هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی: 41 هەزار کەس لە کەمپی هۆل ماون

07-07-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بە داعش رایدەگەیێنێت، ژمارەی دانیشتووانی کەمپی هۆلی رۆژئاوای کوردستان بۆ نزیکەی 41 هەزار کەس کەمبووەتەوە، لەو ژمارەیە زیاتر لە نیوەیان عێراقیین. بەمنزیکانەش کاروانێکی دیکەی عێراقییەکانی کەمپەکە دەگەڕێندرێنەوە. 
 
هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرایکرد، ژمارەی ئەوانەی لە کەمپی هۆل ماون 41 هەزار و 74 کەس دەبن، لەو ژمارەیە 18 هەزار و 160 کەسیان عێراقی، 16 هەزار و 503 کەسیان خەڵکی سووریان، شەش هەزار 411 کەس دەبێت، خەڵکی وڵاتانی دیکەن.
 
بەو گوتەی ئەو هاوپەیمانێتییە بێت کە لە ساڵی 2014 بۆ دژایەتیکردنی رێکخراوی داعش پێکهێنرا، لە کەمتر لە سێ مانگی رابردوودا، زیاتر لە هەزار و 700 کەس لە دانیشتووانی کەمپەکە گەڕێندراونەتەوە شوێنەکانی خۆیان. 
 
لە 18ـی نیسانی ئەم ساڵ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی رایگەیاندبوو، 42 هەزار و 790 کەس لە کەمپی هۆل ماونەتەوە، لەو ژمارەیە 19 هەزار و 526یان عێراقی، 16 هەزار و 778یان سووری و شەش هەزار و 486 کەسیان هەڵگری وڵاتینامەی دیکەبوون.
 
محەممەد نووری، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە پارێزگای نەینەوا بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "بەم نزیکانە کاروانێکی دیکەی کەسوکاری چەکدارانی داعش لە کەمپی هۆلەوە دەگەڕێندرێنەوە بۆ کەمپی جەدعە لە نەینەوا، بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا ژمارەیەک کاروانی دیکەش بگەڕێندرێنەوە."
 
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، عێراق مەبەستیەتی ئەم ساڵ هەموو عێراقییەکانی کەمپەکەش نەگەڕێنەوە، بەشی زۆریان دەگەڕێندرێنەوە بۆ شوێنی خۆیان.
 
کەسوکاری چەکدارانی داعش دوای گەڕاندنەوەیان لە کەمپەکانی جەدعە لە موسڵ دەهێڵدرێنەوە، رادەهێندرێنەوە و دواتر تێکەڵ بە کەسوکار و کۆمەڵگە خۆجێیەکانی خۆیان دەکرێنەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا.

ئەسعەد شەیبانی: دەمانەوێت بگەڕێینەوە نێو کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی

وەزیری دەرەوەی سووریا رایگەیاند، دەیانەوێت بگەڕێنەوە نێو کۆمکار وڵاتانی عەرەبی و بەشداری لووتکەی داهاتووی کۆمکارەکە بکەن. دەشڵێت، ئامادەی هەموو جۆرە هاوکارییەکن بۆ ئەوەی وەبەرهێنەرانی وڵاتان بچنە سووریا و کاری وەبەرهێنان بکەن.