دەرهێنەرێکی ئەڵمانی: هانی فیلمسازان دەدەم لە کوردستان وێنەی فیلمەکانیان بگرن
نوورا رۆلکێ، دەرهێنەی ئەڵمانی: هەر جارێک کە لە کوردستان وێنەی فیلممان گرتووە، بینیومە کە خەڵکەکەی چەند جوانن و هاوکار و پڕ خۆشەویستین، زیاتر لە هەر شوێنێکی دیکەی جیهان، زۆر حەزدەکەم هانی خەڵک بدەم تا فیلمەکانیان لە هەرێمی کوردستان وێنە بگرن.