وەزیری بەرگری و سوپاسالاری تورکیا گەیشتنە بەغدا

06-02-2024
سیروان عەباس
ساتی گەیشتنی شاندەکەی تورکیا بۆ بەغدا
ساتی گەیشتنی شاندەکەی تورکیا بۆ بەغدا
نیشانەکردن تورکیا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزیری بەرگریی تورکیا بە یاوەری سوپاسالاری وڵاتەکەی، گەیشتنە بەغدای پایتەختی عێراق، پەیامنێری رووداو دەڵێ، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شاندەکەی تورکیا دەگەنە هەرێمی کوردستان.
 
وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئەمڕۆ (سێشەممە، 06-02-2024) رایگەیاند، یەشار گولەر، وەزیری بەرگری و مەتین گوراک، سوپاسالاری تورکیا، بە سەردانێک گەیشتنە بەغدای پایتەختی عێراق و زنجیرەیەک کۆبوونەوە دەکەن.
 
ئەم سەردانەی وەزیری بەرگری و سوپاسالاری تورکیا لەکاتێکدایە، ئۆپەراسیۆن و بۆردوومانەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان بە بیانووی بوونی پەکەکە بەردەوامن.
 
هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێری رووداو لە بەغدا رایگەیاند "بەپێی زانیارییەکانی ئێمە، وەزیری بەرگریی تورکیا لەگەڵ وەزیری بەرگریی عێراق کۆدەبێتەوە، دواتر لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، پاشانیش لەگەڵ لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق کۆدەبێتەوە، هەروەها بڕیارە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شاندەکە بگاتە هەرێمی کوردستان و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە."
 
هەر بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێرەکەی رووداو لە بەغدا، بابەتی سەرەکیی گفتوگۆکانی شاندەکەی تورکیا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق و  هەرێمی کوردستان، بابەتی پرسی سنوور و پرسی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ـیە. هەریەک لە عێراق و هەرێمی کوردستانیش دەیانەوێت جەخت بکەنەوە لەوەی "لە هێرشەکانی تورکیا چەند جاریک خەڵکی مەدەنی بوونەتە قوربانی."

 

 

رۆژی 23ـی کانوونی دووەمی 2024، ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق کۆبووەوە.
 
رۆژی 28ـی کانوونی دووەمی 2024، بارەگای بارزانی رایگەیاند، سەرۆک مەسعود بارزانی لە پیرمام پێشوازی لە ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا کرد. لە دیدارەکەدا، بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی بارەگای بارزانی، بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دواپێشهاتەکان لەسەر ئاستی ناوچەکە و پرسی هەڕەشەی تیرۆر ئاڵوگۆڕ کرا.
 
هەر لەو دیدارەدا "جەخت لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا و هەماهەنگییەکان بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیری کرایەوە."

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی وەرگیراو لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە ساتی گەیشتنی ژمارەیەک سەربازی سووریایی بۆ عێراق نیشاندەدات

سەدان سەربازی سووریایی لە عێراقەوە نەگەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان و دەبرێنە بەغدا

سەدان سەرباز و پلەدارى سوپاى سووریا کە ئامادە نەبوون بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان، گوێزراونەتەوە بۆ بەغدا. سەرۆکى لیژنەى ئەمنیی ئەنجوومەنى پارێزگاى ئەنبار دەڵێت "هەندێکیان ترسیان لە گەڕانەوە هەیە."