ئەردۆغان هۆشداریی بە عەبدوڵڵا گول و داودئۆغڵو دا

27-03-2019
کۆسار عوسمان @KassoOsman
نیشانەکردن ئەردۆغان عەبدوڵڵا گول داودئۆغڵو
A+ A-

رووداو- سەمسوور

سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی دەنگۆی دامەزراندنی پارتێکی نوێ رایگەیاند؛ ئەوانەی لە شەمەندەفەرەکەی ئێمە دادەبەزن، جارێکیدی ناتوانن لەگەڵماندا سەرکەون.


لەمیانی گوتارێکی لە سەمسووری باکووری کوردستاندا رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ هۆشداریی بە عەبدوڵڵا گول، سەرۆککۆماری پێشوو و ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری تورکیا دا. بەتایبەتی کە ئێستا باس لە دامەزراندنی پارتی سیاسی لەلایەن ئەم دوو کەسەوە دەکرێت. 

ئەردۆغان هەنگاوێکی وەهای بە نا مەشروع ناوبرد و بێ ئەوەی ناویان بهێنێت، هۆشداریی پێدان.

دەقی قسەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان - سەرۆککۆماری تورکیا 

"سەیرکەن با ئەم برایەتان ئەم قسەیە بکات. ئەمە بزانن؛ ئەوانەی لە شەمەندەفەرەکەی ئێمە دادەبەزن، جارێکیدی ناتوانن دووبارە لەگەڵماندا سەرکەون. ئەوانەی ناپاکی لەگەڵ ئەم رێبازە دەکەن، جارێکیدی ناتوانن لەم رێبازەدا شوێن بگرن. باشە ئەم دە هەزار کەسە بۆ وەستاون؟ تێکۆشانی چی دەکەن؟ ئەوانەی ئەم رێبازەیان بۆ پێگە و پۆست فرۆشت، با بمانبەخشن".


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە