کوردانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەشداریی لە چلەی ئیمام حوسێن دەکەن

18-09-2022
هیوا حوسامەدین
هیوا حوسامەدین
 مەزاری ئیمام حوسێن لە کەربەلا
مەزاری ئیمام حوسێن لە کەربەلا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

لەنێو زیارەتکارانی ئێران بە سەدان کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان هەبوون کە بە شین و گریانەوە لە مەزاری ئیمام حوسێن و عەباسی برای لە کەربەلا دەگەڕانەوە. 
 
حەکیم موڕادی، کوردی رۆژهەڵاتی کوردستانە و لە قەزوانیەوە هاتووە، 10 رۆژە لە عێراقە و بەنیازە ساڵی داهاتووش بەشداری بکاتەوە، دەڵێت: 90 کەس بووین لە قەزوێن لە ناوچەی ئەلەمووت.. کە لە قەزوێنەوە بەرەو باکووری ئێران دەچێت. دواتر 5 رۆژ لە کەربەلا، سێ رۆژ لە نەجەف و دوو رۆژیش لە سامەرا ماینەوە. 
 
بەشێکی زۆری زیارەتکارانی رۆژهەڵاتی کوردستان، سوننە مەزهەب بوون لەگەڵ ئەوەشدا دەڵێن، بۆ ئیمام حوسێن لە خۆماندا و نزامان کرد سوننە و شیعە تاسەر پێکەوەبن 
 
تەیب ئیسماعیل، دانیشتوویەکی مەریوانە و دەڵێت، "چوومە زیارەتی ئیمام حوسێن و ئیمام عەباس نزام کرد بۆ هەموو موسڵمان و بۆ ئەم عێراقەش تا رەوشەکەی سەقامگیربێت و هەموو موسڵمانان بە شیعە و سوننەوە پێکەوە یەکگرتووبن و بژین. من هەموو ساڵێک دێم و تەنیا ئەم ساڵ نییە، هەموو ساڵێک لە چلەدا من لە کەربەلا و نەجەف دەبم و لە خزمەتیاندا دەبم." 
 
بەپێی ئاماری راگەیاندنی عەتەبەی عەباسی، زیاتر لە پێنج ملیۆن زیارەتکاری ئێران هاتوونەتە عێراق و بەشدارییان لە مانگی موحەڕەم و چلەی ئیمام حوسێندا کردووە. 
 
عەلی بەدری، بەرپرسی راگەیاندنی عەتەبەی عەباسی رایگەیاند: ئەگەر گوزەرێک بەنێو ئەو شەقامانەدا بکەیت کە ئاراستەیان بەرەو کەربەلایە، تەنیا دوو ناونان دەبینیت، یەکێکیان سەردانیکەری حوسێن و ئەوەی دیکەشیان خزمەتکاری ئیمام حوسێنە. هەربۆیە پێشوازی لە برایانی کورد و تورکمان و تەواوی نەتەوەکانی دیکە دەکرێت چونکە ئیمام حوسێن کەشتی رزگارکەرە.
 
ئەمساڵ ڤیزەی عێراق بۆ زیارەتکارانی ئێران و لوبنان هەڵگیرا و تەواوی ئاسانکارییەکانیان بۆ کرا تاوەکو بگەنە بەغدا و نەجەف و کەربەلا؛ هەروەها خواردن، خواردنەوە و شوێنی خەوتیش بۆ بەشێکی زۆریان بێبەرامبەر بوو. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

6ـی ئابی 2024، ژمارەیەک تۆپی هاویتزەر پێشکەشی وەزارەتی پێشمەرگە کران

وەزارەتى بەرگریى عێراق: تۆپەکانى پێشمەرگە بە راسپاردەى سوپاسالار رادەست کراون

وەزارەتى بەرگریى عێراق رایگەیاند رادەستکردنى تۆپى هاویتزەر بە پێشمەرگە بەگوێرەى یاداشتى سوپاسالاری عێراق بۆ فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکان بووە، گرێبەستى کڕینیان بەر لە حەوت ساڵ واژۆ کراوەو ساڵی 2023 گەیشتوونەتە بەندەرى ئومقەسر و دەڵێت "هێزى پێشمەرگە هێزێکى نیشتیمانییە کە گومان لە وەلائی ناکرێت بۆ عێراق".