وەزیری دەرەوەی سووریا: ئەمریکا رێگە نادات لەگەڵ هەسەدە رێکبکەوین

29-12-2021
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نیشانەکردن سووریا هەسەدە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
فەیسەڵ میقداد، وەزیری دەرەوەی سووریا دەڵێت، ئەو کارانەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لەناوچەکانی جزیرە و باکووری رۆژهەڵاتی سووریا دەیانکات جێگای قبوڵکردن نین، دەشڵێت:  لەگەڵ هەسەدە رێککەوتن دەکەین، بەڵام ئەمریکا رێگەنادات رێککەوتنەکە سەربگرێت".
 
فەیسەڵ میقداد، وەزیری دەرەوەی سووریا، لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ دوو کەناڵی سووری، رایگەیاند، کاتێک ئەوان لەگەڵ هەسەدە لەسەر بابەتێک رێکدەکەون، بەڵام ئەمریکا لەدژی دەوەستێت و هەسەدەش رێککەوتن رەتدەکاتەوە.
 
وەزیری دەرەوەی سووریا دەڵێت: "نابێت هەسەدە پشت بە ئەمریکا ببەستێت، هیچ پڕۆژەیەکی پارچەکردنی سووریا لەلایەن ئەمریکاوە سەرناکەوێت".
 
بە گوتەی فەیسەڵ میقداد، ئەمریکا زیاتر لە 57 هەزار کەسی لە کامپی هۆل راگرتووە، کە لەنێویاندا 30 هەزار منداڵ هەیە.
 
تورکیا وەک "داگیرکەری بەشێک لە خاکی سووریا" لەلایەن وەزیری دەرەوەی سووریا ناوهێنرا و رایگەیاند: "تورکیا بەشێک لە خاکی سووریای داگیرکردووە و هەوڵی تورککردنی دەدات، ئەمەش دەبێتە وێرانکردنی وڵات".
 
هەر سەبارەت بە تورکیا، وەزیری دەرەوەی سووریا گوتی: "تورکیا گرفت لەبەردەم پرۆژەی ئاستانا و سوچی دروست دەکات".
 
لەبارەی نووسینەوەی دەستووری سووریاش، فەیسەل میقداد هەنگاوەکانی بە "پۆزەتیڤ" ناوبرد و رایگەیاند، هیچ کێشەیەکیان لەگەڵ نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە سووریا نییە، بەڵام کێشەی ئەوان لەگەڵ ئەو کەسانەدا هەیە کە "بە هەزاران تیرۆریستیان ناردووە و بە ملیاران دۆلاریان خەرجکردووە بۆ ئەوەی سووریا وێران بێت".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سێرگی مارکۆڤ، راوێژکاری پێشووی ڤلادیمیر پووتین

راوێژکارێکی پێشووی پووتین بۆ رووداو: رووسیا جێبەجێکردنی سیستمی فیدراڵی بۆ سووریا پێ باشە

راوێژکارێکی پێشووی سەرۆکی رووسیا رایگەیاند، کۆبوونەوەی چوار قۆڵیی رووسیا، تورکیا، سووریا و ئێران تایبەت بە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئەنقەرە و دیمەشق لە کۆتایی ئەم مانگە یان سەرەتای مانگی داهاتوو بەڕێوەدەچێت. ئاماژە بەوەش دەکات، رووسیا سیستمی فیدراڵی بۆ سووریا پێ باشە