پەرلەمانتارێکی دەوڵەتی یاسا: لەگەڵ ئەوەداین هەر پارێزگایەک بکرێتە دوو بازنەی هەڵبژاردن

18-11-2024
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

پەرلەمانتارێکی دەوڵەتی یاسا، بۆچوون و داواکارییەکانی فراکسیۆنەکەی لەبارەی هەمواری یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق رووندەکاتەوە و دەڵێت، لەگەڵ سیستمی دوو بازنەن بۆ هەر پارێزگایەک.
 
داخل رازی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتیی نووری مالیکی، رۆژی دووشەممە، 18-11-2024، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسای هیچ پرۆژەیاسایەکی لەبارەی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق پێشکێش نەکردووە؛ ئەو پرۆژەی کە ئێستا لە ئارادایە، بیرۆکەی چوارچێوەی هاوئاهەنگییە بەشێوەیەکی گشتی.
 
رازی باس لەوەدەکات، تەنیا بیرۆکەی هەموارکردنی یاساکە هەیە؛ بەڵام پڕۆژە هەموارکردنە تاوەکو ئێستا نییە و پرۆژەیاسا بە فەرمی پێشکێش نەکراوە، بەتایبەتی تاوەکو ئێستا سەرۆکی نوێی پەرلەمان سەرۆکایەتی هیچ کۆبوونەوەیەکی پەرلەمانی نەکردووە لەوکاتەی ئەو پۆستەی وەرگرتووە. 
 
ئەندامەکەی دەوڵەتی یاسا پێیوایە دوای تەواوبوونی پرۆسەی سەرژمێری، لە هەفتەی داهاتووەوە جموجۆڵەکان سەبارەت بە هەمواری یاسای هەڵبژاردن دەستپێدەکات.
 
وەک رازی دەڵێت، هەندێک لە فراکسیۆنەکان دەیانەوێت یاساکە وەک خۆی بمێنێتەوە هەر پارێزگایەک فرە بازنە بێت، هەندێکی دیکە لەگەڵ ئەوەن هەر پارێزگایەک یەک بازنەی هەڵبژاردن بێت.
 
سەبارەت بە دەوڵەتی یاسا، داخل رازی دەڵێت، دەوڵەتی یاسا لەگەڵ ئەوەیە هەر پارێزگایەک زیاتر لە بازنەیەک بێت؛ بەڵام نەک چوار بازنە؛ بەڵکو لەگەڵ ئەوەن هەر پارێزگایەک بکرێتە دوو بازنەی هەڵبژاردن، تاوەکو بەربژێرەکان بتوانن باشتر دەنگەکانیان کۆبکەنەوە.
 
هەروەها راشیگەیاند، یەکێک لەو پێشنیازانەی خراوەتەڕوو باس لەوەدەکات ئەوانەی خۆیان بەربژێر دەکەن لە پۆستی حکومین، پێویستە شەش مانگ پێش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن دەست لەکاربکێشتەوە؛ یاخود مۆڵەت وەربگرێت، ئەوەش بۆ ئەوەیە رێگە نەدرێت پۆست، دەسەڵات و دارایی سیاسی بۆ بەرژەوەندی بەربژێرەکان بەکاربێت کە لە پۆستەکانی جێبەجێکردن دان، دەوڵەتی یاسا پشتیوانی لەو بیرۆکەیە دەکات. 
 
پەرلەمانتارەکەی دەوڵەتی یاسا جەخت لەوەدەکاتەوە، هەموو ئەو قسانەی باس لەوەدەکەن، چوارچێوەی هاوئاهەنگی ململانێی لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران هەیە و هەوڵدەدات، پێشوەختە لە قاڵبی بدات "راست نییە، هەموو پروپاگەندەی میدیایی قین لە دڵن".
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هۆڵی کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی عێراق

پەرلەمانتارێکی کەرکووک: دەکرێت کورسییەکانی پەرلەمانی عێراق لە ناوچە دابڕاوەکان گۆڕانکارییان بەسەردا بێت

ئەندام پەرلەمانێکی عێراق کە نوێنەری پارێزگای کەرکووکە، لەبارەی کاریگەریی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لەسەر ژمارەی کورسییەکانی ناوچە دابڕاوەکان لە پەرلەمان دەڵێت، سەرژمێری پرۆسەیەکی گرنگە و دەکرێت کاریگەری لەسەر کورسییەکانی پەرلەمانیش هەبێت