لە شارێکی تورکیا دوو کەس هێرشیان کردە سەر پەیکەری ئەتاتورک

16-06-2024
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

دوو هاووڵاتی لە پارێزگای کایسەریی تورکیا بە تەور هێرشیانکردە سەر پەیکەری مستەفا کەمال ئەتاتورک، دامەزرێنەری کۆماری تورکیا و دوای ئەوەی دەستگیرکران، گوتیان پەشیمان نین لەوەی کردوویانە.
 
رووداوەکە کاژێر 11:30ی ئەمڕۆ یەکشەممە لە گۆڕەپانی (جمهووری) لە شاری کایسەری روویدا. پیاوێک و ژنێک بە تەور پەلاماری پەیکەری ئەتاتورکیان دا و بەو هۆیەوە زیان بە پەیکەرەکە کەوت.
 
هێزی چاودێریی بازاڕ رووداوەکەیان بینی و تیمێک نێردرا و دوو کەسەکەیان بەناوی یاشار و زەینەب کە خاڵ و خوشکەزان دەستگیریان کردن.
 
لەکاتی دەستگیرکرانیاندا رۆژنامەڤانان پرسیاری ئەوەیان کرد کە بۆچی ئەو کارەیان کردووە؟ لە وەڵامدا زەینەب گوتی: "لەبەر خودا کردوومانە" و یاشاریش رەتیکردەوە، پەشیمان بن لەوەی کردوویانە. 
 
پارێزگای کایسەری لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: "هەواڵمان لەبارەی دوو کەس پێدرا کە خاڵ و خوشکەزان و هەوڵیاندابوو زیان بە پەیکەری ئەتاتورک بگەیەنن".
 
پارێزگا هەروەها رایگەیاندووە، لێکۆڵینەوە دەکەن. 
 
مستەفا کەمال ئەتاتورک کە لە تورکیا بە رزگارکەری تورکیا لە دەستی هێزە رۆژئاواییەکان دەناسرێت، رۆژی 9ـی ئەیلوولی 1923 پارتی گەلی کۆماری - جەهەپەی دامەزراند؛ رۆژی 29-10-1923 کۆماری تورکیای راگەیاند. ئەتاتورک ساڵی 1923 تاوەکو 1950، 17 جار حکومەتی پێکهێنا. 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دوو ئاڵای تورکیا لە ئیستەنبووڵ. وێنە: AFP

لە تورکیا 1723 کۆمپانیا مایەپووچ بوون

پار لە تورکیا و باکووری کوردستان، هەزار و 723 کۆمپانیا مایەپووچ بوونی خۆیان راگەیاند، بەراورد بە پێرار بە رێژەی 231.98٪ مایەپووچ بوونی کۆمپانیاکان زیادیکردووە.