د. رێواز فایەق: شیعرم خوێندبایەوە گەنجتر دەردەکەوتم
د. رێواز فایەق، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، یەکێک لە ئامادەبووانی 16ـەیەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کتێب بوو و دەڵێت، خوێنەرێکی باشە و لە 15 ساڵییەوە دەستی بە کتێب خوێندنەوە کردووە، یەکەم کتێبیش کە خوێندبێتییەوە رۆمانی "دایک" بووە.