رووداو دیجیتاڵ
لە بەغدا باندێک دەستگیرکرا، کە مامەڵەی شەهیدانەیان بۆ چەکدارە کوژراوەکانی داعش کردووە.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، کە رۆژی دووشەممە، 23-12-2024، بڵاوکراوەتەوە هێزەکانیان لە شاری بەغدا دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد، کە لە دەزگای شەهیدان بە ساختە مامەڵەی شەهیدانەیان بۆ چەکدارانی داعش کردووە.
هەر بەپێی راگەیێندراوی دەزگاکە لە نەجەف دوو کەس دەستگیرکرد، کە نووسینگەیەکی ساختەیان دانابوو، بەناوی وەرگرتنی پێشینە لە بانکەکان خەڵکیان فریو داوە. ئەو دوو کەسە بۆ هەر مامەڵەیەک 650 هەزار دیناریان وەرگرتووە.
حەوت کەس سکاڵایان لەسەر بەرپرسانی نووسینگەکە تۆمار کردبوو. دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەڵێت: "لەکاتی لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە، نووسینگەکە، مۆڵەتی کارکردنی نییە، بە فێل کارەکانیان راییکردووە. دەستیش بەسەر 58 کی کارت داگیراوە، کە بەساختە دروستکراون."
هەر لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، لە موسەننا لەسەر دەرکردنی چەکی بێ رەسید، هێزەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی کەسێکیان دەستگیرکرد، کە ژمارەیەک چەک و بڕەپارەیەکی پێگیراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ