخە نوێیەی سووریای بۆ کورد بە "ژانی لەدایکبوونێکی نوێ" وەسف کرد گوتی، "ئێستا بەشێکی دیکەی کوردستان قسە لەسەر چارەنووسی خۆی دەکات و چۆن ئیدارەی خۆی دەدات. کورد مافی خۆیەتی خەونی دەوڵەت و مافی چارەیخۆنووسینی هەبێت، بەڵام داهاتووی رۆژئاوای کوردستان نادیارە. کورد دەبێت بە واقیعی لە دۆخەکە بڕوانێت نەوەک بە سۆز."
سەرۆکی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ڤیژن فاوندەیشن باسی ئەوەی کرد، زۆر مەترسیدارە چەک لە کورد دابماڵدرێت، گرنگە "چەک بە دەستی یەک هێزی کوردییەوە بێت، چونکە (وا نەبێت) شەڕی ناوخۆی لێ دروست دەبێت، هەروەک لە هەرێمی کوردستان بینیمان."
نەتەوەیەکی 40 ملیۆن کەسی، نادیدە ناگیرێت
زریان رۆژهەڵاتی، بەڕێوەبەری ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو گوتی "لەدوای جەنگی یەکەمی جیهانی، ژمارەی کورد لە رۆژئاوای کوردستان 160 هەزار کەس بوو، ئێستا کورد نەتەوەیەکی 40 ملیۆن کەسییە و نادیدە ناگیرێت. ئێستا لەم دۆخە، هەسەدە پێویستیی بە ئەنەکەسەیە و بەپێچەوانەشەوە. ئەنەکەسە بەبێ هێزێک لەسەر زەوی [کە هەسەدەیە] ناتوانێت هیچ دەستکەوتێکی لە دیمەشق هەبێت. هەسەدەش ناتوانێت بەبێ ئەنەکەسە لەگەڵ ئەحمەد شەرع رێکبکەوێت. لە رووی سیاسی، بەرژەوەندی و مادییەوە ئەم دووانە پێویستە رێکبکەون."
زەکەریا هەساری، نووسەر و شرۆڤەکار گوتی "پێویستە ئەم قۆناخە نوێیە هەڵوێست و گۆڕانکارییەکی نوێی لەگەڵدا بێت. من پێم باش نییە بگوترێت کورد نەتەوەی دووەمی سووریایە؛ بەڵکو سووریا لە دوو نەتەوەی سەرەکی پێکدێت کە کورد و عەرەبە، چەند نەتەوە و پێکهاتەیەکی دیکەش لەخۆدەگرێت."
فارووق حاجی مستەفا، بەڕێوەبەری رێکخراوی بەرچاو بۆ پەرەپێدانی دیموکراسی و راگەیاندن، یەکێکی دیکە بوو لە میوانەکان و گوتی "ئێمە وەکو کورد کارتی گوشارمان نییە، بەڵام وەک چۆن دەوحە قەڵخانی عەرەبە؛ هەولێریش قەڵخانی ئێمەیە."
فارووق حاجی مستەفا رەخنەی ئەوەی هەبوو "کورد تاوەکو ئێستا لە سووریا، جوگرافیای خۆی دەستنیشان نەکردووە."

بهشی بكه لە