ئەو بۆنانە دەهێنرێنە کوردستان لەژێر چاودێریدان؟

01 September 2024
ئەو بۆنانە دەهێنرێنە کوردستان لەژێر چاودێریدان؟
کاریگەرە خراپەکانی بۆن
ئەو بۆنانە دەهێنرێنە کوردستان لەژێر چاودێریدان
زیانەکانی تێکەڵکردنی بۆن

نیوەڕۆکی بەرنامە.: لە بازاڕەکانی هەرێمی  کوردستاندا چەندین جۆر بۆن هەیە، بەقسەی مامۆستایەکی بەشی کیمیای زانکۆی سلێمانی بەشێکی کەمی ئەو بۆنانە لەژێر چاودێری و پشکنینی ورد دەهێنرێن، بەشێکی بۆنەکانیش لە بازاڕەکانی کوردستان بە نەشارەزایی تێکەڵ دەکرێن و ئەوەش زیانی تەندروستی هەیە.
فۆکسی بەرنامە: لەم بەرنامەیەدا رووناکی دەخینە سەر مەترسییە تەندروستییەکانی بۆنی خراپ، زیانی تێکەڵکردنی بۆنەکان چییە، ئایا چۆن بۆنی خراپ و بۆنی چاک لەیەکتری جیابکینەوە؟
بۆن بریتیە لە پێکهاتەیەکی کیمیایی کە لە ژیانی ڕۆژانەماندا بەکاری دێنین وەک لە خۆراک و بۆن خۆشکردن 
- بەشێک لە بۆنەکان پێیان دەلێن second hand cigarette واتە ئەوەندە خراپن هاوشانی جگەرە کێشان
- دووجۆر بۆن هەیە سروشتی و پیشەسازی …
كاریگەرە خراپەكانی بۆن ‏
ئەو بۆنانە دەهێنرێنە كوردستان پشكنینیان بۆ ناكرێت
 
كورتەیەك لە بەرنامەكە
پەندێكی فەرنسی هەیە دوو دڵت دەكات لە بەكارهێنانی زۆری ‏بۆن، ‏میوانێكی ئەم بەرنامەیە باسێكی ئەو پەندەی كرد ‌و گوتی ت ‏‏(بۆن ژیان ‏جوانتر دەكات، بەڵام تەمەنت كورتر). ئەمە ئەگەر ‏بۆنەكە بڕاند بێت ‌و هیچ ‏كێشەیەكی نەبێت، ئەی ئەگەر وەك ‏بازاڕەكانی كوردستان وەك پسپۆڕێكی ‏بواری كیمیا باسی دەكات ‏پشكنینی بۆ هیچ جۆرە بۆنێك ناكرێت. بەدەرلەوە ‏بەشێك لە ‏بۆنەكانی كوردستانیش لە بازاڕەكاندا لەلایەن بۆن ‏فرۆشی ‏دووكانەكان دەگیرێتەوە هەندێجار لە گیراوەكەدا مەوادی ‏‏(فسالەیتی) ‏قەدەخەكراوە بەكار دەهێنرێ‌ كە بەقسەی ئەو پسپۆڕەی ‏بواری كیمیایی ‏پیشەسازی مەوادی فسالەیتی زۆر مەترسیدارە، ‏بەڵام لە كوردستان بە دەبە ‏‌و بە بەرمیل لە بازاڕەكاندا دەست ‏دەكەوێت بۆن فرۆشەكانیش بە ئاشكرا لە ‏گیراوەكانیاندا ‏بەكاریدەهێنن.‏
دیارە وەك میوانێكی دیكە ئاماژەی پێدەكات لە دووبەی ‌و ‏فەرەنساش بۆنی ‏زەیتی هەیە تێكەڵكدەرێت ‌و گیراوە هەیە، "بەڵام ‏بەم شێوە بازاڕییەی ‏كوردستان نییە". مەترسیدارییەكی دیكەی بۆن ‏ئەوەیە كە دەكرێتە نێو ‏خۆراكەوە كە بەگوتەی پسپۆڕێكی بوارەكە ‏هۆكارێكی تووشبوونە بە  ‏شێرپەنجەی كۆڵۆن.‏
 
نرخی بۆنێكی 12گرامی 10هەزار دۆلارە
لەسەرەتای بەرنامەكەدا باس لە بونی هەرزان ‌و گران ‌و ‏ساختەكردنی بۆنی ‏بڕاندە بەنێوبانگەكان كرا هەندرێن سەعد، كە ‏وەك بۆن فرۆش لە هەولێر ‏لەبەرنامەكەدا بەشداربوو ئەوەی ‏خستەڕوو بۆنێكی 12گرامی كە لە24  ‏كلیۆدارێكی بۆندار دروست ‏دەكرێت نرخەكە دەگاتە 10هەزار دۆلارە بە ‏دەستێكیشی نمونەی ‏ئەو جۆرە بۆنەی پیشاندا گوتیشی "بۆنیش هەیە كە ‏ساختە كراوە ‌و ‏شووشە ‌و قەبارەكەشی بە هەمان شێوەی بۆنە ‏‏10هەزار ‏دۆلارەكەیە، بەڵام بە نرخی 10دۆلارە".‏
ئەو رەتیشی دەكاتەوە بۆنێكی سروشتی بە پێج یان دە هەزار ‏دینار ‏دەستبكەوێت هەندرێن سەعد ئەوەش ناشارێتەوە كە ‏خەڵاتاندنی خەڵك ‏لەبواری بۆن زۆر زۆر‌و "تەنانەت هەندێكجار ‏بازرگانی گەورەش ‏هەڵدەخەڵەتێنرێ‌ ‌و بۆنی ساختەی ‏پێدەفرۆشرێ‌، بازرگانی بۆن هەیە لە ‏‏1000بۆن كە بەنێوی ‏ئۆرجیناڵ دەیكڕێ‌ 800دانەی ساختەیە".‏
هەندرێن سەعد باس لەوەش دەكات لە كوردستان پشكنین بۆ بۆنی ‏بڕاند ‏دەكرێت، بەڵام بۆ ساختەكە ناكرێت ئەو گوتیشی "بۆنە ‏بڕاندەكان خۆیان ‏موادی خراپ بەكارناهێنن".بەشێكی خەڵكی ‏پرسیاری ئەوەیان هەیە بۆن ‏لەكوێ‌ بدرێت زۆر دەمێنێتەوە؟ ‏هەندرێن سەعد وەڵامی ئەو پرسیارەی لایە ‌و ‏دەڵێت "ئەگەر بتەوێ‌ ‏بۆن بڵاوبێتەوە زوو نەمێنێ‌ لە پێستی بدە، ئەگەر ‏دەتەوێ‌ بمێنێتەوە ‏لە جل‌وبەرگی بدە، باشترە پاش خۆشۆردن بۆن لە خۆت ‏بدەیت ‌و ‏نەشی سڕی".‏
 
 
بە نرخی كۆ بە 18دۆلارە، بەڵام لە بازاڕ بە 80دۆلار ‏دەیفرۆشن
شكار عومەر، بۆن فرۆشێكی شاری سلێمانیە لە 2014وە لە ‏بازاڕی بۆن كار ‏دەكات ‌و زانیاری وردی لەسەر فێلەكانی ئەم ‏جۆرە بازرگانییە هەیە ئەو باس ‏لەوە دەكات، بۆن هەیە ‏ئۆرجیناڵەكەی بە200دۆلارە، بەڵام ساختەكراوە بە ‏نرخی كۆ بە ‏‏18دۆلار دەگاتە دەست دووكاندارەكانی بۆن، بەڵام لە بازاڕدا ‏لە ‏هەندێك شوێن بە 80دۆلار دەیفرۆشرنەوە، ئەو بۆن فرۆشە داوا ‏لە خەڵكی ‏دەكات ئەگەر بۆن دەكڕن خۆیان لە كڕینی بۆنی ساختە ‏بپارێزن، چونكە ‏كەس نازانێ‌ بۆنی ساختە چۆن دروست ‏دەكرێت ‌و پێكهاتەكەی چییە ‌و ‏دەشڵێت "پەندێكی فەرەنسی هەیە ‏دەڵێت مانەوەی بۆن ژیان جوانتر ‏دەكات، بەڵام تەمەنت ‏كورتر".لەبارەی تێكەڵكردنی چەند بۆنێكیش كە ‏ئێستا لە ‏بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بووتە دیاردەیەكی باو، شكار ‏عومەر ‏ئەوەی خستەڕوو لە دووبەی ‌و فەرەنساش بۆنی زەیتی ‏هەیە تێكەڵكدەرێت، ‏بەڵام بەم شێوە بازاڕییەی كوردستان نییە ‌و ‏لەوێ‌ لە شوێنێكی ئاسایی ‌و ‏یاسایی دەكرێت.‏
 
بزانە لە دووبەی لە چ جێگایەك بۆن ساختە دەكەن
كاتێك پێشكەشكار بەرنامەكە پرسیاری ئەوەی لە شكار عومەر كرد ‏ئایا ‏ئەگەر تەنیا لە بازاڕەكانی شاری سلێمانی بگەڕێت چەند بۆنی ‏ساختە ‏كۆدەكەیتەوە؟ ئەو بۆن فرۆشە بەبێ‌ بیركردنەوەیەكی ورد ‏گوتی "ئەگەر ‏لەبازاڕەكانی شاری سلێمانی بگەڕێت زیاتر لە دوو ‏لۆری بۆنی ساختە ‏كۆدەكەیتەوە تەنیا ‏
لە بۆنە بڕاندەكاندا زیاتر لە هەزار جۆر ساختە كراوە". شكار ‏چەند جارێك ‏ئەو پرسیارەی لە بەرنامەكەدا دووبارە كردەوە ‏‏"بۆچی حكومەت رێگەدەدا ‏بۆنی ساختە بێتە بازاڕەكانی ‏كوردستانەوە".‏
ساختە كردنی بۆن بەپێی قسەی ئەو بۆن فرۆشە لە كوردستان ‏ناكرێت، ‏بەڵكو لە دووبەی ‌و بەشێك لە وڵاتانی دراوسێی عێراق ‏دەكرێت ئەو گوتی "لە ‏ئۆكرانیای پێش شەڕ، بۆن زۆر ساختە ‏دەكرا، ئێستاش لەدووبەی زۆر ‏دەكرێت لەوێ‌ لە شوێنی ‏چاكردنەوەی ئۆتۆمبێل بۆن ساختە دەكەن بۆ ‏ئەوەی كەس گومانیان ‏لێنەكات". هەندێكجار ساختەكردنەكە بە جۆرێكە ‏ناسینەوەی ئاسان ‏نابێت بەتایبەت زۆرجار بۆنە ساختەكە دەكەنە نێو ‏شووشەی بۆنی ‏ئۆرجیناڵ  شكار عومەر دەڵێت "شووشەی بۆنی بەتاڵی ‏ئۆرجیناڵ ‏هەیە 100دۆلار دەكات، چونكە بۆنی ساختەی ‏تێدەكەنەوە، ‏زۆرجار ساختەكردنەكە بەجۆرێكە كۆدەكانی سەر ‏پاكەتی بۆنە بڕاندەكەش ‏ساختە دەكەن بۆیە ناسیانەوە ئاسان ‏نابێت". شكار عومەر ئەوەش ‏دەخاتەڕوو هەندێكجار بۆنە ‏بڕاندەكانیش كێشەیان بۆ دروست دەبێت ئەو ‏دەڵێت "هەندێ‌ بۆن ‏كە دێت بەرێگای ئاوی دوو هەفتە لەبەر خۆر ‏دەمێنێتەوە ئەو كاتە ‏نەك بۆن نامێنێت بەڵكو دەبێتە ژەهریش". ئەو بۆن ‏فرۆشەی شاری ‏سلێمانی جەخت لەوە دەكاتەوە بۆنە بڕاندەكان لە شوێنی ‏خۆیان ‏هەموو جۆرە پشكنینێكیان بۆ دەكرێت بەدگمەن كێشەیان ‏هەیە ‏تەنانەت بڕاندی بۆن هەیە كێڵگەی گوڵی تایبەت بە خۆی ‏هەیە. بەپێی ‏زانیارییەكانی شكار عومەر، بۆنی باش زۆر ‏نامێنێتەوە ‌و زوو بۆنەكەی ‏دەڕوات واتە مەرج نییە بۆنێك كە ‏زۆرمایەوە بەڵگەی باشی بێت
 
 
‏"شەش جۆر پشكنینی بۆن هەیە لێرە هیچ ناكرێت"‏
‏"ئەو بۆنانەی دێتە كوردستان هیچ پشكنینی بۆ ناكرێت بە ‏براند‌و ‏ساختەكانیشەوە". ئەوە قسەی د.كاوە حەمەشەریف، پسپۆڕی ‏كیمیای ‏پیشەسازی كە میوانێكی سەرەكی بەرنامەكە ‌و ئەو گوتیشی  ‏‏"لە خاڵە ‏سنوورییەكان ‌و فڕۆكەخانەكانیش ئامێری پشكنینی بۆن ‏بوونی نییە، ئەگەر ‏بمانەوێ‌ پشكنین بۆ جۆرە بۆنێك بكەین دەبێت ‏بینێرینە توركیا ‌و ئێران ‏یاخوود بەسڕا، ئەگەر لە كوردستان بایی ‏‏50دەفتەر دۆلار ئامێری پشكنین  ‏بكڕدرێت هیچ كێشەیەكمان ‏نامێنێ‌".د.كاوە حەمەشەریف ئەوەش ‏دەخاتەڕوو شەش مەوادی نێو ‏بۆن هەیە كە قەدەخە كراون، بەڵام لە ‏كوردستان پشكنین بۆ ئەو ‏شەش جۆرە مەوادە ناكرێت ئەو دەشڵێت "رەنگە ‏هەندێ‌ بازرگان ‏بەم قسانەمان دڵیان بێشێ‌، بەڵام كێشەم نییە ئێمە ‏راستیمان ‏خستۆتەڕوو".‏
ئەو دەستخۆشی لە رووداویش كرد، چونكە یەكەمجارە بەم شێوەیە ‏بەرنامە ‏لەسەر بۆن دەكرێت ئەو پسپۆڕەی بواری كیمیا ئەوەش ‏ناشارێتەوە كە ‏هەندێ‌ مەواد لە‌و بۆنانەدا بەكاردێت كە دەهێنرێتە ‏كوردستان ئەو جۆرە ‏مەوادانە لەهەندێ‌ وڵات قەدەخە كراون.‏
 
 
مەترسی ئەو بۆنانەی دەكرێتە خواردنەوە
د.كاوە حەمەشەریف باسی مەترسی ئەو جۆرە بۆنانەش دەكات كە ‏دەكرێتە ‏خواردنەوە ئەو دەڵێت "بۆن هەر ئەوە نییە كە لەخۆمانی ‏دەدەین، بەڵكو ‏بۆن هەیە دەكرێتە خواردنەوە بەداخەوە بەشێكی ‏شێرپەنجەی كۆڵۆن بەهۆی ‏ئەو بۆنەوەیە كە دەكرێتە خۆراكەوە". ‏د.كاوە حەمەشەریف جەخت لەوە ‏دەكاتەوە كە بۆنەكان مەترسی ‏لەسەر تەندروستی مرۆڤەكان دروست دەكات ‏دەڵێت "خەڵك هەیە ‏بەهۆی بەكارهێنانی موعەتەرێكەوە تووشی نەخۆشی ‏بووە". نەك ‏هەر بۆنی كەسانی گەورە، بەڵكو بەشێك لەو بۆنانەش كە بۆ ‏منداڵ ‏بەكاردەهێنرێ‌ لەگەڵ ئەوەی لە  پشكنین دەرنەچووە بەڵام ‏بەقسەی  ‏د.كاوە هێنراونەتە بازاڕەكانی كوردستانەوە".‏
ئەو ناشارێتەوە كە منداڵی سێ‌ ساڵ هەیە تووشی رەبووە بووە ‏بەهۆی ئەم ‏جۆرە بۆنانەوە گوتیشی "منداڵی سێ‌ ساڵ هەیە تووشی ‏شێرپەنجەی سی ‏بووە" د.كاوە حەمەشەریف ئاماژەی بەوەشدا ‏‏18توێژینەوە هەیە لەسەر ‏خراپی ماددەی ئایزۆپڕۆپانۆڵ لەكاتێكدا ‏ئەو ماددەیە كراوەتە بۆنێكەوە كە ‏بۆ منداڵ بەكاردێت.‏
 
 
مەوادی فسالەیتی قەدەخە كراوە، بەڵام لە كوردستان ‏هەیە
ئەو پسپۆڕەی بواری كیمیا ئەوەش دەخاتەڕوو مەوادی (فسالەیتی) ‏كە ‏قەدەخەكراوە، كەچی بە دەبە ‌و بە بەرمیل لە بازاڕەكاندا هەیە ‏بۆنی ‏پێدەگیرێتەوە ئەو گوتی "بۆن لە بەریتانیاوە هاتووە مەوادی ‏قەدەخەكراوی ‏‏(فسالەیت) ی تێدا بووە". د.كاوە حەمەشەریف ‏ئەوەش ناشارێتەوە كە ‏مەوادی (فسالەیتی) لە سنوورەكانەوە بە ‏قاچاخ دەهێنرێتە كوردستانەوە ‏
نەك هەر بۆن، بەڵكو مەوادە پاكەرەوەكانیش گرفتیان زۆرە ‏د.كاوە ‏حەمەشەریف روونیدەكاتەوە پاكەرەوە هەیە مەوادی (بیس ‏فینۆل ئەی) ‏تێدایە كە بۆ شێرپەنجەی مەمك خراپە، كەچی ‏ئافرەتانیش بەكاردەهێنن
هەربەپێی قسەی شارەزاكەی بواری كیمیا (ئەگزیما) كە تووشی ‏ئافرەتان ‏دەبێت لە ئەنجامی بەكارهێنانی پاكەرەوەكانەوەیە ئەو ‏گوتیشی "مەوادی ‏پاكەرەوە هەیە، ئەگەر لە شوێنی داخراو ‏بەكاربێت ئەگەری مردنیشی هەیە، ‏بەدەرلەوە ئەسپەنیك كە بۆ ‏نەهێشتنی بۆنی مەغسەل بەكاردێت زۆر ‏مەترسیدارە داوا دەكەم ‏خەڵكی بەكارنەهێنێ‌"‏
بەپێی قسەی د.كاوە حەمەشەریف، رێژەی كحول لە بۆندا نابێت ‏‏30% زیاتر ‏بێت ئەو گوتی "بۆن هەیە 75% كحولە ئەوە بە هیچ ‏جۆرێك نابێت رێگە بە ‏هاوردەكردنی بدرێت". بەشێك لە ماڵان ئەو ‏مۆمانە بەكاردەهێنن كە لەگەڵ ‏داگیرسانیان  بۆن بڵاودەكەنەوە ‏بەپیچی قسەی د.كاوە ئەوەش مەترسیدارە ‏نابێت بەكاربهێنرێت. ‏سەبارەت بە تێكەڵكردنی بۆن یش بەبۆچوونی د.كاوە ‏كارێكی باش ‏نییە، بەتایبەت لە كەشێكی گەرمدا  لە كۆتایی قسەكانی ‏ئەو ‏پسپۆڕەی بواری كیمیا گوتی "دەرنجامی هەموو ئەو زانیاریانە ‏وەك خۆم ‏متمانەم بەهیچ جۆرە بۆنێك نییە بە بڕاند‌و ساختەشەوە".‏
 
 
بەبۆن كەوتنی منداڵ راستە؟
دكتۆر رەوەند رەئوف رەشید، پزیشكی پسپۆڕی ‏نەخۆشییەكانی ‏هەناو ‌و ‏‏سنگ ‌و هەناسە وەك میوانێكی دیكەی بەرنامەكە ئەوەی ‏خستەڕوو بەبۆن ‏كەوتن هەیە، بەڵام بەو جۆرە نییە كە لەنێو ‏خەڵكدا هەیە، ئەو پزیشكە ‏جەختی لەوە كردەوە كە "بەبۆن كەوتن ‏لەلای خەڵكی لاكۆڵان چارەسەر ‏ناكرێت، ئەوەی پێی دەگوترێ‌ ‏بەبۆن كەوتن هەندێجار هۆكاری ڤایرۆسییە كە ‏رەنگە چەند ‏هەفتەیەك بخایەنێ‌". سەبارەت بە بەكارهێنانی حەوت بۆنەش ‏بۆ ‏منداڵ گوتی "نازانین پێكهاتەی (حەوت بۆنە) چییە كە لە منداڵ ‏دەدرێت، ‏بەڵام باشترە هەموو جۆرە بۆنێك بۆ منداڵ ‏بەكارنەهێنرێ‌".‏
دكتۆر رەوەند رەئوف جەختلەوە دەكاتەوە  پێكهاتەی هەندێ‌ لە ‏بۆنەكان، ‏مەوادی تێدایە بۆ زاوزێ‌ ‌و گەشەش خراپە گوتیشی ‏‏"مەرج نییە پێكهاتیەكی ‏كیمیایی كە لە بۆنێكدایە وەكو یەك زیانی ‏بۆ دوو كەسی جیاواز هەبێت، ‏ئەشێ‌ باشترین جۆری بۆنی بڕاند ‏خەڵكی تووشی هەستیاری بكات".‏
بەپێی زانیارییەكانی ئەو پزیشكە باشترە بۆن لە مەچەك ‌و لامل ‏بدرێت ‌و لە ‏شوێنی بریندارە وشك نەدرێت ئەو گوتیشی "نابێت ‏بۆن لەسەر سەنگ ‏بدرێت، بەڵام لە جل‌و بەرگ  كێشەی نییە ‏باشتریشە لە پێست نەدرێت".‏
دكتۆر رەوەند رەئوف جەختی لە زانیارییەكانی د.كاوە كردوە ‏كە ‏تێكەڵاوكردنی بەشێك لە مەوادە پاكەرەوەكان بەیەكەوە زۆر ‏خراپە‎ ‎ئەو گوتی ‏‏"بەشێك لەو ژنانەی پاكارەوەكان بەكاردەهێنن ‏رۆژانە دەبرێنە ‏نەخۆشخانەكانی فریاكەوتن، بۆیە نابێت ئافرەتان ‏مەوادە پاكەرەوەكان ‏تێكەڵ بكەن ‌و لە شوێنی داخراو ‏بەكاریبهێنن". دكتۆر رەوەند رەئوف ‏ئەوەشی خستەڕوو (بۆنی ‏هەوایی) هەیە كە بەكاردەهێنرێ‌ ئەگەری هەیە (دی ‏ئێن ئەی) ‏مرۆڤ تێكبدات
 
ئەم بەرنامەیە شەوی 01-09-2024 پێشكەش كراو ‏میوانە ‏سەرەكییەكانیش پێكهاتبوون لە ‏
 
‏*د.كاوە حەمەشەریف، پسپۆڕی كیمیای پیشەسازی ‏‏‏
 
‏*دكتۆر رەوەند رەئوف رەشید، پزیشكی پسپۆڕی ‏نەخۆشییەكانی ‏هەناو‌و ‏‏سنگ ‌و هەناسە ‏
 
‏*هەندرێن سەعد، بۆن فرۆش لە هەولێر ‏‏‏
 
‏* شكار عومەر، بۆن فرۆش لە سلێمانی