كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان: زیاتر لە 15 ملیۆن دەنگدەر لە بایۆمەتری تۆماركراون

28-09-2020
سەمیع زوبێر
نیشانەکردن هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، لە چوارچێوەی كاركردن بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتوو پشت بە بایۆمەتری بەستراوە، تاوەكو ئێستاش زیاتر لە 15 ملیۆن دەنگدەر لەو سیستەمەدا تۆماركراون.
 
كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق راگەیێندراوێكی بڵاوکردەوەو دەڵێت، سەرەڕای نەبوونی پێداویستی هونەری و لۆجیستی پێویست بۆ راییكردنی كارەكان، بەڵام لە هەوڵەكانیان بەردەوامن بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكانی داهاتوو، هەموو ئەو هەنگاوانەشی دەستپێكردووە كە پشت بە یاسای هەڵبژاردن و تەرخانكردنی بودجە نابەسێتن، لەوانە كردنەوەی بنكەكانی تۆماركردن بۆ درێژەدان بە پڕۆسەی بایۆمەتری و دابەشكردنی كارتی ئەلیكترۆنیی بایۆمەتری دەنگدەر.
 
بەپێی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان، لە كۆی 26 ملیۆن و 642 هەزارو 85 دەنگدەر، تاوەكو ئێستا 15 ملیۆن و 205 هەزارو 648 دەنگدەر لەرێگەی بایۆمەترییەوە تۆماركراون، هەروەها 14 ملیۆن و 446 هەزارو 914 كارتی درێژخایەنی بایۆمەتریش چاپكراون، لەو ژمارەیەش 10 ملیۆن و 979 هەزارو 77 كارت دابەشكراون.
 
سەبارەت بە تۆماركردنی پارتە سیاسییەكان، كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لە هەمان راگەیێندراودا دەڵێت، تاوەكو ئێستا 230 پارتی سیاسی مۆڵەتی تۆماركردنیان پێ بەخشراوە، كاركردن لەسەر تۆماركردنی 62 پارتی دیكەش دەكرێت.
 
لە 31-07-2020 مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق 6ی حوزەیرانی ساڵی 2021ی وەکو وادەی هەڵبژاردنی پێشوەخت لە عێراق دیاریکرد.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دروستکردنی قوللەیەک لەسەر سنوور. وێنە: وەزارەتی ناوخۆی عێراق،

قوللەی چاودێری و کامێرای گەرمبین لەسەر سنووری رۆژهەڵات و باشووری کوردستان جێگیر دەکرێن

گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، کارەکانی پاسەوانی سنوور لە پارێزگای سلێمانی بۆ کردنەوەی رێگەکانی سنوور بەردەوامە و جگە لە دانانی قوللەی چاودێری، کامێرای گەرمبینیش بۆ چاودێریکردنی سنوورەکان لەگەڵ ئێران دادەنرێن.