هێڵی ئاسمانیی عێراقی پێنج فڕۆكەی نوێی ئێیەرباس وەردەگرێت

08-04-2021
سەمیع زوبێر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەری نووسینگەی راگەیاندنی كۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عێراقی رایگەیاند، عێراق پێنج فڕۆكەی نوێی جۆری ئێیەرباس وەردەگرێت كە لە ساڵی 2013 گرێبەستی لەگەڵ كۆمپانیاكە واژۆكردووە.
 
حوسێن جەلیل، بەڕێوەبەری راگەیاندنی هێڵی ئاسمانیی عێراقی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "بڕیارە كۆمپانیای ئێیەرباس پێنج فڕۆكەی نوێ رادەستی عێراق بكات، كە لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 2013 دا حكومەتی ئەو كاتی عێراق گرێبەستی كڕینی لەگەڵ كۆمپانیاكە واژۆكرد".
 
سەبارەت بە جۆر و كوالێتیی فڕۆكەكان، بەڕێوەبەری راگەیاندنی هێڵی ئاسمانیی عێراق رایگەیاند، فڕۆکەکە لە "جۆری ئێیەرباس A220ـە، 132 كورسی هەیە، 12یان ڤی ئای پین و 120ـەکەی دیکەیان بۆ گەشتیارانن و بۆ گەشتی نزیك و مامناوەندیش بەكاردەهێندرێن."
 
حوسێن جەلیل ئاماژەی بەوەشكرد، "ئیدارەی كۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عێراق لە دانوستاندایە لەگەڵ كۆمپانیای ئێیەرباس بۆئەوەی لە چەند رۆژی داهاتوودا دوو فڕۆكە وەربگرێت و سێ فڕۆكەكەی دیكەش لە مانگی تشرینی یەكەم و دووەمی داهاتوو وەربگرێت."
 
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق دەڵێت، هێڵی ئاسمانیی عێراق خاوەنی 31 فڕۆكەیە و زۆربەشیان فڕۆكەی نوێن. ئاماژە بەوەش دەکات، لەگەڵ كۆمپانیای بۆینگ كار لەسەر گرێبەستێك دەكات بە ئامانجی بەهێزكردن و پێشخستنی هێڵی فڕۆكەوانیی عێراقی لە داهاتوودا.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەد شیاع سوودانی

سوودانی داوای بەدواداچوون بۆ داننان بە زانکۆیەکی کوردستان دەکات

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق داوا لە نووسینگەکەی دەکات بە دواداچوون بۆ داننان بە زانکۆی گەرمیان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان بکات.