حکومەتی بەریتانیا و فەرەنسا رێککەوتوون لەسەر دیپۆرتکردنەوەی دوو منداڵی کوردی 6 ساڵان و 9 ساڵان

لە بڕیارێکدا، کە پێشینەی نەبووە، حکومەتی بەریتانیا دوو منداڵی کورد دیپۆرتی فەرەنسا دەکاتەوە. منداڵەکان تەمەنیان 6 ساڵ و 9 ساڵانە و بە قاچاخ لە نۆکەندی ئینگلیزەوە پەڕێندراونەتەوە بەریتانیا.
دایک و باوکی منداڵەکان لە فەرەنساوە سکاڵایان لە حکومەتی بەریتانیا کردووە. ئەوان بە پشتبەستن بە مادەی 8ی رێککەوتننامەی ئەوروپا بۆ مافەکانی مرۆڤ داوایانکردووە ببردرێنە لای منداڵەکانیان.
دادگای بەریتانیا داواکەی رەتکردوونەتەوە. حکومەتی بەریتانیا دەڵێت بۆیە بڕیاری دیپۆرتکردنەوەی منداڵەکانی داوە، چونکە ئەگەر ئەمجارە دایکوباوکیان بهێندرێنە بەریتانیا، ئیتر ئەمە دەبێتە عادەت و دایکوباوکی دیکەش ژیانی منداڵەکانیان دەخەنە مەترسییەوە و بەتەنیا دەیاندەنە دەست قاچاخچی.
وەزیری نێوخۆی بەریتانیا لەگەڵ وەزیری نێوخۆی فەرەنسا لەسەر دیپۆرتکردنەوەکە رێککەوتوون.

هەفتەی رابردوو نزیکەی 1400 کۆچبەر لە نۆکەندی ئینگلیز پەڕیونەتەوە
بەپێی داتا فەرمییەکان، تەنیا هەفتەی رابردوو 1378 کۆچبەر بە 24 بەلەمی بچووک لە فەرەنساوە پەڕیونەتەوە بەریتانیا. ئەمەش بە بەراورد بە داتاکانی هەفتەکانی رابردووی ئەمساڵ ژمارەیەکی یەکجار گەورەیە.
رۆژی یەکشەممەی رابردوو 592 کۆچبەر بە 11 بەلەم پەڕیونەتەوە.
بەریتانیا حکومەتی فەرەنسا بەوە تۆمەتبار دەکات کە رۆژانی کۆتایی هەفتە ستافی کەمتر بۆ پاراستنی سنوورەکانی دادەنێ و بەو هۆیەوە کۆچبەری زۆرتر دەتوانن بپەڕنەوە. فەرەنسا ئەمە رەتدەکاتەوە.

دادگەیەکی ئیتاڵیا: دەبێت حکومەت بە پارە قەرەبووی 177 کۆچبەر بکاتەوە
دادگای باڵای شاری رۆما بڕیارێکی داوە کە رەنگە بۆ هەندێک لەو کۆچبەرە کوردانەی بەو وڵاتەدا تێپەڕیون یان ماونەتەوە خێری تێدابێت. دادگاکە دەڵێت ساڵی 2018 حکومەتی ئیتاڵیا رێگەی لە دابەزینی ژمارەیەک کۆچبەر گرتووە کە بە کەشتییەک هاتوونەتە دوورگەی لێمپادیوسیای ئیتاڵیا.
لە مانگی هەشتی ئەو ساڵەدا کەشتییەکی پڕ لە کۆچبەر خۆیان دەکەن کەناراوەکەدا. ژمارەیان 190 کۆچبەر بووە، 13 کۆچبەر دۆخی تەندروستییان یەکجار خراپ بووە و بەپەلە گواستراونەتەوە نەخۆشخانە. ئەوانەی ماونەتەوە بۆ ماوەی 10 رۆژ لەسەر کەشتییەکە هێڵدراونەتەوە.
دادگاکە دەڵێ ئەمە بەپێچەوانەی یاسا بووە و دەبێ کۆچبەران بە پارە قەرەبوو بکرێنەوە. بەڵام نەیگوتووە دەبێ پارەکە چەند بێ.
دوای دەرچوونی بڕیارەکە سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا و کاربەدستانی دیکە نیگەرانییان دەربڕی. هەندێکیشیان رەخنەیان لە بڕیارەکە گرت. مارگاریتا کاسانۆی سەرۆکی دادگاکەی رۆماش وەڵامیدانەوە و گوتی"رەخنەگرتن لە بڕیارەکە ئاساییە، بەڵام سووکایەتی بە بڕیارەکە نایاساییە و قبوڵ ناکرێ".

لە سەرتاسەری بەریتانیا 42 مزگەوتی کوردی هەن
بەهۆی چوونی ئەو ژمارە زۆری کۆچبەرانەوە، خەریکە وردە وردە دیاسپۆرایەکی گەورە و رێکخراوی کوردی لە بەریتانیا دروستدەبێ.
دیاسپۆرا لە کۆمەڵەی کوردیی بەریتانیاوە زانیویەتی کە ئەم مانگی رەمەزانە 42 مزگەوت لە سەرتاسەری بەریتانیا هەن، کە جگە لە نوێژ و رۆژوو و وتاری هەینی، وانەی زمانی کوردیشیان بۆ منداڵانی کوردی دیاسپۆرانشین تێدا دەگوترێتەوە.

ئەڵمانیا.. بە دەستپێشخەریی کوردێک لە جیاوازیی نێوان مووچە و پیشەی کەسێکی ئەڵمان و یەکێکی بە بنەچە کۆچبەر دەکۆڵدرێتەوە
لە ئەڵمانیاش دیاسپۆرایەکی گەورەی کوردی هەیە و لە هەڵبژاردنەکانی ئەمدواییەشدا ژمارەیەکی زۆر کورد بوونە پەرلەمانتاری فیدراڵی، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا داتاکان شتی سەیر پیشاندەدەن.
فەرمانگەی فیدراڵیی ئاماری ئەڵمانیا ئاشکرایکردووە ئەوانەی لە ئەڵمانیا دەژین و بە بنەچە ئەڵمان نین (واتە پاشبنەمای کۆچبەرییان هەیە)، کەمترینیان لە بوارەکانی وەک پۆلیسی، مامۆستایەتی، خزمەتگوزارییە داراییەکان، بەرگری و فەرمانبەری کارگێڕیدا رۆڵیان دراوەتێ و شوێنیان هەیە.
لەو بوارانەدا رێژەی کەسانی نائەڵمان لە باشترین حاڵەتدا 17٪ی تێناپەڕێنێ. بەڵام لە بوارەکانی دیکەی وەکو کرێکاری بیناسازی، بەرهەمهێنانی خۆراک و شۆفێریدا رێژەی کۆچبەران زۆر زیاترە لە کەسانی ئەڵمان.
67٪ی ئەوانەی کرێکاری بیناسازین لە ئەڵمانیا پاشبنەمای کۆچبەرییان هەیە، 46٪ی شۆفێری پاس و ترام (یان وەک ئەڵمان پێیدەڵێن شتراسنبان) کۆچبەرن، لە کەرتی بەرهەمهێنانی خۆراکیشدا 51٪ی کرێکاران بە بنەچە ئەڵمان نین.
جگە لەوەی لە ئەڵمانیا و بە داتا فەرمییەکان دەرکەوتووە جیاوازیی گەورە لە بواری کاردا لەنێوان بە بنەچە ئەڵمان و نائەڵماندا هەیە، لە مەسەلەی مووچەشدا جیاوازی هەیە. واتە تەنانەت ئەگەر کەسێکی کۆچبەر پۆستێکی باڵاشی هەبێ، هەندێکجار مەرج نییە هەمان مووچەی کەسێکی ئەڵمانی هەبێ کە پۆستێکی هاوشێوەی هەیە. ئەمە وای لە کوردێک کردووە کە ئەمڕۆ لە شاری دوسەلدرۆف پرۆژەیەکی تایبەت رابگەیەنێ.
زنار شینۆ لە شوێنی راگەیاندنی پرۆژەکە بوو لە دوسەلدۆرف و زانیاریی زۆرتری ئاشکراکرد:

زنار شینۆ: لە ئەڵمانیا کاتێک باسی مووچە یان حەقدەستی کارکردن دەکرێت، نایەوێت بەشێوەیەکی گشتی قسە بکات. بەپێی ئەو جیاوازییەی کە لە نێوان ژن و پیاودا هەیە، ئێمە دەزانین و فێری دەکەین یان ئەم بابەتە درێژ دەکەینەوە لە سیاسەتدا یان بۆ رای گشتی. لەو وڵاتەدا ژن و پیاو بە حیساب وەرگرتنی دیاری دەکرێت، واتە کێ لە چ بوارێکی کارکردندا هەیە. یان چ کەسانێک بەڕێوەبەرن یان بەرپرسیارێتییەکی بەرزیان هەیە لە نێو کۆمپانیادا، بەتایبەتی باس لە هەژماری ژنان دەکرێت.
ئەوەی هەندێک گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە، باس لە کەسایەتییەکان دەکرێت یان لەبەر جیاوازی وەک ئینتیمای جیاواز یان خەڵکی دەرەوە و باوەڕی جیاواز. ئەوەی کە کەسێک لە ژن و پیاو دەبینێت حەتمەن دەگاتە دۆخێکی نوێ، گەرەکمانە لە نێو خەڵکی گشتی یان ئەڵمانیادا ئەم باسە دیاری بکەین. حەقدەست یان مووچەی کەسێک کە بیانییە یان پاشخانێکی بیانی هەیە، پێویستە زۆر باس بکرێت، سەرەڕای ئەوەی کە مێژوویەکی درێژی لەو وڵاتە هەیە. بەتایبەتی پاش ڕێککەوتنەوە لە نێوان ئەڵمانیا و تورکیا لە دەیەی شەستەکاندا کە بەشێکی زۆری کوردن، بە بوونی هەموو وڵاتانی ئەندام لە نێو دوو بەرەی تورکیادا، ئەوان زوو هەستیان بەو جیاوازییە کردووە: کاری درێژخایەن بەبێ پشوودان و هەروەها جیاوازی لە مووچەشدا.
کەسێکی چالاک لە نێو خەڵکی کوردی ئەڵمانیا، عەگید موستەفا میرە. عەگید کارێکی ڕێک و پێک و لێکۆڵینەوەیەکی بەرفراوانی لەسەر ئەم بابەتە کردووە. عەگید پۆست زەمیر لەگەڵ جیهاندا کار دەکات، وەک بەرپرسی رێکخراوی مۆزاییک لە ئەڵمانیا.کاری لەگەڵ مۆزاییک دەکرد، مۆزاییک کۆمەڵگەیەک بوو دەیانویست مۆزاییکی خۆیان دیاری بکەن کە لە کۆمەڵگەی ئەڵمانیادا هەیە، لە سەرەتادا کاریان دەکرد.
عەگید پۆست زەمیر، باسی ئەوەمان بۆ بکات کە لە کۆڵن چی بینیوە و جیاوازییەکان چین، جیاوازییەکان لە مووچە و هەژماراکاندا، یاسا و چەندین ئەلفی وڵاتەکە چی دەگوترێت؟ عەگید زۆر سوپاست دەکەم. سەرەتا باسی ئەوە بکەین ئایا ئەمە بوارێکی نوێیە لە ئەڵمانیا کە دەتوانین باسی ئەم جیاوازییەی مووچەیە بکەین؟
عەگید پۆزدەمیر - بەرپرسی رێکخراوی مۆزایک لە ئەڵمانیا: زۆر سوپاس کە بانگهێشتتان کردووم. سەرەتا هیوای باش بۆ خەڵکی هەرێمەکان دەخوازم. ئێمە دەبینین کە ئەم بابەتە مانایەکی زۆر قووڵی هەیە بۆ ئەوانەی کە مووچە وەردەگرن و شەڕی مافی خۆیان دەکەن. ئێمە دەزانین کە ئەوانەی بە رەچەڵەک کۆچبەرن، لە هەمان ئاستدا نین لەگەڵ ئەوانەی کە ئەڵمانین. بۆیە کاتێک کێشەیەک هەیە لە دۆزینەوەی شوقەیەک یان بتەوێت مافەکانی خۆت بسەپێنیت، چونکە دەبینیت جیاکاری هەیە لەبەر ئەوەی تۆ بە رەچەڵەک کۆچبەریت، پاشان دەزانیت کە تۆ هەمان مافی ئەو کەسەت نییە کە ئەڵمانییە، بەتایبەتی لە بەدەستهێنانی کاردا. بەتایبەتی ئەوانەی مووچە وەردەگرن، مووچەکانیان تەواو و یەکسان نین. ئێستا، لە دوای حەفتاکانەوە، پاش شەڕێکی زۆر، ئێستا دەبینین خەڵک لە هەمان ئاستدا نین. بۆیە ئەوانەی بە رەچەڵەک کۆچبەرن، کۆدەبنەوە و یەکێتییەک، رێکخراوێک دروست دەکەن بۆ ئەوەی مافی خۆیان وەربگرن. دەبینین ئەمڕۆ بۆشایی لە نێوان مووچەی خەڵکی ئەڵمانیای رەسەن و کەسانی ڕەچەڵەک کۆچبەر نزیکەی لەسەدا حەفتایە، تەنیا لەبەر ئەوەی ئەوان بە رەچەڵەک کۆچبەرن.
حکومەت دەڵێت ئەوان دەیانەوێت ئەمە ڕابگرن. ئێمە دوو یاسای نوێمان هەیە لە دوای ٢٠٠٦ەوە کە یاسای مافە یەکسانەکانە و لە ٢٠١٧ەوە یاسای شەفافییەتمان هەیە. ئەم دوو یاسایە، حکومەت هەوڵی داوە پاڵپشتی ئەو کەسانە بکات بۆ ئەوەی هەمان مووچە وەربگرن، بەڵام لە ئەڵمانیا ئێمە چەند ڕێککەوتنێکمان هەیە و دانوستاندن کراوە کە دەبێت پۆلەکانی مووچە ڕێک بخرێتەوە. هیچ کەسێک نەهاتووە بڵێت، "کاک زنار، تۆ پارەی کەمتر وەردەگریت لە عەگید." بەڵکو دەڵێن حکومەتی ئەڵمانیا زۆر باش نییە بۆ تۆ، بۆیە پێویستە کەمێک لێرە بمێنیتەوە و بچیت بەدوای شوێنێکی تردا بگەڕێیت.بەڵام کاتێک ئەم پرسیارە لە ئەڵمانییە ڕەسەنەکان دەکەیت، دەبینیت جیاکاری و ڕەگەزپەرستییەک هەیە، چونکە ئەم سیستەمە وا دەکات کە لە ماوەیەکی کەمدا پارەیەکی زۆر بدەنە ئەوان، کاتێک تۆ کەمتر لەوان وەردەگریت. پارەی تۆ دەچێتە لای ئەوان. ئەمە مافی تۆیە و دەبێت شەڕی بۆ بکەیت، هەوڵی بۆ بدەیت.حکومەت شتێکی زۆر ناکات بۆ ئەمە، چونکە ئەگەر بیکەن ئێمە ئەم هەموو بۆشاییەمان دروست نەدەبوو کە لەسەدا حەفتایە، کە خەڵکانی رەچەڵەک کۆچبەر لەگەڵ کەسێکی ئەڵمانی رەسەن ئەم بۆشاییەیان هەیە، ئەم جیاوازییەیان هەیە.
چەند شتێکی دیکەش هەن. بەتایبەتی ئەمڕۆ رۆژی مووچەی یەکسانە. ئێمە ئەمڕۆ بیرمان دێتەوە کە مووچەی ژن و پیاویش هەمان شت نییە، چونکە ئەمڕۆ بریتییە لەو رۆژەی کە بیر بکەینەوە کە ژنان کەمتر لە پیاوان وەردەگرن، تەنیا لەبەر ئەوەی ڕەگەزیان مێینەیە. بەڵام ئەگەر تۆ ژن بیت و ڕەچەڵەکیشت کۆچبەر بێت، ئەمە بۆشاییەکە زیاتر دەکات کە دەتوانم بڵێم لەسەدا بیست زیاتر دەبێت بە بەراورد بە ژنێکی ئەڵمانی ڕەسەن. بەڕاستی ئەمە دەبێتە هەستێکی ناخۆش بۆ ژنێک کە ڕەچەڵەکی کۆچبەر بێت و ژنیش بێت. ئێمە پێویستە شەڕ بکەین و دەبێت باسی ئەمە بکەین. من چەندین دکتۆر و پزیشکی کوردم هەیە لە باشووری کوردستان. کاتێک دێنە ئێرە، ئەوان لە گرووپی بچووکتر دایان دەنێن، پێیان دەڵێن: "دەبێت لە ئێرە فێر بیت، فێری زمان بیت و دەبێت کولتووری ئێمە لەبارەی نەخۆشخانەکانی ئێمەوە فێر بیت."بەڵام کە سەیری ڕێککەوتنەکان و گرێبەستەکانیان دەکەین، دەبینین هەزاران یۆرۆ لە خەڵکی ئەڵمانی ڕەسەن وەردەگرن. لە هەموو شوێنێک ئەمە هەیە، نەک تەنیا لە یەک کەرتی تایبەت. هەر کاتێک کەسانی سپی پێست هەبن بڕیار لەسەر کەسانی ناسپی پێست بدەن، دەبینین کە بە شێوەیەکی زۆر ڕەگەزپەرستانە دەسەڵاتی خۆیان بەکاردەهێنن. بۆ نموونە، کەسێک ناوی محەممەد یان ئەحمەد بێت، یان بۆ نموونە ئێزیدی یان موسڵمان یان ڕەش پێست بێت و بەدوای شوقەیەک بگەڕێت لە ئەڵمانیا، ناتوانن شوقەیەکی باشیان دەست بکەوێت، چونکە داوەتنامەی چاوپێکەوتنیان نییە. هەمان شت دەکەوێتە سەر ئەوەی کە کاتێک دەیانەوێت شوقەیەک بدەنە تۆ، پشت بە مووچەکەت دەبەستن.

هاووڵاتییانی یەکێتیی ئەورووپا لە کۆتایی ئەم مانگەوە ناتوانن بەبێ رەزامەندی پێشوەختەی بەریتانیا سەردانی ئەو وڵاتە بکەن
لە سەرەتای مانگی داهاتووە، واتە مانگی چوار، پێشئەوەی بچنە بەریتانیا، دەبێ داوای رێپێدانی ئەلیکترۆنیی گەشتکردن بکەن، کە بە ئینگلیزییەکەی پێیدەڵێن (ئی تی ئای). ئەگەر ئەوەتان نەکردبێ، ناهێڵن بچنە نێو خاکی بەریتانیاوە.
بەڵام هەواڵە خۆشەکە ئەوەیە کە ئیشەکە بە چەند خولەکێک دەکرێ و زۆربەی جاریش بە چەند خولەکێک وەڵامەکەت بۆ دێتەوە. هەرکەسێک مۆبایلی زیرەکی پێبێ دەتوانێ ئەپێکی وەزارەتی نێوخۆی بەریتانیا داگرێت. زانیارییەکانی تێدا بنووسێ و 11 یۆرۆ (یان 10 پاوەند) بدات و لەماوەی چەند خولەکێکدا رێپێدانەکە وەربگرێ. دوای ئەوە تاوەکو دوو ساڵ دەتوانیت بەو رێپێدانە هاتوچۆی بەریتانیا بکەیت.
رەنگە زۆر کەس بپرسێ: ئەو رێپێدانە تەنیا بۆ ئەوانەیە کە ئیقامەیان هەیە لە ئەوروپا یان ئەوانەش دەگرێتەوە کە هاووڵاتیی ئەورووپین؟ وەڵامەکەی ئەوەیە کە هەموو کەس کە لە یەکێتیی ئەورووپاوە بچێتە بەریتانیا ئەو رێپێدانەی پێویستە و دەبێ هەیبێ.

شیعرەکانی بابان کەرکووکی لەسەر شەقامەکانی سارێکی گەورەی هۆڵەندا هەڵکۆڵدراون و لە شوێنە گشتییەکانیدا لەسەر شاشە نمایش دەکرێن
بابان کەرکووکی وەک لە ناوەکەیەوە دیارە خەڵکی کەرکووکە، بەڵام چەندین فرسەخ دوورتر لە کەرکووک کارەکانی دەنگیانداوەتەوە. ئەو چەندین ساڵە وەکو شاعیری شار لە پارێزگای ئوترێختی هۆڵەندا دەناسرێ، کە یەکێک لە گەورەترین و قەرەباڵخترین پارێزگاکانی هۆڵەندایە.
بابان جگە لە چوار دیوان، ژمارەیەکی زۆر شیعریشی لە گۆڤار و رۆژنامە و بەڵاڤۆکەکانی دیکەی هۆڵەندا بڵاوبوونەتەوە. لە شاری ئوترێختی مێژوویی، کاتێک بە شەقامەکانی سەنتەری شاردا دەڕۆیت، شیعرەی بابان لەسەر شەقام هەڵکۆڵدراوە.
لەبەردەم کتێبخانەی گشتیی شارەکەشدا سکرینێک هەیە و 24 کاژێر لە شەو و رۆژێکدا شیعری بابان دانراوە و رێبوارانی گوزەرەکە دەتوانن بیخوێننەوە. پێمخۆشە لە زاری خۆیەوە چیرۆکی بابان کەرکووکی بزانن.
بابان کەرکووکی" زمان بەشێکە بۆ شیعر نووسین، بەڵام هەموو شتێک نییە، بەشێکی زۆر گرنگە، لە ئەورووپا زمان بەشێکە، بەس دەبێت زیاتر بیر و فیکری تێدا دەبێت.
دەنگی سروشتی...
هۆنراوەی رۆژهەڵاتی زۆر جوانە، بەڵام هەستی زۆر زۆری تیا دەکەن. لێرە پێی گوتن پەتێتیس، واتە زۆر موبالەغەکردن لە عاتیفەیدا، دوو سەد ساڵم بەپێش ئەو شتە تەواو بووە.
دەنگی سروشتی...
گرنگ هەر ئەوەیە کە تۆ روانگەیەکی تازە، بیرۆکەیەکی تازە، دنیایەکی جوانتر دروست بکەیت. پێشتر خەڵک ئەو بیرۆکەیەی نەبووبێت. با بڵێن تۆ سەیری پردێک دەکەیت، هەموو کەس ئەو شتە دەبینێت، بەڵام تۆ چۆن خۆت لەگەڵ ئەو پردە، باسی ئەو پردە دەکەی یان خۆت وەزیفەت چییە لەگەڵ ئەو پردە، ئەوە زیادکردنەوەیە، ئەوە ئیزافەکردنە بۆ شیعر، و هەر باسی جوانیش نەدا، باسی جوانی بەشێکە لە شیعر، بەڵام دەبێت تۆ پێی گوتراوە پێرسپێکتیڤ، یانی ئاسۆیەک، شتێکی نوێ بێنیتە، روانگەیەکی نوێ بێنیتە کایەوە.
دەنگی سروشتی...
ستانداردی شیعری ئەورووپی، بەڕاستی نێودەڵەتیش ئاسان نییە، زۆر بەرزە. تا شیعرێک بڵاو بێتەوە، دەچێتە لای چوار، پێنج کەس سەیری دەکەن، ئایا ئاستی زمان باشە، ئایا ئاستی بیرۆکەکە کە باسێکی بەهێزە، ستاندارتێکی زۆری تێدا هەیە تا شیعرێک بڵاو بێتەوە.
دەنگی سروشتی...
ژیان شایەتییە بۆ روانینت لە ئاسۆ هەنگاوەکانت رابردوو بە پیتە نووسراوەکان دەبەستێتەوە، هەموو وەرزەکان لەم شارە بێکۆتاییەدا خۆیان دەبیننەوە. ئەم شیعرە نووسراوە بە زمانی هۆڵەندی، ناوی ''Moedertaal''ـە، واتە زمانی دایک، لە 21ـی 3 بڵاودەبێتەوە، واتە رۆژی جیهان، شیعری جیهانییە، لە هەمانکاتدا نەورۆزدا، و بە چەندین زمان وەرگێڕدراوەتەوە، یەکێک لەو زمانانە زمانی ئینگلیزی، ئیتاڵی، خۆی هەر بە زمانی هۆڵەندیش نووسراوە، و بە کوردی و بە عەرەبیش و بە چەند زمانێکی
دیکە.
دەنگی سروشتی...
یەکەمین شیعرم بە هۆڵەندی کە بڵاو بووەوە، لە 2002 بوو، دوو ساڵ لێرانە دەبوو، بەس دوای ئەوەی راستی بێت، باشترین شیعرەکان لە ساڵی 2006 تەواو بوون. یەکەم دیوان بڵاوبووەوە. دیوانی ''Bê Ove Xinar Ere-Erat''، بەرەو ئەرەڕات. بە کوردیش هەیە، بڵاو بووەتەوە. بەرگەکەی بەسامێکی زۆر بەناوبانگە، ناوی بالدین ئەحمەدە. ئەوەش هەر پاڵپشتم بووە بۆ ئەم دیوانە، یەکسەر لە زۆر بە باشی شارەکانیان جێی خۆی گرتەوە لە هۆڵەندا. ئەمە بەرهەمی یەکەمت بوو، دوای، دوای ئەم دیوانە بوو.
دەنگی سروشتی...
ئێرە کتێبخانەی گشتیی شاری ئۆترێختە لە کۆنترین باڵەخانەی شاری ئۆترێخت، واتە لێرەیە. لەم شاشەیەی کە دەیبینن، 24 کاتژێر، شارەکەی من، زۆر، زۆر ئەبوایە باشتر خزمەتگوزاریی بکرایە، دڵی کوردستانە، قودسی کوردستانە، هەموو شتێکی کوردستانە، بەڵام ئەو خێرەی لێوەدەردێت بۆ کۆمەڵگاکە نەبووە، ئەوە یەکەم شت، و دەمەوێت بڵێیت وەرەسەیە، بێت شتێک بۆ کەرکووک بێت، ناوی کەرکووک بمێنێتەوە. خەڵکیش بزانێت خەڵکی کەرکووک شاعیریان هەیە، نووسەریان هەیە، وەکوو ئەوەی، با ئیخێک هەدییەک بێت، ئیشەکانت بکەم. یەکێک کە لە ئاخیرەکەدا ئەمرێت، ئیشێک، پاروشتەکانی بۆ منداڵەکانی دەمێنێتەوە، بەڵام ناوی کەرکووک هەر دەمێنێتەوە.
دەنگی سروشتی...
دیوانی چوارەم ئەمەیە، ''Licht Om Bekend''، تیشکی نەناسراو، بەڵێ، نادیار، تیشکی نادیار. ئەم چوار دیوانە بڵاو بوونەتەوە تا ئێستا، بەڵام ئێستا کارەکەم لەسەر دیوانێکی نوێ، ساڵێکی تر لەوانەیە تەواو بێت، کە دیوانی ''بەرەو ئەرەرات'' بڵاوبووەوە، لە ساڵی 2006 یەکسەر هەستیان کرد کە شاعیرێکی نوێ هەیە، لەبەر زمانێکی، زمانی دایکی خۆی نییە، زمانی هۆڵەندی، بە زمانی، وەکوو زمانی، وەکو شاعیرێکی کوردستان و کەرکووک، لە ساڵی 2006ـەوە دەستی پێ کرد و بەشداریکردن لە چەندەها فێستیڤاڵی هۆڵەندییەوە. لە ساڵی 2011ـەوە، زیاترش ئەوەی راستی بێت کە دیوانی دووەم بڵاو بووەوە، ''Lontananse''، لەو کاتەوە ئیتر کۆمەڵگای هۆڵەندی، نەک کۆمەڵگای فێستیڤاڵی ئەدەبی، زیاتر بایەخیان بە شیعرەکانمدا، لەبەر ئەوەی شتێکی جیاواز بوو، من بە شێوازێک دەنووسم شیعرەکان، بۆیە بە هۆڵەندی، بە زمانی هۆڵەندی، بەڵام بیرۆکەکەیش شێوازێکی شەرقییشی تیا هەیە. نەک فیکرەکە شەرقی بێت، بەڵام میکسە، جیهانەکەم میکسە. ئەوە شتێکی نوێ دەداتە شیعری هۆڵەندی. بۆ بەشداریکردنم لە زۆرە، لە چەندین فێستیڤاڵ، وەکوو فێستیڤاڵی ''Crossing Border'' و' یەکێکە لەو فیستڤاڵە زۆر بەرزەکان لە هۆڵەندا، بەشدار بوومە. لە یانەی ئەوە فێستڤاڵێکی زۆر جیهانییە، واتە شاعیر لە هەموو وڵاتەکان بانگهێشت دەکرێن و لە ساڵی 2011 خەڵاتی ''C.C.S. Crone Stipendium'' پێ دەگوترێت، خەڵاتی ئەم پارێزگایەیە، پارێزگای باشترین شاعیری پارێزگای ئۆترێختەوە.
ئۆترێخت فێستیڤاڵی شیعری زۆر تیا هەیە، یەکێکە لە گرنگترین شارەکانی هۆڵەندا، بێگومانە ئەمستردام، رۆتردام، ''Den Haag'' شارە گەورەکانن، ئۆترێختیش فێستیڤاڵی زۆر گەورەی تیا دەکرێت، و بەشداربوون لە چەندین فێستیڤاڵ لێرانە لە ئۆترێخت و هەروەها ئێمە لێرە گرووپێکمان هەیە، پێی دەوترێت ''Stadsdichtersgilde''.
دەنگی سروشتی...
ئەو هەستە، هەر هەستەکە نییە، دەبێت شتی دیکەی زیاتر تێدا بکەیت، وەکو پێداویستییەکە، تۆ چۆن نان دەخۆیت، پێویستیت بە نان خواردنە، شاعیریش پێویستی بە وشەیە. چەندێک لە تەمەنت گەورە بێت، شیعرەکان یادگارییەکانیش دوور دەکەونەوە لێت، لەبەر ئەوەی لە وڵاتەکە دووریت، بەڵام چەند شتێکی جوانی هەیە لە کوردستانەیە، لە کەرکووکەیە، و دەڵێن کۆڵانە کۆنەکانی کەرکووک، شەقامەکانی کەرکووک، ئەو یادەوەرییانەی کە لە کەرکووکدا بوو، رووباری خاسە، شیعرم لەسەری نووسیوە. بێگومان ئەوە بەشێکە لە ژیانی خۆم، نامەوێت نەیمێنێت، بەردەوامە بمێنێت. من هەست دەکەم زەروورەتێکە کە بە زمانی هۆڵەندی بنووسم، ئەگەر بۆ ئەوەی کە ئیشەکانم بۆ کۆمەڵگای هۆڵەندی بگەیەنمم ئەگەر من هەر بە کوردی شیعر بنووسم، واتە لێرە خەڵک نەیخوێنێتەوە. من هەستم بەوە کرد، یەکەم شت کە هاتمە هۆڵەندا، دەبێت باش فێری زمانی هۆڵەندی بم، بۆ ئەوەی ئەو ئەو هەستە و ئەو بیرۆچکەیە و ئەو مێژووەی کە من لە کەرکووکەوە هاتووم، بگەیەنمە هۆڵەندا، نەک بەس باسی کوردستان بکەم، بەڵام وەکو شاعیرێکی کورد بە زمانی هۆڵەندی بناسرێم، و ئیشەکانم بۆ هەموو کۆمەڵگای ئەورووپی بێت، و بۆ هۆڵەنددا، بە تەحلید، بەڕاستیم لە دایک، شتێک نییە بڵێی لە دایکبوویت، وەرە وەک شاعیر، بەس وا دیارە واشە، ئەگەر شاعیر نەبوومایە، ئەرێ بوو مەکە.
دوو خانمی کورد بەمزووانە پرۆژەیەکی تایبەت بە جوانکاری لە ئەڵمانیا دەکەنەوە
دیاسپۆرای کوردی دیاسپۆرایەکی پڕ لە دینامیکیی جوانە. بۆیە لە شۆیەکی وەک ئەوەی ئێمەشدا ئەو فرەچەشنی و دینامیکییە دەبینن. رۆژووگر و نوێژخوێنی دیاسپۆرانشین کاری خۆیان دەکەن، ئەوانەی لە ناهاوسەنگییە کۆمەڵایەتی و داراییەکان لە کۆمەڵگەکانی دیاسپۆرای کوردی دەکۆڵنەوە کاری خۆیان دەکەن، ئەوەی شاعیرێکی ناسراوی لێدەرچووە، ئەویش کاری خۆی دەکات، هەروەها ئەوانەش کە بایەخ بە جوانی و جوانکاری دەدەن، ئەوانیش کاری خۆیان دەکەن.
دوو خانمی کورد میوانی دیاسپۆرابوون دەیانەوێ بە جوانکاری و بایەخدان بە جوانی شوێنی خۆیان لە کۆمەڵگەی ئەڵمانیدا بکەنەوە.

دەقی فیچەرەکە:
ناوی من ڤیان خەلیلە. خەڵکی رۆژئاوای کوردستانم. تەمەنم 27 ساڵە و پێنج ساڵە لە ئەڵمانیا دەژیم.
من مارلینم. تەمەنم 23 ساڵە و کوردی رۆژئاوای کوردستانم و ماوەی 15 ساڵە لە ئەڵمانیا دەژیم. من وەک ئەو لەسەر زەوی زۆر باش نیم. کۆرسەکەمان فێری کۆسمێتیک و چارەسەری پێست دەکات، فێری کۆسمێتیک و ئەوەی کە لە بواری پێست کار دەکات. کاری ئێمە لەسەر کۆسمێتیکە و من رێکلام دەکەم و لە سۆشیاڵ میدیاش کار دەکەم.
کاری من رێکلامە و من لەسەر سۆشیاڵ میدیاش چالاکم.
هەریەکە لە مارلین و ڤیان میوانی ستۆدیۆی دیاسپۆرابوون و باسی یەکترناسینی خۆیان و پێکەوە کارکردنی خۆیان کرد و لەبارەی یەکتر ناسینیانەوە مارلین، نمایشاکار و شارەزای جوانکاری گوتی" زۆر دڵخۆشم لەم هاوکارییە، حەزم لە چیرۆکی ئەو هاوڕێیەتییە خۆشەیە کە لەنێوان من و ڤیان هەیە، لەسەر تیکتۆک و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان یەکترمان ناسی، لەوێوە زانیاریمان لەسەر یەکدی پەیدا کرد و دەستمان کرد بە دروستکردنی ڤیدیۆ پێکەوە.
ڤیان خەلیل، نمایشکار و شارەزای جوانکاری لەبارەی یەکترناسینی خۆی لەگەڵ مارلین گوتی"راستەوخۆ نەچووم بۆ لای مارلین، سەرەتا دەستم بە کاری رۆژنامەوانی کردبوو، هەروەک مارلین باسی کرد، لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە یەکترمان ناسی، وەک هەموو کەسێک دەزانێت، لە سەرەتادا زمانی کورمانجیم لاواز بوو، کاتێک یەکترمان ناسی، مارلین ڤیدیۆیەکی منی بینی کە بە زمانی تورکی کردبووم، زۆر لاواز بوو و پێی پێکەنی، دوای ئەوەی یەکترمان ناسی لەسەر بنەمای زمان، چۆن بیڵێم کە لاواز بوو، پێش بەرنامەکە مارلین گوتی بیری دێتەوە دوای ئەوەی یەکترمان ناسی، لەسەر بنەمای زمان باش پێکەوە کارمان کرد، پێشتر بووینە هاوڕێی یەکتر و ئێستا توانای قسەکردنم بە کوردی زۆر باشتر بووە، ئەمەش زۆر خۆشە، ئێمە بەم شێوەیە بووین، " دەشڵێت"دوو برای دیکەم زۆر حەزیان لە کاری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بوو، لە ئەڵمانیا بوون، پێنج ساڵ پێش ئێستا زۆر ئەستەم بوو بۆ من کار بکەم، زۆر سەختە بتەوێت دەرفەتی کار بدۆزیتەوە پێویستت بە زمان دەبێت ،ئەو کاتە زۆر ئەستەم بوو بۆ من، دواتر بینیم کاری ئەوان چەند خۆشە، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەوروبەریان داگیر کردووە، هەماهەنگیم لەگەڵیان کرد و دەستمان بە کارکردن کرد، سەرەتا کۆمەڵێک سەرئێشە هەبوو، سەرئێشەی زۆر، ، ، نا، نا، بەڵام ئێستا زۆر خۆشە".
لەبارەی خەون و ئامانجەکانیان مارلین دەڵێت" بەڕاستی ئارەزوو دەکەم ناوەندێک بکەمەوەو تێیدا کاربکەم و خوێندکاران و فێرخوازان تێدا فێربکەم و کارەکەم فراوان بکەم" ، ڤیانیش دەڵێت" زۆر خۆشە لەگەڵ هاوڕێکەم کاربکەم، بەلام من دەمەوێ بەشی راگەیاندن تەواوبکەم و ئێستا کاری رێکلام دەکەین و کارێکی زۆر خۆشە و نزیکە لەکاری راگەیاندن".
لەبارەی ژیان لە ئەڵمانیا وەک کۆچبەر و جیاوازیکردن لەنێوان ئەوان و کەسانی بە بنەچە ئەڵمانی ڤیان دەڵێت" بەڕاستی جیاوازییەک هەیە ئەگەر وردتر سەیری بکەیت، مووچەی ئێمە وەک کۆچبەر جیاوازە لە مووچەی ئەڵمانییەکان کە لێرە لەدایکبووە و لێرە خوێندوویەتی و کاری کردووە، بەڵام دەرفەتیش زۆرە، دەوڵەت زۆر دەرفەتی خستووەتە بەردەستمان وەک فێربوونی زمان، بەشداریکردن لە چالاکی وەرزشی و کۆمەڵایەتی، دەرفەتی کۆمەڵایەتی زۆرە بۆ ئەوەی ئێمە بەشدار بین، رێگای پێشکەوتنمان هەیە، بەڵام سەرەتا زەحمەتە، بەتایبەت لەرووی زمانەوە، مرۆڤ دەبێت کاتێک بە باشی فێری زمان بووی ئەوکات دەرفەتەکان باشتر دەبن و جیاوازییەکانیش کاڵتر دەبنەوە".
لای خۆیەوە لەسەر هەمان پرس مارلین دەڵێت"هەست دەکەین لەهەندێک رووەوە جیاوازی هەبێت، بەڵام لەو بوارەی ئێمە تێیدا کار دەکەین، جیاوازیمان نەبینیوە، کاری ئێمە لە هی ئەڵمانییەکان خۆشترە، پاکتر و باشترە، من سەردانی ناوەندە ئەڵمانی، عەرەبی و کوردییەکان دەکەم و بەراوردیان دەکەم، کاری ئێمە باشترە و من هیچ جیاوازییەک نابینم".
بهشی بكه لە