رووداو - بەغدا
ئەنجوومەنی وەزیرانى عێراق رۆژی 16-9-2017ى وەك وادەی ئەنجامدانى هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق دیاریكرد.
رۆژی سێشەممە 17-1-2017 حەیدەر عەبادی، سەرۆكوەزیرانی عێراق لە دوای كۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجوومەنی وەزیران رایگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیران رۆژی 16-9-2017ى بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان دەستنیشان كردووە.
رۆژی 20-4-2013 جگە لە پارێزگاكی هەرێمی كوردستان و كەركووك، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق وەك یەكەمین هەڵبژاردن لەدوای كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق بەڕێوەچوو.
لە هەڵبژاردنەكەدا 13 ملیۆن و 571 هەزار و 192 دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەبووە، بەڵام بەپێی تۆماری كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان، شەش ملیۆن و 161 هەزار و 897 كەس لەپرۆسەكەدا دەنگیان داوە.
لە هەڵبژاردنی 2013ی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق، رێژەی بەشداریكردن 50% بوو.
بەپێی ئەنجامی هەڵبژاردنەكە، لە حەوت پارێزگا دەوڵەتی یاسا پلەی یەكەمی بەدەستهێنا. لە زۆربەی پارێزگاكانی دیكەش كوتلەی مواتین پلەی دووەمی بەدەستهێنا، كوتلەی سەدریش لە پلەی سێیەمدا هات.
داڕشتنەوە: حەكیم داود
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ