هەژی و هەنی - 21
بەرنامەی ئەم جارەی هەژی و هەنی لە باکووری کوردستانە، هەژی پێشکێشکاری بەرنامەکە سەردانی دوو باژێری جیاواز کردووە.
لە شاری شەرناخ گرووپێکی میوزیک هەیە، زارۆک و هەرزەکاران فێری ستران گوتن و میوزیک دەکرێن، لەم فیچەرەدا پێشکێشکار هەژی، سەردانی ئەو سەنتەرەی کردووە، کۆمەڵێک کچ و کوڕ گۆرانی خۆش و فۆکلۆر دەڵێن و کەشێکی خۆش دروست دەکەن و دەنگیان زۆر باڵکێشە.
لە ناوچەی نەسیبینی سەر بە پارێزگەی مێردین، سەنتەرێک هەیە بە ناوی پڵنگ، تێیدا منداڵان فێری یاریی تایکواندۆ دەکەن، کۆمەڵێک کچ و کوڕ لەنێو سەنتەرەکەدا خۆیان فێری یارییەکە دەکەن، هەندێک لەو کچانە، پلەی یەکەم و دووەمیان لەسەر ئاستی تورکیا و هەروەها لەسەر ئاستی جیهانیش لە پاڵەوانیەتییەکانی تایکواندۆدا بەدەستهێناوە، هەندێک تەکنیکی تایبەت بۆ بینەرانی هەژی و هەنی دەکەن، یەکێک لەو یاریزانانە جگە لەبەهرەی تایکواندۆ وێنەکێشێکی زۆر دەسترەنگینیشە و دوو تابلۆی خۆی پیشانی هەژی دەدات و ناوەڕۆکەکەی بۆ روون دەکاتەوە.

بهشی بكه لە