لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق یەکەم وەزیر لەسەر بودجە بانگهێشت دەکات

26-04-2023
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق یەکەم کۆبوونەوەى لەگەڵ بەرپرسانى باڵا لەبارەى پڕۆژەیاساى بودجەى گشتى، بە وەزیرى پلاندانان دەستپێدەکات. ئەندامێکى لیژنەکە دەڵێت، پشکى پارێزگاکان لە بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاکان لەگەڵ ئەو وەزیرەدا تاوتوێ دەکەن.
 
رۆژى پێنجشەممە 27ى نیسانى 2023 لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق میوانداریى محەممەد عەلى تەمیم، وەزیرى پلاندانان دەکات، وەکو یەکەم بەرپرسی باڵاى حکومەت بۆ تاوتوێکردنى پڕۆژەیاساى بودجەى گشتیى 2023.
 
رۆژی 26ى نیسانی 2023 خەلیل دۆسکى، ئەندامى لێژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، "یەکەم کۆبوونەوەى لیژنەى دارایی بۆ رێکخستنى کارى بانگهێشتکردنى بەرپرسانى بۆ تاوتوێکردنى پڕۆژەیاسای بودجەى گشتیی عێراق کرا و بڕیاردرا پێنجشەممە وەزیرى پلاندانان بانگهێشت بکرێت بۆ تاوتوێکردنى هێڵە گشتییەکانى پڕۆژەیاساکە و پڕۆژەکان."
 
خەلیل دۆسکى گوتیشى، "یەکێک لەو پرسانەى لەگەڵ وەزیرى پلاندانان تاوتوێی دەکەین، بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاکان و پشکی پارێزگاکان دەبێت."
 
بودجەى گشتیى عێراق قەبارەکەی زیاتر لە 199 تریلیۆن دینارە، لەو بڕە دوو تریلیۆن و 500 ملیار دینارى بۆ پەرەپێدانى پارێزگاکان تەرخانکراوە، کە لەسەر بنەماى رێژەى هەژاری و ژمارەى دانیشتووان دابەش دەکرێت، پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی پەرەپێدانى پارێزگاکان 276 ملیار و 550 ملیۆن دینارە، بەڵام بەلای زۆربەی نوێنەرانی کورد لە بەغدا کەمە و هەوڵی زیادکردنی دەدەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەد حەلبووسی

محەممەد حەلبووسی دەڵێت، ترسی هەیە چەکی قورسی دەستی پێشمەرگە لە ناوچە کێشەلەسەرەکان بەکاربێت

محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پارتی تەقەدوومی عێراق دەڵێت، "نیگەرانە" لەوەی کە ئەگەر تۆپی دوورهاوێژ بە پێشمەرگە بدرێت بۆ "هێرشکردنە سەر" کەرکووک بەکاربهێندرێت. حکومەتی هەرێمی کوردستانیش رەخنە لە هەڵوێستەکەی حەلبووسی دەگرێت و بە "زێدەڕۆیی بەرامبەر هەرێمی کوردستان" ناوی دەبات