ئەمنستی: ئێران مافەکانی کورد، بەلووچ، عەرەب و تورک پێشێل دەکات
لێبووردنی نێودەوڵەتی لە راپۆرتی ساڵانەیدا لەبارەی دۆخی مافی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و باکووری ئەفریقیا دەڵێت، سەرەڕای خواستی زۆر لەسەر فرەزمانی لە سیستمی پەروەردەدا، هێشتاش فارسی تەنیا زمانی پەروەردەییە لە ئێراندا.