دەنگدانى ئەزموونى لە هەرێمى کوردستان و عێراق دەکرێت

24-09-2023
هەستیار قادر
نیشانەکردن هەڵبژاردن هەرێمی کوردستان عێراق
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق سبەی (دووشەممە) دووەم دەنگدانى ئەزموونى لە 928 ناوەندى دەنگدانى گشتى و تایبەت بەڕێوەدەبات، کە سێیان لە هەرێمى کوردستانن.

 

عیماد جەمیل، سەرۆکى تیمى رۆژنامەڤانیى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، 25ـی ئەیلوول، دووەم دەنگدانى ئەزموونى دەکرێت، کە لە 906 ناوەندى دەنگدانى گشتى و 22 ناوەندى دەنگدانى تایبەت دەکرێت، وەک ئامادەکارییەک بۆ هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکانى عێراق و پەرلەمانى کوردستان.
 
2ـی ئەیلوول، یەکەم دەنگدانى ئەزموونى لە 906 بنکەى دەنگدانى 15 پارێزگاکەى عێراق و سێ ناوەندى دەنگدانى هەرێمى کوردستانى سەر بە کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکان کرا.
 
عیماد جەمیل گوتی، "دووەم دەنگدانی ئەزموونى لە سێ ناوەندى تایبەتى هەرێمى کوردستان دەکرێت، لە هەر سێ پارێزگاى سلێمانى و هەولێر و دهۆک."
 
ئەو ئەزموونکردنە بریتییە لە تاقیکردنەوەى دەنگدانى ئەلیکترۆنى و تۆمارکردن و گواستنەوەى ئەنجامى سندووقەکانى دەنگدان بۆ بنکەى سەرەکیى کۆمیسیۆن لە بەغدا. 
 
هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکانى عێراق لە 18ـی کانوونى یەکەم لە 15 پارێزگاى عێراق دەکرێت و هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستانیش لە 25ـی شوباتى 2024 دەکرێت، کە لەلایەن کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراقەوە سەرپەرشتی دەکرێت.

 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتان.

نێچیرڤان بارزانی داوا لە وڵاتانی زلهێز دەکات مافی کورد لە سووریا بپارێزرێت

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ماوەی هەفتەیەکدا لەگەڵ وەزیرانی بەرگریی ئەڵمانیا، ئیتالیا، هۆڵەندا و سەرۆک ئەرکانی بەریتانیا و فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانی دژی داعش لە عێراق و سووریا کۆبووەوە.