رووداو دیجیتاڵ
پۆلیسی بەغدا رایگەیاند سێ کەسیان بەتۆمەتى بردنى سێ هەزار دۆلار لە دووکانێکى ئاڵۆگۆڕى دراو دەستگیرکردووە، کە خاوەنی دووکانەکەیان لە رێگەى خەواندنى موگناتیسییەوە خەواندووە و دزییەکەیان لێکردووە.
12ی ئایارى 2022 فەرماندەیی پۆلیسی بەغدا لە راگەیێندراوێکدا وردەکاریى رووداوەکە و دەستگیرکردنى ئەو سێ کەسەى بڵاوکردەوە و ئاماژەى بەوەداوە، ئەو سێ تۆمەتبارە خاوەنى دووکانێکى ئاڵوگۆڕى دراویان لە رێگەى خەواندنى موگناتیسییەوە خەواندووە و بڕى سێ هەزار دۆلاریان لێ بردووە.
فەرماندەیی پۆلیسی بەغدا ئاماژەى بەوەداوە، خاوەنى دووکانەکە لە پۆلیس سکاڵاى لە دژى ئەو سێ کەسە تۆمارکردووە و گوتوویەتی: "خەواندوویانم و پارەکەیان لێ بردووم".
ئەو سێ کەسە لەلایەن کارمەندانى فەوجى پۆلیسی فریاکەوتنەوە دەستگیرکراون و پارەکەیان لێ وەرگیراوەتەوە، دواتر دۆسیەکەشیان رەوانەى پۆلیسی نەهێشتنى تاوان کراوە بۆ گرتنەبەرى رێوشوێنى یاسایی لە دژیان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ