لە ئیستەنبوڵ گرژی لەنێوان پۆلیس و دایکانی شەممە روویدا

25-08-2018
هێمن عەساف
   پۆلیسی ئیستەنبووڵ بە گازی فرمێسکڕێژ و گوللەی پلاستیکی هەوڵی بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەرانی دەدا
پۆلیسی ئیستەنبووڵ بە گازی فرمێسکڕێژ و گوللەی پلاستیکی هەوڵی بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەرانی دەدا
نیشانەکردن ئیستەنبووڵ تورکیا
A+ A-

رووداو-ئیستەنبووڵ

پۆلیسی ئیستەنبوڵ رایگەیاندووە ئەنجامدانی چالاکی دایکانی شەممە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە قەدەخەکراوە و ژمارەیەکی زۆر لەو چالاکڤانانەی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ کە هەوڵیانداوە بچنە شوێنی ئەنجامدانی چالاکییەکە لەلایەن تیمەکانی پۆلیسەوە دەستبەسەرکراون. 



دایکانی ئاشتی کە بۆ سۆراخی کەسانی بێسەروشووێنکراو هەفتانە لە گۆڕەپانی گاڵاتەسەرای لە ئیستەنبووڵ کۆدەبنەوە و چالاکی ئەنجام دەدەن، بەیانی ئەمڕۆ شەممە لە 700 ەمین هەفتەی دەستپێکردنی ئەم چالاکییە لەگەڵ چالاکڤانانی مافی مرۆڤ لە ئیستەنبووڵ لەبەردەم کۆمەڵەی مافی مرۆڤ کۆبوونەوە. 

دایکانی شەممە بە هەڵگرتنی گوڵی سوورەوە سەردانی کۆمەڵەکەیان کرد و دواتر بەرەوە گۆڕەپانی گاڵاتە سەرای کەوتنەڕێ. پۆلیسی ئیستەنبوڵ کە لە دەورووبەری گۆڕەپانەکە رێوشوێنی ئەمنی توندیان گرتبووەبەر رێگەیان نەدا کەس بچێتە نێو گۆڕەپانەکەوە و ژمارەیەک لەو چالاکڤانانەی هەوڵی چوونە نێو گۆڕەپانەکەیان داوە لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەرکراون. 
 
پۆلیسی ئیستەنبووڵ بە گازی فرمێسکڕێژ و گوللەی پلاستیکی هەوڵی بڵاوپێکردنی خۆپیشاندەرانی دەدا. پەیامنێری رووداو گوتی: "سترانێکی ئەحمەد کایا کە کاتی خۆی بۆ دایکانی شەممەی گوتبوو، ئەمڕۆ لەو گۆڕەپانە دەگوترایەوە".

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە