رووداو دیجیتاڵ
بە چاودێریی چڕی پاسەوانە دەمامکدارەکان، یەکەم کاروانی کەسوکاری گومانلێکراوی چەکدارانی داعش لە 2023دا لە کامپی هۆل دەڕۆنە دەرەوە.
ئەو کاروانە خەڵکی رەققەن و دوای زیاتر لە 5 ساڵ، دەگەڕێندرێنەوە زێدی خۆیان.
فاتیمە محەمەد، یەکێکە لەوانەی ئازادکراوە، دەڵێت: "هەستێکی خۆشە. هەستێکە بەروارد ناکرێت. چەندین ساڵە چاوەڕێی ئەم ساتەم."
دوای چاوپێداخشاندنەوە بە پێشینە و دڵنیابوونەوە لێیان، رێڤەبەری خۆسەر کە کامپەکەی بەدەستەوەیە، رێگەی بە دەرچوونی ژن و منداڵەکان دا. بارهەڵگری بۆ ئامادەکردن و سەرجەم کاڵاکانی خۆیانیان بارکرد و گەڕانەوە رەقە.
میدیا ئیبراهیم، هاووڵاتیی سووریاییە، دەڵێت: "کاروبارەکە بەڕێوەدەچێت، بەڵام بە سەختی، چونکە لێرە پەروردە و فێرکردن نییە، بەو هیوایەی کە لێرە چووینە دەرەوە بتوانین پەروەردە و کتێب و شتی لەمجۆرە بۆ منداڵەکانمان دابین بکەین. بە ویستی خوا ژیانێکی نوێ دەستپێدەکەین."
لە 2023دا 2500 خێزان لە کامپی هۆل بە کەفالەت ئازادکراون. لەنێوان 2018 و 2021یشدا 800 خێزان ئازادکران کە لە 3200 ژن و منداڵ پێکهاتبوون.
شێخ مووس ئەحمەد، سەرۆکی نووسینگەی کاروباری کۆچبەر و پەنابەران لە رێڤەبەری خۆسەر دەڵێت، "ئەمڕۆ 96 خێزان کە دەکاتە 360 کەس گەڕێندرانەوە. رێڤەبەری خۆسەر بەردەوام دەبێت لە رێکخستنی زنجیرە گەڕێک بۆ گەڕانەوەیان بۆ بەشەکانی باکووری رۆژهەڵاتی سووریا."
زیاتر لە 55 هەزار کەس لە کامپی هۆڵ هێڵدراونەتەوە کە 31 هەزاریان منداڵن و دەکاتە 60٪ی دانیشتووانی کامپەکە.
گوشارێکی گەورەی نێودەوڵەتی لەسەر وڵاتان هەیە خەڵکی خۆیان لە کامپەکانی سووریا و رۆژئاوای کوردستان بگەڕێننەوە.
نەتەوە یەکگرتووەکان هێشتنەوەی منداڵانی لەو کامپە بە پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتی و کارێکی دڵڕەقانە وەسفکردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ