موقتەدا سەدر: هەر کەسێک لە چلەی ئیمام حوسێن بێڕێزی یان تووندوتیژی بکات لە ئێمە نییە

06-09-2022
نەهرۆ محەممەد
A+ A-

رووداو- هەولێر 

رێبەری رەوتی سەدر هۆشداریی دەدات لەوەی هەندێک لایەن دەیانەوێت لەکاتی رێوڕەسمەکانی چلەی ئیمام حوسێندا کێشە دروست بکەن؛ داواش دەکات هەمووان پابەندی پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری بن.
 
رۆژی سێشەممە، 6-9-2022، موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتیی خۆی گوتی: "ئەرکە لە زیارەتی چلەی ئەمساڵدا بە هەموو شێوەیەک پابەندی پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری بن".
 
رێبەری رەوتی سەدر دەشڵێت: "هەندێک لایەن دەیانەوێت کێشە دروست بکەن، بۆیە تکا دەکەین لەو زیارەتەدا دەرفەت نەدرێت بە قین لەدڵانی ئەو زیارەتە و بەعسییە سەدامییە پڕوپووچەکان و هەر بێزراوێک و کەس و لایەنێک کە کێشە دروست بکەن. ئەم سەردانە گشتگیرە و تەنیا زیارەتکارانی عێراقی ناگرێتەوە؛ ئەمەش مانای وایە لە لایەک گرنگە و لە لایەکی دیکەش مەترسیدارە".
 
موقتەدا سەدر هەروەها ئاماژە بەوەش دەکات کە هەر کەسێک "بێڕێزی یان تووندوتیژی" بکات و زیان بگەیێنێت یان هەر کارێکی دیکەی "نەشیاو" بکات، "ئێمە لێی بەرین. پێویستە لایەنە پەیوەندارەکان لە هەر کارێکی لەو جۆرە ئاگاداربکرێنەوە بۆ ئەوەی لە ژێر چەتری یاسادا ئەرکی خۆیان بەجێ بگەیێنن". 
 
موقتەدا سەدر لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا باسی لەوە کردووە: "هەموومان دەمانەوێت خزمەتی ئیمام حوسێن، دروودی خوای لێبێت بکەین، نەوەک زێدەڕۆییکردن لە کەمکردنەوەی ئەنجامدانی سرووت و پیرۆزییەکان و زێدەڕۆییکردن لە کەمکردنەوەی ئاشتیی کۆمەڵایەتی. لە هەمانکاتدا رازی نابین رووداوەکانی شەعبانییە و هاوشێوەکانی دووبارەببنەوە، چونکە عێراق ئەمانەتێکە لە ئەستۆی هەموواندایە". 
 
لە کۆتایی پەیامەکەیدا موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر دەڵێت: "لێرەوە دووپاتیدەکەمەوە کە نابێت سەرایا سەلام یان حەشدی شەعبی یان هەر گرووپێکی چەکدار دەستوەردان بکات، بەڵکو ئەو کارە بۆ هێزە ئەمنییەکانی دیکە بێت، بە سوپاسەوە".
 
بەپێی سەرچاوە مێژووییەکان، حوسێنی کوڕی عەلی، کچەزای محەممەدی کوڕی عەبدوڵڵا، پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) لە شاری کەربەلا، لەگەڵ خێزان و دەیان لە کەسوکار و لایەنگرانی لە ساڵی 680ـی زایینی و لەسەر دەستی لایەنگرانی یەزیدی کوڕی موعاوییە کوژران.
 
رێوڕەسمی چلەی ماتەمینیی ئیمام حوسێن هەموو ساڵێک لە 20ی مانگی سەفەر/کۆچی لە عێراق و چەند وڵاتێکی دیکە بەڕێوەدەچێت. سەدان هەزار لە باوەڕدارانی شیعە سەردانی مەزارگەی ئیمام حوسێن لە کەربەلا دەکەن و بە چەندین شێواز ماتەمینی دەگێڕن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی بیرەکان لە ئاسمانەوە.

400 بيرى مێژوویی لە سنوورى نێوان عێراق و ئێران دەدۆزرێنەوە

400 بیرى شاقولى لە سنوورى نێوان عێراق و ئێران دەدۆزرێنەوە، کە مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە هەزار ساڵ پێش ئێستا، بەگوتەى بەرپرسێکى شوێنەوارى میسان بیرەکان لەو جۆرانەن، کە لە هەرێمى کوردستان بەکارهێندراون.