جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوای هەژمارکردنی وانەی زمانی کوردی دەکات

08-10-2022
ئاسۆ فیشەگی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لیژنەی پەروەردەی پەرلەمانی راسپارد لە بڕیاری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی راستکردنەوە و ئەزموونەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی عێراق بکۆڵێتەوە، چونکە بڕیارەکە دەڵێت، هەر قوتابییەک لە وانەی زمانی کوردیدا دەرنەچێت بە دەرنەچوو هەژمار ناکرێت.
 
نەجوا حەمید کاکەیی، ئەندامی لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە 08-10-2022، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: لە ساڵی 2020 بەهۆی تەشەنەکردنی پەتای کۆرۆنا نووسراوێک لە بەڕێوەبەرایەتیی بەشی زمانی کوردی لە وەزارەتی پەروەردەی عێراق دەرچوو، کە "لە نووسراوەکەدا داوا کرا ئاسانکاری لە وانەی زمانی کوردیدا بکرێت، چونکە قوتابییان ئەوکات هەر پێنج رۆژەکە لە قوتابخانە دەوامیان نەدەکرد، کەچی ئێستا گشتاندن بۆ ئەو نووسراوە کراوە و بڕیاریان داوە ئەمساڵیش جێبەجێی بکەن و زمانی کوردی وەکو وانەیەکی سەرەکی هەژمار نەکرێت".
 
ئەندامەکەی لیژنەی پەروەردە دەڵێت: "بەهۆی ناڕەزایەتیمانەوە دکتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان نووسراوێکی رەوانەی شاکر نیعمە، بەڕێوەبەری بەشی راستکردنەوە و ئەزموونەکانی وەزارەتی پەروردە کرد، هاوکات نووسراوێکی دیکەشی رەوانەی دکتۆر عەلی دلێمی، وەزیری پەروەردەی عێراق کرد".
 
نەجوا کاکەیی ئاماژەشی کرد: "لە نووسراوەکاندا دکتۆر شاخەوان داوا دەکات ئەو بڕیارە هەڵبوەشێندرێتەوە، چونکە تەنانەت ساڵی رابردوو زمانی کوردی وەکو وانەیەکی سەرەکی هەژمار کرا".
 
جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە هەردوو نووسراوەکەیدا، کە نووسینگەکەی خۆی بڵاویکردەوە، دەڵێت: بڕیارەکەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی راستکردنەوە و ئەزموونەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی عێراق پێچەوانەی بڕگەی یەکەمی ماددەی 4ی دەستووری عێراقە کە دەڵێت: زمانەکانی عەرەبی و کوردی دوو زمانی فەرمیی عێراقن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی دوای تەقینەوەکە.

لە بێجی تەقینەوەیەک روویدا و چوار ئەندامی بنەماڵەیەک گیانیان لەدەست دا

ئێوارەی ئەمڕۆ لە قەزای بێجی سنووری پارێزگای سەلاحەدین، تەقینەوەیەک روویدا و بەهۆیەوە چوار ئەندامی بنەماڵەیەک گیانیان لەدەست دا و سێی دیکەش بریندار بوون.