لە کەربەلا شیعەکان لە پلەی گەرمای بەرزدا یادی عاشوورا دەکەنەوە

09-08-2022
نەهرۆ محەممەد
 بەڕێوەچوونی یادی عاشوورا لە کەربەلا. وێنە: رووداو
بەڕێوەچوونی یادی عاشوورا لە کەربەلا. وێنە: رووداو
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

هاووڵاتییانی شیعە لە شاری کەربەلا لە پلەیەکی گەرمای بەرزدا یادی عاشوورایان کردەوە. بەشێک لە رێوڕەسمەکە بە راکردنی توێریج ناسراوە کە بریتییە لە راکردن لە نێوان ناوچەی هندییە و کەربەلا کە مەودایەکی دوو کیلۆمەترییە؛ زیارەتکاران دەیانەوێ زوو بگەنە مەزاری حوسێنی کوڕی عەلی. 
 
هاتف سەبهان، زیارەتکارێکە و دەڵێت، "ئەمڕۆ راکردنی توێرجمان زیندوو کردەوە؛ سوپاس بۆ خودا کارەکە بە باشی بەڕێوەچوو، ئەمەش بە پشتیوانی خودا و هێزە ئەمنییەکان."  
 
بەگوێرەی ئاماری فەرمی، لە ماوەی ئەم 10 رۆژەدا زیاتر لە شەش ملیۆن زیارەتکار سەردانی مەزاری عەلی کوڕی تاڵیبان لە نەجەف کردووە. 
 
رێوڕەسمەکە لە کاتێکدایە، دابەشبوونێکی قووڵ لە نێوان دوو لایەنی سەرەکی شیعە کە رەوتی سەدر و چوارچێوەی هاوئاهەنگین هەیە. عەبود علێوی، زیارەتکارێکی دیکە و دەڵێت، "داوا لە خودای گەورە و باڵادەست دەکەین، کۆتایی بەم دابەشبوونە بهێنێت کە لە وڵاتدا هەیە، وڵات سەقامگیر و ئارام بێت و حکومەت پێکبهێندرێت و خزمەتگوزاریی پێشکێش بەم گەلە قارەمانە بکەن." 
 
عاشوورا دەیەم رۆژی مانگی موحەڕەمە لە ساڵی کۆچیدا. بەگوێرەی تۆمارە مێژووییەکان، لە ساڵی 61ـی کۆچیدا حوسێنی کوڕی عەلی و ژمارەیەک لە کەسوکار و یاوەرانی لە شەڕی کەربەلا کوژران.. بۆیە ئەو رۆژە رۆژی شین و ماتەمگێڕانە لای پەیڕەوانی شیعە مەزهەب و ساڵانە یادی دەکەنەوە. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە