هەژی و هەنی - 19

23 November 2024
هەژی و هەنی - 19
بەرنامەی هەژی و هەنی لە باکووری کوردستان، ئەم جارە زۆر جیاواز بوو، لە سێ فیچەری سەرنجراکیش پێکدێن، کە دەربارەی نووسین و گۆرانی گوتن و هەروەها میوزیکە، کە لە ناوچە جیاوازەکانی باکووری کوردستان تۆمارکراون.
 
لە جزیرێ کەسایەتییەک هەیە بەناوی محیەدین دۆیماک نووسەر و دەنگبێژە، پەرتووکێکی لەبارەی یاریی کوردەواری منداڵانی نووسیوە، هەژی چووەتە ماڵی محیەدین لە جزیرێ و قسەی لەگەڵ کردووە لەبارەی ناوەڕۆکی کتێبەکەی و دواتر پێکەوە دەچنە نێو منداڵان و لەوێ منداڵان یارییە کوردەوارییەکان دەکەن کەلە پەرتووکەکەدا نووسراون.
 
لە گوندی بێسیسنێی سەر بە پارێزگەی جۆلەمێرگی باکووری کوردستان، منداڵێک بەناوی محەممەد کە تەمەنی یازدە ساڵە، گۆرانی فۆلکلۆر بە دەنگێکی زۆر خۆش و نایاب و رەسەن دەڵێتەوە، هەژی چووەتە گوندەکەی لەگەڵ محەممەد پێکەوە دەچنە دەم رووبار و هەروەها نێو چەم و باخەکان پیاسە دەکەن و گۆرانی زۆر خۆش بۆ بینەرانی هەژی و هەنی دەڵێت، محەممەد جگە لە بەهرەی گۆرانی گوتن و دەنگخۆشییەکەی دەتوانێت لاسایی زۆر جۆری ئاژەڵ و باڵندەکانیش بکاتەوە.
 
 
لە ئامەد زارۆکێکی یازدە ساڵی بە ناوی بەرچەم ئامیرێ پیانۆ دەژەنێت، ئەو هەندێک میوزیکی کلاسیک بەشێوەیەکی زۆر جوان دەژەنێت، بەرچەم لەگەڵ هەژیدا قسەدەکات و دواتر گۆرانییەکی هونەرمەندی گەورە جوان حاجۆ دەژەنێت و دەڵێت ئەم پارچە میوزەکە پێشکەشە بە جوان حاجۆ و هەموو بینەرانی هەژی و هەنی.