کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان: بایکۆت و کشانەوە کاریگەریی لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن نابێت

18-07-2021
نەهرۆ محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ
 
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیێنێت، بایکۆت و کشانەوە لە هەڵبژاردن کاریگەریی لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دروستناکات، کە بڕیارە لە مانگی 10ی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت و دەشڵێت، هیچ بەربژێرێک داواکاری بۆ کشانەوە لە خۆبەربژێرکردن پێشکێشی کۆمیسیۆن نەکردووە.
 
جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، هیچ گۆڕانکارییەک لە وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژادن ناکرێت کە 10/10/2021ە و گوتیشی، کۆمیسیۆن بڕیاریداوە هەڵبژاردن لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا بەڕێوەبچێت و بۆیە هەڵبژاردن دواناخرێت. 
 
گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، نە بایکۆتکردن و نە کشانەوە لە هەڵبژاردن کاریگەریی لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکە لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا نابێت و کۆمیسیۆنیش لە ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردن بەردەوامە و تیروپشکی کردووە و بەم نزیکانەش کارتەکانی دەنگدان چاپدەکرێن. 
 
جومانە غەلای گوتی، تاوەکو ئێستا هیچ بەربژێرێک بەفەرمی داواکاری بۆ کشانەوە لە خۆبەربژێرکردن پێشکێشی کۆمیسیۆن نەکردووە.
 
ئەم گوتەیە لە کاتێکدایە، حەسەن کەعبی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و یەکێک لە سەرکردەکانی رەوتی سەدر کشانەوەی لە خۆبەربژێرکردن لە هەڵبژاردن راگەیاند و گوتی، وەک گوێڕاییەڵییەک بۆ گوتارەکەی موقتەدا سەدر، "کشانەوەم لە خۆبەربژێرکردن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی داهاتوو رادەگەیێنم".
 
رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، 15/7/2021، رێبەری رەوتی سەدر لە گوتارێکدا بۆ گەلی عێراق رایگەیاند، بەشداریی هەڵبژاردن ناکەن و خۆیان لە حکومەتی عێراق بێبەری دەکەن.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ساتی واژۆکردنی گرێبەستەکە.

عێراق گرێبەستى کڕینى هەشت سەکۆى مووشەکى لەگەڵ کۆریاى باشوور واژۆ کرد

وەزارەتى بەرگریى عێراق گرێبەستى کڕینى هەشت سەکۆى مووشەکى بەرگریى ئاسمانی لە کۆمپانیایەکى کۆریاى باشوور واژۆ کرد، بە گوتەى جێگرى سەرۆکى لیژنەى ئاسایش و بەرگریى پەرلەمان، یەکەمجارە دواى ساڵی 1991 عێراق ئەو جۆرە مووشەکە بکڕێت.