شاندێکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بۆ مووچەی مانگی 11 لە بەغدایە

28-11-2024
هەڵکەوت عەزیز
هەڵکەوت عەزیز
بەدواداچوونی رووداو لە بەغداوە بۆ مووچەی مانگەکانی 10، 11 و 12 ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان
بەدواداچوونی رووداو لە بەغداوە بۆ مووچەی مانگەکانی 10، 11 و 12 ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان
A+ A-
رووداو بەغدا 

وەزارەتی دارایی عێراق بۆ مووچەی مانگەکانی 10، 11 و 12ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، بڕی دوو تریلیۆن و 289 ملیار دیناری تەرخانکردووە، واتە بۆ هەر مانگێک 763 ملیار دینار. بەو مەرجەی داهاتی ناوخۆ رادەستی بەغدا بکرێت.
 
بڕیارە ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 28-11-2024) 763 ملیار دیناری مووچەی مانگی 10 خەرجبکرێت، ئەگەر کێشەیەکی دیکە و نوێ نەیەتە پێشەوە.
 
جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت "ئەم رێککەوتنە لەسەر دوو بنەمایە، یەکەم شایستەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی هەژمار کردووە، لەگەڵ بابەتی بودجەی خەرجی راستەقینە و ئەو داهاتەی حکومەتی هەرێم دەبێت رادەستی بکات. هەژماریان کردووە لەگەڵ ئەو مانگانەی پێشتر ناردوویانە و ئەو سێ مانگەی ماوە، ئەو پارەیە کە ماوەتەوە دەرکەوتووە 763 ملیار دینارە، ئەمە دەنێردرێت بۆ هەرێم (ـی کوردستان) و دەبێت هەرێمیش داهات رادەست بکات و مووچە بدرێت." 
 
رووداو زانیویێتی هەریەک لە کۆڤان تەحسین، بەڕێوەبەری ژمێریاری و رێباز عەباس، راوێژکاری وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان گەیشتوونەتە بەغدا. لەمڕۆوە دەچنە وەزارەتی دارایی عێراق تاوەکو بەزوویی رێکارەکانی وردبینی لیستی مووچەی مانگی 11 تەواو بکەن، هەر داوا و تێبینیێکی وەزارەتی دارایی عێراق هەبێت، چارەسەری بکەن. 
 
کاروان یاروەیس، پەرلەمانتار دەڵێ "ئێمە بڕیاری دادگەی فیدراڵیمان هەیە. بەپێی بڕیاری دادگە کە دوای پەسندکردنی یاسای بودجە دەرچووە؛ دەبێت مووچەی خەڵکی کوردستان بنێردرێت، نابێت دوابخرێت. لەبەرئەوە هیچ بیانوویێک بۆ دواخستن نییە." 
 
وەزارەتی دارایی عێراق لە پشکی هەرێمی کوردستان لە یاسای بودجە و لەسەر بنەمای خەرجیی راستەقینە، بڕیاری خەرجکردنی ئەو دوو تریلیۆن و 289 ملیار دینارەی داوە، لەکاتێکدا بۆ ئەو سێ مانگە، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەلایەنی کەمەوە بڕی دوو تریلیۆن و 988 ملیار دیناری پێویستە.
 
بە پەسندکردن و تێپەڕاندنی هەمواری یاسای بودجە لە پەرلەمان و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان، ئیدی بیانوویەکی دیکەی بەغدا کە دەڵێ "هەرێمی کوردستان بەشدار نییە و داهاتی نەوتی ناگەڕێنتەوە خەزینەی دەوڵەت." کۆتایی دێت، ئەو بیانووەی هەمیشە بۆ ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەیهێنێتەوە.

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشێک لە عێراقییە گەڕاوەکان لەنێو پاسێکی گواستنەوە

96 هاووڵاتیى عێراقیی نیشتەجێی سووریا لە ئیبراهیم خەلیلەوە گەڕانەوە

دووەم کاروانى هاووڵاتییانى عێراقى لە سووریا لەڕێگەى دەروازەى ئیبراهیم خەلیلى هەرێمى کوردستانەوە گەڕانەوە کە 96 کەس بوون. گوتەبێژى وەزارەتى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق دەڵێت: "بەر لەوەى دەربازى ئەو خاڵە سنوورییە بن، وردبینى ئەمنییان بۆ کراوە."