بەهۆی ئاسایشی خۆراکەوە، وەزیرانی دارایی و پلاندانانی عێراق بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێن

08-10-2022
ئاسۆ فیشەگی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بڕیارە لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق سبەی میوانداری ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری دارایی بە وەکالەت و خالید بەتال، وەزیری پلاندانانی عێراق بکات؛ سەبارەت بە کێشە و هۆکارەکانی جێبەجێ نەکردنی یاسای پشتیوانیی خێرای ئاسایشی خۆراک و گەشەپێدان لە عێراق.
 
ئەمڕۆ شەممە 08-10-2022 د. نەرمین مەعرووف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "سبەی لیژنەکەمان میوانداری هەردوو وەزیرەکە دەکات؛ سەبارەت بە کێشە و هۆکارەکانی جێبەجێ نەکردنی بەشێکی زۆری بڕگەکانی یاسای پشتیوانیی ئاسایشی خۆراک".
 
ئەندامەکەی لیژنەی دارایی گوتیشی: "سستییەکی زۆر هەیە لای لایەنە پەیوەندیدارەکان لە جێبەجێکردنی یاساکە، بە تایبەت لە لایەن وەزارەتی داراییەوە، بۆیە ئەگەر ئەم دۆخە بەردەوام بێت ئەمساڵ تەواو دەبێت و پارەی یاسای ئاسایشی خۆراک خەرج ناکرێت".
 
محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەماندا لیژنەی دارایی راسپارد سبەی میوانداری وەزیری دارایی بە وەکالەت و وەزیری پلاندانان بکات لەگەڵ بەرپرسانی فەرمانگەکانی هەردوو وەزارەتەکە بۆ تاوتوێکردنی ناکۆکی هەردوو وەزارەتەکە سەبارەت بە جێبەجێکردنی یاسای پشتیوانی خێرای ئاسایشی خۆراک.
 
بەهۆی ئەوەی حکومەتی ئێستای عێراق کاربەڕێکەرە و ناتوانێ پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی ساڵی 2022 رەوانەی پەرلەمان بکات، پەرلەمانی عێراق دەستپێشخەری کرد و لە 08-06-2022 پڕۆژەیاسای پشتیوانیی خێرای ئاسایشی خۆراک و گەشەپێدانی پەسند کرد کە 25 ترلیۆن دیناری بۆ خەرجییە گشتییەکانی عێراق دابین کرد.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی دوای تەقینەوەکە.

لە بێجی تەقینەوەیەک روویدا و چوار ئەندامی بنەماڵەیەک گیانیان لەدەست دا

ئێوارەی ئەمڕۆ لە قەزای بێجی سنووری پارێزگای سەلاحەدین، تەقینەوەیەک روویدا و بەهۆیەوە چوار ئەندامی بنەماڵەیەک گیانیان لەدەست دا و سێی دیکەش بریندار بوون.