نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق کۆدەبنەوە

30-04-2024
سیروان عەباس
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان سبەی کاژێر 10:00 لە بەغدا لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق کۆدەبنەوە.
 
عەلی رەئووف، یەکێک لە نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ ئەمڕۆ سێشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "سبەی کاژێر 10:00ی بەیانی لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق کۆدەبینەوە و پرسی سەرەکیمان دامەزراندنی وانەبێژانە."
 
حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی مامۆستایانی وانەبێژی ئامادە کردووە و رەوانەی بەغدای دەکات. عەلی رەئووف دەڵێت، "تاکە داواکاریی ئێمە لە وەزیری دارایی ئەوەیە کە هاوشێوەی وانەبێژانی ناوەڕاست و باشووری عێراق دامان بمەزرێنن."
 
9ی ئەم مانگە ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا گوتی، بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دوای جەژنی رەمەزان، وەزارەتەکەیان ئامادەکاری دەکات "لیستی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو لەسەر بنەمای بەگرێبەستبوونی (کۆی وانەبێژان) لە رێگەی حکومەتی هەرێمەوە ئاراستەی حکومەتی عێراقی فیدراڵ بکرێت."
 
بەگوێرەی رێنوێنیی ژمارە 14ی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، ئەو مامۆستا وانەبێژانەی هەڵگری بڕوانامەی دیبلۆمن، مووچەیان 350 هەزار دینارە و هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیش 400 هەزار دینار وەردەگرن.
 
بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی دارایی و ئابووری، ژمارەی وانەبێژان لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 35 هەزار و 543 وانەبێژە، بڕی بودجەی پێویست بۆ شایستە داراییەکانیان نزیکەی 13 ملیار و 700 ملیۆن دینارە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پاسپۆرتی عێراقی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

پاسپۆرتى عێراق دوو بڕیارى نوێى دەرکرد

وەزارەتى ناوخۆ دوو بڕیار لەبارەى دەرهێنانى پاسپۆرت دەردەکات. لەمەودوا هاووڵاتیان لە هەر پارێزگایەک بیانەوێت دەتوانن مامەڵەى دەرهێنانى پاسپۆرت بکەن بەبێ ئەوەى پەیوەست بکرێت بە شوێنى نیشتەجێبوونیانەوە.