بانکی رافیدەین: هەواڵی راگرتنی قەرزەکان راست نییە

25-06-2022
نەهرۆ محەممەد
A+ A-

رووداو - هەولێر 

بانکی رافیدەین کە بانکێکی حکومییە لە عێراق، هەواڵی راگرتنی قەرزەکانی رەتکردەوە و دەڵێت، لە پێدانی قەرز بەردەوامن. 
 
رۆژی شەممە، 25/6/2022، بانکی رافیدەین راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت، بەردەوامن لە پێدانی قەرز بە فەرمانبەران و کارمەندانی وەزارەتەکانی ناوخۆ و بەرگری. ئاماژە بەوەش دەکات کە بڵاوبوونەوەی هەواڵی راگرتنی قەرزەکانیان راست نییە. 
 
رۆژی پێنجشەممە، 23/5/2022، بانکی رافیدەین خەرجکردنی بڕێکی دیکەی قەرزی بە خانەنشینان راگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد، قەرزەکە لە پێنج ملیۆن تاوەکو 25 ملیۆن دینار دەبێت.
 
رۆژی 9-4-2022یش بانکی رافیدەین راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و  تێیدا ئاماژەی بەوەکرد، قەرزێک بەبڕی 150 ملیۆن دینار دەدەنە هاووڵاتییان، سوودەکەشی 4٪ دەبێت و ئاماژەی بەوەش کرد، هاووڵاتییان دەتوانن مامەڵەی کڕینی خانووەکانیان بکەن لە رێگەی لقەکانی بانکەکەوە لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکە.
 
پێشتر بانکی رافیدەین قەرزی نۆژەنکردنەوە و چاککردنەوەی خانووی راگەیاندبوو کە 50 ملیۆن بۆ فەرمانبەران و 30 ملیۆن بۆ هاووڵاتییان بە وەرگرتنی 5٪ سوود بوو کە دەبوایە تاوەکو 10ساڵ بیدەنەوە.
 
بەرپرسانی بانکی رافیدەین و بانکی رەشید کە دوو بانکی حکومیین، پێشتر بە تۆڕی میدیایی رووداویان راگەیاندبوو، بەهۆی نەبوونی لقیان لە هەرێمی کوردستان، پێدانی قەرزەکانیان هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە