هەژی و هەنی - 23

28 December 2024
هەژی و هەنی - 23
بەرنامەی ئەمجارەی هەژی و هەنی هەر لە باکووری کوردستان بوو، پێکهاتووە لە دوو بابەتی خۆشی هونەری، لە دوو دەڤەری جیای باکووری کوردستان.
 
لە باژێری وان، گەڕەکی سوبحان خێزانێکی هونەرمەند هەن، ئەوان پێکەوە هەم گۆرانی دەڵێن و هەمیش میوزیک دەژەنن، ئەوان بوونەتە گرووپێکی هونەری و لەلایەن باوکی خێزانەکەوە سەرپەرشتیان دەکرێن، باوکیان ئامێری زوڕنا دەژەنێت و منداڵەکانیشیان هەریەکە و ئامێرێک دەژەنێت، کچە بچووکەی خێزانەکە ناوی فاتیمەیە دەنگێکی خۆشی هەیە و ئەو زیاتر گۆرانی دەڵێت، گرووپەکە پێکەوە میوانداری هەژیان کرد و کۆمەڵێک گۆرانی خۆشیان بۆ هەوادارانی بەرنامەی هەژی و هەنی گوت.
 
 
لە شارۆچکەی گەڤەر سێ کچ  کە ئامۆزای یەکدین ئامیرێ دەف پێکەوە دەژەنن و هەروەها گۆرانی فۆلکلۆریش دەڵێن و پێکەوە دەچنە شایی و بووک گواستنەوەکان لەکاتی هاتنی بووک وزاوا لە پێشیان دەف دەژەنن و گۆرانیان بۆ دەڵێن، خەڵکی ناوچەکە بە گشتی لەکاتی بووک گواستنەوە بانگهێشتیان دەکەن، ئەوان لە ناوچەکەیان زۆر بەناوبانگن و دەیانەوێ بێنە شارەکانی باشووری کوردستانیش هەمان کاری هونەری بکەن و لێرەش خەڵک بیان ناسن.