پلاندانانى عێراق: 14ـى کانوونى یەکەم سەرژمێرى کۆتایی دێت

12-12-2024
هەستیار قادر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتى پلاندانانى عێراق دەڵێت، 14ـى کانوونى یەکەمی 2024 دوا رۆژى قۆناخى کۆتایی سەرژمێریى گشتیى دانیشتووانە، راگەیاندنى وردەکاریی ئەنجامی سەرژمێرییەکەش دەکەوێتە ساڵى داهاتوو.
 
عەبدولزەهرە هنداوى، گوتەبێژى وەزارەتى پلاندانانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، قۆناخى سێیەمى سەرژمێریى گشتیى دانیشتووان تایبەت بوو بە وەرگرتنى زانیارى و وردەکاریى دۆخى خێزانەکان.
 
عەبدولزەهرە هینداوى گوتى: "لە مانگى شوباتى ساڵى داهاتوو، ئەنجامى کۆتایی سەرژمێریى گشتیى دانیشتووان بە فەرمى بڵاودەکرێتەوە".
 
سەرژمێریى گشتیى دانیشتووان لە عێراق و هەرێمى کوردستان لە 20ـى تشرینى دووەم دەستیپێکرد، دواتر قۆناخی وەرگرتنى زانیاریى وردەکاری لە خێزانەکان دەستپێکرد. 
 
25ـى تشرینى دووەمى 2024، ئەنجامى بەرایی سەرژمێریى گشتیى دانیشتووان لە عێراق راگەیێندرا، بەپێی ئەنجامەکە، ژمارەى دانیشتووانى عێراق 45.4 ملیۆن کەس بوو، 6.3 ملیۆنیان دانیشتووى هەرێمى کوردستان بوون.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کێڵگەیەکی نەوت لە عێراق.

وەزارەتی نەوتی عێراق: لە مانگی 11 نزیکەی 99 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە کراوە

وەزارەتی نەوتی عێراق، ئاماری ناردنە دەرەوەی نەوتی بۆ مانگی تشرینی دووەمی ئەم ساڵ راگەیاند. بەپێی ئاماری کۆمپانیای بازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، کۆی گشتیی ناردنە دەرەوەی نەوتی خاو گەیشتە 98 ملیۆن و 869 هەزار و 824 بەرمیل.