سبەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی هامبورگی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچن و دوو کورد بەربژێرن

سبەی یەکشەممە لە هەرێمی هامبورگی ئەڵمانیا هەڵبژاردن دەکرێن. هەڵبژاردن بۆ پڕکردنەوەی 121 کورسیی پەرلەمانی هەرێمەکە.
لە هەڵبژاردنەکاندا تەنیا ئەوانەی وەڵاتینامە (یان پاسپۆرت)ی ئەڵمانییان هەیە مافی دەنگدانیان نییە، بەڵکو ئەوانەش هەیانە کە مافی مانەوە و ژیانیان لە هەرێمەکە هەیە.
لەو هەڵبژاردنانەدا 784 بەربژێر لە پارتە جیاوازەکانی ئەڵمانیا کێبڕکێ دەکەن، لەنێو ئەوانەدا دوو بەربژێر هەن کە بەئاشکرا رایانگەیاندووە کە کوردن. ئەوانیش زەلال پاپۆ و عەلی ئارتان تۆپراکن، کە هەردووکیان سەر بە پارتی کریستیان دێموکراتەکانن.
لە هامبورگ ژمارەیەکی گەورەی کورد دەژین و دەتوانن سبەی رۆڵیان هەبێ لە هەڵبژاردنی ئەو دوو بەربژێرە.
خانم زەلال لە رێگەی شاشەی رووداوەوە پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاودەکاتەوە، دەقی پەیامەکەی:
"سڵاو و ڕێز، کوردستانیانی بەڕێز. من وشەی ناڕوون و مەتەڵاوی ناڵێم. زەلال پاپۆم تەمەنم 26 ساڵە. من کوردم؛ گەلێکی زێڕین. وەک خۆتان دەزانن، لە دووی ئاداردا هەڵبژاردنی پەرلەمان بەڕێوە دەچێت.من ئەندامی پارتی کریستیان دێموکراتەکانم و ژمارەی 47م. ئەمە یەکەم جارمە. پێشتریش هەبووە کە کەسێکی کورد ئەم ئەرکەی گرتووەتە ئەستۆی خۆی. ئەگەر ببمە دەنگی ئێوە، دەبمە دەنگی ژن، دەنگی جوانی، دەنگی گەنجینە. هیوادارم یارمەتیدەر و پشتیوانی یەکتر بین. پێویستە بۆ ئەنفال و زیاتر لە دوو هەزار شەهید، بۆ ئەوانەی سەریان بەرزە، هەوڵ بدەین.خۆشەویستان و بەڕێزان، وەک هونەرمەندان دەزانن، 21ی شوبات ڕۆژی زمانی جیهانییە. لە سەرەتاوە کورمانجی، زازاکی، دیملی، سۆرانی، گۆرانی، هەورامی، هەموو زارەکانی زمانی کوردی لە لایەن گەلەکەمانەوە پیرۆز کراون و ئێستا بەڕێز و شکۆمەندن.زمان شکۆ و روومەتە. چەندە هونەرە؟ ئازادییە. زمانی ئێمە بوونی گەلی ئێمەیە".
زەلال باپیر خەڵکی جزیرە بۆتانی باکووری کوردستانە میوانی دیاسپۆرا بوو باسی لە ئەزموونی خۆی و هۆکارەکانی بەشداریکردنی لە سیاسەتی ئەڵمانیا کرد. ئەو دەڵێت: "من 7 ساڵە لەنێو حیزبی کریستیان دیموکرات کاردەکەم و بە تەواوی باوەڕم بە پرەنسیپ و بەهاکانی ئەم پارتە هەیە. دەمەوێت ببمە دەنگی کورد لە پەرلەمانی هەرێمەکە و گرنگی بدەم بە مافەکانی کەمینەکان و کۆچبەران لەم وڵاتەدا."
هەروەها زەلال پاپۆ جەختی کردەوە لەسەر گرنگی خزمەتکردن بە گەنجانی کورد و گوتی: "دەمەوێت لە رێگەی سیاسەتەوە خزمەتی گەنجانی کورد بکەم و دەرفەتی باشتریان بۆ بڕەخسێنم لە بواری پەروەردە، تەندروستی و دامەزراندن. گەنجان سەرچاوەی داهاتووی هەر نەتەوەیەکن و پێویستە گرنگییەکی تایبەتیان پێ بدرێت."
زەلال پاپۆ کە لە ئەڵمانیا لەدایکبووە، خاوەنی شارەزاییەکی باشە لە هەردوو کولتووری کوردی و ئەڵمانی. ئەو وەک وەرگێڕی زمانی کوردیش کاردەکات و ئەوەش یارمەتیدەری بووە لە پێوەندیکردن لەگەڵ کۆمەڵگای کوردی و تێگەیشتن لە کێشە و پێداویستییەکانیان. ئەو گوتی: "خێزانەکەم لە ماڵەوە بە کورمانجی قسە دەکەن و منیش هەوڵ دەدەم بەردەوام زمانی کوردی بەکاربهێنم، چونکە زمان بەشێکی گرنگە لە ناسنامەی نەتەوەیی."
لە بارەی کاریگەری خێزانەکەی لەسەر ژیانی سیاسی، زەلال پاپۆ ئاماژەی بەوە کرد: "پێشتر باوکم لە سیاسەتدا کاری کردووە و ئەزموونێکی باشی هەیە. ئەو بەردەوام پشتیوانیم دەکات و هانم دەدات بۆ بەردەوامبوون لەسەر ئەم رێگایە. من شانازی دەکەم کە بنەماڵەیەکم هەیە کە گرنگی بە مافەکانی کورد دەدات و پشتگیریم دەکەن لە هەوڵەکانمدا."
زەلال پاپۆ بە تایبەت جەختی کردەوە لەسەر گرنگی پاراستنی زمانی کوردی و گوتی: "زمانی کوردی هەبوونی گەلی کوردە. پێویستە هەر کوردێک لە هەرشوێنێک خاوەندارێتی لە زمانی کوردی بکات و بیپارێزێت. من وەک کوردێک کە لە دەرەوەی کوردستان ژیان بەسەر دەبەم، هەوڵ دەدەم بەردەوام زمانەکەم بەکاربهێنم و فێری منداڵەکانی داهاتووشمی بکەم."
سەبارەت بە ئامانجەکانی لە هەڵبژاردن، زەلال پاپۆ وتی: "من ژمارە 47م لە لیستی پارتی CDU بۆ هەڵبژاردنەکانی هامبۆرگ و هیوادارم بتوانم متمانەی دەنگدەران بەدەست بهێنم. دەمانەوێت پارتەکەمان CDU لە هامبۆرگیش سەربکەوێت و بەرنامەکانمان بۆ پێشخستنی ئەم هەرێمە جێبەجێ بکەین."
عەلی تۆپراک، بەربژێری کوردی دیکەی سەر بە پارتی کریستیان دیموکرات، ئەویش بە هەمان شێوە بەشداری لەم هەڵبژاردنەدا دەکات و هەوڵ دەدات نوێنەرایەتی کوردەکانی دانیشتووی هامبۆرگ بکات. ئەم بەربژێربوونەی کوردەکان لە هەڵبژاردنەکانی ئەڵمانیا، نیشانەیەکی گرنگە لە بەشداری سیاسی کەمینەکان و یەکپارچەکردنی کۆچبەران لە سیستەمی سیاسی ئەڵمانیادا.
بە گشتی، بەربژێربوونی زەلال پاپۆ و عەلی تۆپراک لە هەڵبژاردنەکانی هەرێمی هامبۆرگ، دەرفەتێکی باشە بۆ گەیاندنی دەنگی کوردەکان بە پەرلەمانی ئەڵمانیا و باشترکردنی پێگەی کۆمەڵگای کوردی لەم وڵاتەدا.
پاشای بەریتانیا پاکەتی خورما بۆ رۆژووگران ئامادە دەکات و فەرەنساش بەتایبەت ڤیزا دەداتە ئەو مەلایانەی بۆ رەمەزان دەچنە ئەو وڵاتە
لە سەرتاسەری ئەوروپا ئامادەکاری بۆ هاتنی مانگی رەمەزان دەکرێ. بەتایبەتیش لەو وڵاتانەی جڤاکی گەورەی موسڵمانان هەن، ئامادەکارییەکان فراوانترن.
لە بەریتانیا شا چارلس لە میدیاکاندا دەرکەوت کە لەگەڵ هاووڵاتییانی شانشینییەکەی خەریکی ئامادەکردنی پاکەتی تایبەتی خورمایە بۆ رۆژووگران.
لە فەرەنساش، سەرەڕای ئەوەی رێوشوێنی تووند بەرامبەر وڵاتی وەکو جەزائیر گیراونەتەبەر بۆ پێدانی ڤیزا، بەڵام بۆ مامۆستایانی ئایینی بە درێژایی مانگی رەمەزان رەچاوی دۆخێکی ئاوارتە دەکرێ و ڤیزا وەردەگرن. وەزارەتی نێوخۆی فەرەنسا رایگەیاندووە لە پێدانی ڤیزا بەو مەلایانە رەچاوی ئەوە کراوە کە پێشتر لە وڵاتی خۆیان سکرین دەکرێن و لەوە دەکۆڵدرێتەوە کە هەڵگری بیری تووندئاژۆیی نەبن.
دوای دەرچوون لەو سکرینینە بۆیان هەیە لەماوەی رەمەزاندا و بۆ سەرپەرشتیکردن و بەڕێوەبردنی بۆنە ئایینییەکان بێنە فەرەنسا.
پاپا فرەنسیس داوا لە ئیماندارانی کریستیان دەکات لەکاتی رۆژووگرتندا ژیانی خۆیان بەراورد بکەن بە ژیانی پەنابەران و کۆچبەران
لای کریستیانەکانیش لە چوارشەممەی داهاتووەوە تاوەکو نێوەڕاستی مانگی نیسان مانگی رۆژووگرتنە.
پاپا فرانسیس، پێشئەوەی نەخۆش بکەوێ و بکەوێتە نەخۆشخانە، پەیامێکی بۆ ئیماندارانی کریستیان ئامادە کردووە. پەیامەکە ئەم هەفتەیە لەلایەن ڤاتیکانەوە بڵاوکراوەتەوە و تێیدا پاپا داوا لە کریستیانەکان دەکات لەماوەی رۆژووگرتندا کۆچبەرانیان لەبیربێ.
پاپای ڤاتیکان دەڵێ وا هەستبکەن بەڕێگەوەن بۆ زیارەتێکی پیرۆز و بەرەو هیوا. ئەو دەڵێ بە خۆ خستنە شوێنی کۆچبەران زۆرتر هەست بە هاوسۆزی دەکەن و بۆتان دەردەکەوێ خوا چیی لێمان دەوێ. پاپا فرانسیس بەوە بەنێوبانگە کە هەمیشە هانی کریستیانەکان دەدات پشتیوانی لە کۆچبەران بکەن و هانی حکومەتەکانی ئەوروپا و وڵاتانی دیکەی رۆژئاواییش دەدات لەگەڵ کۆچبەران بەبەزەیی بن.
فەرەنسا دەیەوێ بە یاسا رێگە لەوە بگرێ کە ئەوانەی مافی مانەوەیان نییە هاوسەرگیری لەگەڵ کەسێک بکەن کە وەڵاتینامەی فەرەنسی یان مافی مانەوەی لەو وڵاتە هەیە
ئەم هەفتەیە ئەنجوومەنی پیرانی فەرەنسا رەشنووسی یاسایەکی پەسندکرد کە وادەکات ئەو کۆچبەرانەی مافی مانەوەیان نییە نەتوانن لەگەڵ کەسێک کە وەڵاتینامەی فەرەنسای هەیە یان مافی مانەوەی لەو وڵاتە هەیە هاوسەرگیری بکەن.
هۆکاری پەسندکردنی رەشنووسەکە ئەوەیە کە بەپێی داتاکانی حکومەتی فەرەنسا بە دەیان کەیسی هاوسەرگیریی لەو شێوەیە ئاشکرا بوونە کە تەنیا بۆ وەرگرتنی مافی مانەوە بوونە و بەڕاستی روویاننەداوە.
هەندێک میدیای فەرەنسی باسی زۆرتر لە 400 کەیسی ساختەکاری لە هاوسەرگیریدا دەکەن. هێشتا جڤاتی نیشتمانیی فەرەنسا دەنگی لەسەر رەشنووسەکە نەداوە و دوای دەنگدان لەسەری، دەبێتە یاسا و جێبەجێ دەکرێت.
فینلەند دەیەوێ ڕێوشوێنەکانی وەرگرتنی وەڵاتینامە (یان پاسپۆرت) قورستر بکات
لە زۆر وڵاتی ئەوروپا ساڵەهایە بۆ وەرگرتنی وەڵاتینامە پێویستە کەسی داواکار تاقیکردنەوەیەک بکات. تاوەکو لەو تاقیکردنەوەیە دەرنەچێت، پاسپۆرتی وڵاتەکە وەرناگرێ.
یەکێک لە بەشەکانی تاقیکردنەوەکە تایبەتە بە فێربوونی زمانی ئەو وڵاتەی وەڵاتینامەکەی تێدا داوا دەکرێت. تاوەکو ئێستا پێناچێ فینلەند ئەمەی بە پێویست زانیبێ، بەڵام لەمەودوا دەیکات. بۆیە وەزارەتی نێوخۆی فینلەند خەریکی ئامادەکردن و لێکۆڵینەوە لەوەن کە چۆن تاقیکردنەوەی وەرگرتنی وەڵاتینامە لە سیستم و یاسای فینلەندیدا بگونجێنن.
وەزارەتی نێوخۆی فینلەند رایگەیاندووە کە ئامانجی ئەو تاقیکردنەوەیە ئەوە دەبێ کە کەسی داواکار بیسەلمێنێ خۆی لە کۆمەڵگەی فینلەندیدا گونجاندووە و ئامادەیە بۆ بازاڕی کار و شایانی ئەوەیە وەڵاتینامە وەربگرێ.
جگە لە زمان ئەگەری هەیە ئەوەش لە تاقیکردنەوەکەدا هەبێ کە کەسی داواکار بیسەلمێنێ توانیویەتی بە کار سەرچاوەیەکی داهاتی وای هەبێ کە بتوانێ پێی بژیت.
بەپێی یاساکانی فینلەند کەسێک 8 ساڵ بەشێوەی یاسایی لەو وڵاتە بژیت، مافی داواکردنی وەڵاتینامەی دەبێت. لە زۆر وڵاتانی ئەوروپا دوای 5 ساڵ کەسی کۆچبەر ئەو مافەی هەیە.
ئیتاڵیا.. دادگا بڕیارێکی وەزارەتی نێوخۆی ئەو وڵاتەی سەبارەت بە دامەزراندنی کۆچبەران لە وەزارەتەکەدا رەتکردەوە
وەزارەتی نێوخۆی ئیتاڵیا پێویستی بە نزیکەی 1300 فەرمانبەری نوێ هەیە. بۆ ئەمەش بانگەوازێکی گەورەی بەردەستکردنی هەلی کاری کردووە.
یەکێک لە مەرجەکانی وەرگیران لەو وەزارەتە ئەوە بوو کە دەبێ کەسی داواکار هاووڵاتیی ئیتاڵیا بێ. هەندێک لەوانەی لە ئیتاڵیا دەژین و هاووڵاتی نین، دژی ئەو بڕیارە سکاڵایان لە دادگایەکی شاری میلان تۆمارکرد.
رۆژانی رابردوو دادگاکە بڕیاریدا کە مەرجەکەی وەزارەتی نێوخۆی ئیتاڵیا نایاساییە. بۆیە ئێستا ئەوانەی بەشێوەی یاسایی لەو وڵاتە دەژین، واتە وەڵاتینامەی وڵاتێکی دیکەی یەکێتیی ئەوروپایان هەیە یانیش مافی مانەوەیان لە ئیتاڵیا هەیە، بۆ کارکردن لە وەزارەتی نێوخۆ هەمان مافی ئەوانەیان هەیە کە هاووڵاتیی ئیتاڵیان.
دادگاکەی میلان دەڵێ بڕیارەکەی لەسەر بنەمای کۆمەڵێک بڕیاری پێشتری دادگاکانی ئەوروپا داوە کە لە کەیسی هاوشێوەدا دەرچوونە. هەروەها دەڵێت لەبەرئەوەی ئەو هەلی کارانەی بەردەست کراون زۆرتر کاری کارگێڕی و دارایی و زمانەوانین هیچ کێشەیەک نییە ئەگەر کەسێک بیانکات کە هاووڵاتیی ئیتاڵیا نییە.
ئەڵمانیا.. ئاهەنگێکی سەرنجڕاکێشی 40 هونەرمەند و گۆرانیبژێری دیاسپۆرانشین کە لە سەرتاسەری ئەوروپاوە کۆبوونەتەوە و پێکەوە گۆرانی دەڵێن
رۆژانی رابردوو لە شاری ئاخنی ئەڵمانیا 40 هونەرمەند و گۆرانیبژێر کۆبوونەوە و ئاهەنگێکی باڵکێشیان سازکرد.
ئاهەنگێک کە تێیدا نمایشی شایی کوردیی ناوچەی عەفرین تێکەڵ ببوو لەگەڵ دەنگی گۆرانیبێژان.
دیلان خۆشناو باسی نوێترین گۆرانیی خۆی دەکات کە ئەمڕۆژانە بە ئینگلیزی بڵاودەکرێتەوە
دیلان خۆشناو کەم کەم گۆرانی دەڵێت، بەڵام کە گوتی خۆش دەیڵێت. خۆی ئەندازیارە، لەپەنای ئەوەدا هونەرەکەشی لەبیر نەکردووە. ئەمجارە بە شتێکی نوێوە هاتووەتەوە.
ئارکیتێکت و گۆرانیبێژی کورد دیلان خۆشناو، میوانی بەرنامەی دیاسپۆرا بوو، باسی دواهەمین بەرهەمی هونەری خۆی "ئاوە گیرمە ئاوە" کرد.
دیلان خۆشناو، کە لە بواری ئارکیتێکت و هونەری مۆسیقادا چالاکی هەیە، ئاماژەی بەوە کرد کە گۆرانییەکەی لە کاتێکی "زۆر هەستیار"دا نووسراوە و مەبەستی پەیامی ئازادی دەربڕینە بە زمانی دایک. و دەڵێت "مەبەستم لە گۆرانییەکە ئەوەیە کە هیچ کەسێک نەتوانێ ستۆپت بکات بۆ ئەوەی بە زمانی خۆت قسە بکەی،"
هەروەها روونیکردەوە کە گۆرانییەکە "بۆ خۆی سیاسییە، بەس بە ستایلێکی رۆمانتیکی" دروست کراوە بۆ ئەوەی پەیامەکەی بە شێوەیەکی باشتر بگاتە خەڵک.
دیلان ئاماژەی بەوەش کرد کە لەبەر سەرقاڵبوونی بە "پڕۆژەی گەورە" لە بواری ئارکیتێکتدا، نەیتوانیوە کلیپ بۆ گۆرانییەکە دروست بکات. یەکێک لە پڕۆژەکانی لە شاری دوسلدۆرفی ئەڵمانیایە کە ئێستا لێی نیشتەجێیە.
لە کۆتاییدا خۆشناو بەشێک لە گۆرانییەکەی خوێندەوە کە دەڵێت: "دەی لەو نەرەش پێکەم دەستەم دزی ئەکسێمە. فێستان، ئەزمانی کوردی هەر بژی کوردستان."

بهشی بكه لە