رووداو-بیله‌جیك
سه‌رۆكی ئیی پارتی ره‌خنه‌ی له‌ده‌سه‌ڵات گرت و رایگه‌یاند، له هه‌ڵبژاردنه خۆجێییه‌كانی توركیادا، 80 هه‌زار په‌نابه‌ری سووری مافی ده‌نگدانیان هه‌یه. دەشڵێت، "بازرگانی سێكسی له‌نێو سوورییه‌كانی نیشتەجێی تورکیا گه‌یشتووه‌ته ته‌مه‌نی 11 ساڵان".
مه‌رال ئاكشه‌نه‌ر، سه‌رۆكی ئیی پارتی له كۆبوونه‌وه‌ی رێكخستنی پارته‌كه‌ی له شاری بیله‌جیك رایگه‌یاند، ده‌سه‌ڵاتی ئاكپارتی به‌شێكه له قه‌یرانی سووریا و به‌ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی نه‌هامه‌تییه‌كانی قووڵتر كرده‌وه و رێگه‌ی خۆشكرد به‌هاتنی په‌نابه‌رانی سووری كه ژماره‌كه‌یان نازاندرێت ئاخۆ پێنج ملیۆنه یان 4.5 ملیۆنه و حكومه‌تیش ده‌ڵێت 3.5 ملیۆنه.
ئاكشه‌نه‌ر گوتیشی "بۆ چوار ملیۆن په‌نابه‌ری سووری نیشته‌جێی توركیا 35 ملیار دۆلار خه‌رجكراوه و خه‌رجیش ده‌كرێت. بارگرانییه‌كی زۆرن و ئه‌ستۆی هاووڵاتیانی توركیایان قورس كردووه. هاووڵاتیانمان كارده‌كه‌ن و باج ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌وان كارده‌كه‌ن و باج ناده‌ن و دوو هێنده‌ی هاووڵاتیانمان قازانج ده‌كه‌ن. ئه‌مه سه‌ره‌ڕای گۆڕینی دیمۆگرافیای چه‌ندین ناوچه‌ی توركیا. ته‌نانه‌ت له هه‌ڵبژاردنی خۆجێی توركیا 80 هه‌زار كه‌سیان مافی ده‌نگدانیان هه‌یه كه سه‌رجه‌میان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵات ده‌نگ ده‌ده‌ن و كاریگه‌رییان هه‌یه به‌سه‌ر سیسته‌می وڵات".
سه‌رۆكی ئیی پارتی راشیگه‌یاند "ئه‌م ده‌سه‌ڵاته نیازی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی په‌نابه‌ره سوورییه‌كانی نییه، ئه‌مانه رۆژ دوای رۆژ ژماره‌یان زیاد ده‌بێت و فێری زمانیش نابن و كولتووری خۆیان له شاره‌كانماندا په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن و ده‌سه‌ڵاتیش هیچ شتێكیان له‌به‌رامبه‌ر ناكات. ئێمه پێشنیازمان كردووه، كه ده‌بێ حكومه‌تی توركیا په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سووریا ئاسایی بكاته‌وه و كاربكات بۆ سه‌قامگیری و ئاوه‌دانیی سووریا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تێك دروست ببێت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران".
مه‌رال ئاكشه‌نه‌ر باسی کێشەکانی پەنابەرە سوورییەکان کرد لە وڵاتەکەی و گوتی: "له‌وه‌ته‌ی په‌نابه‌رانی سووری روویان كردووه‌ته توركیا، كێشه‌ی یه‌كجار زۆر سه‌ریهه‌ڵداوه، ته‌مه‌نی به‌دڕه‌وشتی و بازرگانی سێكسی له‌نێو سوورییه‌كان گه‌یشتووه‌ته ته‌مه‌نی 11 ساڵان. بۆیه ده‌بێ لایه‌نه سیاسییه‌كان رژد بن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن چاره‌سه‌رێكی گونجاو و خێرا بۆ ئه‌م كێشه هه‌نووكه‌ییه و قه‌یرانی داهاتوو بدۆزنه‌وه".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ