رووداو دیجیتاڵ
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لەکاتی دەرچوونی لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی، پرسیاری لەبارەی دەم پارتییەوە ئاراستە کرا ئەویش وەڵامی پرسیارەکەی بە پەیامنێرێکی دیکە دایەوە.
رۆژنامەڤانێک بەناوی هیلال کۆیلو، رۆژی چوارشەممە (9-10-2024) پرسیاری ئاراستەی ئەردۆغان کرد و گوتی "گوتتان کراوەن بۆ هاوئاهەنگی، بەڵام دەم دەڵێت هیچ هەنگاوێکی بەرجەستە لە ئارادا نییە. هەنگاوی بەرجەستە دەنرێت؟ چاوەڕێ بکەین؟"
هیلال کۆیلو دوای ئەو رووداوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردەوە ئەردۆغان وەڵامی پرسیارێکی ئەوی بەوجۆرە داوەتەوە.
لە کۆتایی پۆستەکەیدا هیلال کۆیلو نووسیویەتی "هەر بەجددی شتی سەیر لە پەرلەمان روودەدەن!"
دەولەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) رۆژی 1-10-2024 لە پەرلەمانی تورکیا رۆیشتە لای فراکسیۆنی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) و تەوقەی لەگەڵدا کردن.
ئەمە لەکاتێکدابوو؛ باخچەلی چەندین جار دەم پارتیی بە باڵی پەکەکە ناوبرد و داوای داخستنی کرد، بەڵام ئێستا لە وەڵامی رۆژنامەڤانان سەبارەت بەو نزیکبوونەوەیەی لە دەم پارتی، باخچەلی باس لە ئاشتی و برایەتی دەکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ