لە موسڵ قوتابییەک کۆنمرەی 98.57٪ بەدەستدەهێنێت؛ پێش وەرگرتنەوەی ئەنجامەکە دەخنکێت

13-08-2023
هونەر رەشید
شەهاب ئەحمەد، ئەو قوتابییەی پێش وەرگرتنەوەی ئەنجامی تاقیکردنەوە، خنکا.
شەهاب ئەحمەد، ئەو قوتابییەی پێش وەرگرتنەوەی ئەنجامی تاقیکردنەوە، خنکا.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە موسڵ قوتابیەکی 12ی ئامادەیی کۆنمرەی 98.57 ٪ی بەدەستهێنا، بەڵام بەر لەوەی نمرەکەی وەرگرێتەوە لە رووباری دیجلەدا خنکا. 
 
شەهاب ئەحمەد، لەگەڵ خوێندنەکەیدا، کرێکاریشی دەکرد. 14ی مانگی رابردوو دوای ئەوەی تاقیکردنەوەی 12ی ئامدەیی تەواو کردووە، چووەتە قەراخ رووباری دیجلە بۆ ئەوەی مەلە بکات. بەڵام کە رووباری دیجلدا خنکا و دوای سێ کاژێر تەرمەکەی دەرهێنرا. 
 
ئەنجامی 12ی ئامادەیی دەرچوو؛ شەهاب لە یەکەمەکانی نەینەوایە. ئەم کوڕە لە خێزانێکی هەژار بوو، لە ژوورێکی بلۆک و بێ گەچکاری موسڵدا دەژیان. بۆ ئەوەی نانی خۆی و خێزانی پەیدا بکات، کریکاری دەکرد. خوێندنیشی کردبوو بە دەرەکی. لە تەنیشت ماڵەکەیان بلۆکێکی داناوە براکەی دەڵێ، هەر لەسەر ئەو بلۆکە دەخوێند.
 
ئەحمەد هایل، باوکی شەهابە. هەرجارێک موبایلەکەی دەکاتەوە و جگەرگۆشەکەی دەبینێت، دڵی پڕدەبێت، چونکە ئەو نەک تەنیا لە خەمی لەدەستدانی کوڕەکەیدایە، بەڵکو لە خەمی ئەوەشدایە کە کوڕەکەی نەیتوانی بە نمرەکانی شاد بێت. 
 
باوکی شەهاب دەڵێت، "خەریکی نانخواردن بووین، هەواڵی خنکانەکەی لە ئینتەرنێت بڵاوبووەوە، نانەکەمان جێهێشت و دەستمان بە گریان کرد. ئێمە ئەم کوڕە باشەمان هەبوو و ئێستا لەژێر گڵدایە. هەموو شتێکمان بە خودا سپاردووە. بڕوایەکی بەهێزمان هەبوو کە لەو دۆخە دەرباس دەبین، نەمانزانی دۆخەکەمان خراپتر دەبێت." 
 
شەهاب لە خانوویەکی زیادەڕۆدا لە گەڕەکی حەدبائی موسڵ دەژیا. لە ئامادەیی ئیبداع-ی کوڕان لە بەشی زانستی دەیخوێند. رۆژانە لەسەر بلۆکێکی بەردەم ماڵەکەیدا دەیخوێند و بەبێ بوونی هیچ مامۆستایەکی تایبەت توانیی ئەو نمرەیە بەدەستبهێنێت. 
 
محەممەد ئەحمەد، برای شەهابە و دەڵێت، "تاقیکردنەوەی دەرەکی پێشکێش کردبوو، لە قوتابخانە نەیدەخوێند، تەنیا تاقیکردنەوەی نیوەی ساڵی وەڵامدایەوە و دەرچوو بۆ کۆتایی ساڵ. لە نیوەی ساڵ کۆنمرەی 96ـی بەدەستهێنا، لە کۆتایی ساڵیش توانی بە کۆنمرەی 98.57 ببێتە یەکەمی پارێزگای نەینەوا." 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە