رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگاى بابل پیاوێک هاوژینەکەى و دوو منداڵی دەکوژێت و دواتر بە گولـلە خۆیشی دەکوژێت. پۆلیس رایگەیاندووە، لێکۆڵینەوەی لە رووداوەکە دەستپێکردووە.
رۆژی یەکشەممە، 7ـى ئایارى 2023، عەمید عادل حوسێنى، بەڕێوەبەرى راگەیاندنى پۆلیسی بابل بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند: کەسێک هاوژینەکەی و کوڕ و کچێکى خۆى کوشتووە و دواتر بە گولـلە کۆتایی بە ژیانى خۆى هێناوە. گوتیشى: "دۆسیەکە لە پۆلیسی بنەبڕکردنى تاوانە و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە بۆ زانینى هۆکارى رووداوەکە و وردەکارییەکەى".
پۆلیسى بابل لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرایکرد، رووداوەکە لە شارى حلـلەى ناوەندى پارێزگاى بابل روویداوە و رێوشوێنە یاساییەکان لەبارەى لێکۆڵینەوە لەو رووداوەکە دەستیپێکردووە.
بەگوێرەى ئامارەکانى وەزارەتى ناوخۆى عێراق، ساڵى 2022 زیاتر لە چوار هەزار و 700 تاوانى کوشتن لەو وڵاتە روویانداوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ