رووداو دیجیتاڵ
پارێزگارى سەڵاحەدین، لەبەرکردنى پانتۆڵى تەسک و لەپێکردنی پێڵاوى بێ گۆرەوى لە فەرمانبەرانى دیوانى پارێزگاکەى قەدەخە دەکات.
بەگوێرەى نووسراوێک کە ئیسماعیل هەلووب، پارێزگارى سەڵاحەدین بەوەکالەت لە 15ـی ئایار ئاراستەى سەرجەم بەشەکانى دیوانى پارێزگاکەى کردووە و ئاگادارى کردوونەتەوە، دەبێت فەرمانبەرانیان جلوبەرگى "رێگەپێنەدراو" نەپۆشن لەکاتى دەوامدا، رێگەپێنەدراوەکانیش ئەمانەن "پانتۆڵى تەسک و لەپێکردنى پێڵاو بەبێ گۆرەوى".
کاوە شێخانى، راوێژکارى پارێزگارى سەڵاحەدین لەمبارەیەوە ئەمڕۆ (16ـی ئایارى 2023) بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند: بڕیارەکە لە 15ـی ئایارەوە چووەتە بوارى جێبەجێکردنەوە و، هەر فەرمانبەرێک ئەو جۆرە جلوبەرگە بپۆشێت یان پێڵاوی بێ گۆرەوەی لەپێ بکات، رێگەی پێنادرێت بچنە نێو باڵەخانەى دیوانى پارێزگا".
کاوە شێخانى گوتیشى "دەبێت سەرجەم فەرمانبەرانى دیوانى پارێزگا جلوبەرگى فەرمى لەبەربکەن کە چاکەت و پانتۆڵە".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ