وەزیرى دەرەوەى پاکستان لە بەغدا لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆدەبێتەوە

05-06-2023
هەستیار قادر
نیشانەکردن پاکستان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزیرى دەرەوەى پاکستان سەردانى بەغدا دەکات و یاداشتێکى لێکتێگەیشتن لەگەڵ بەرپرسانى عێراق واژۆ دەکات. 
 
بڕیارە ئەمڕۆ (دووشەممە، 5ـی حوزەیرانى 2023)، بيلاوال بۆتۆ زەردارى، وەزیرى دەرەوەى پاکسان بە سەرۆکایەتیی شاندێک سەردانى عێراق بکات.
 
ئەحمەد سەحاف، گوتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى عێراق رایگەیاند، سەردانى وەزیرى دەرەوەى پاکستان بۆ عێراق دوو رۆژ دەخایەنێت و لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیرانی وڵات و لەتیف رەشید، سەرۆککۆمار و فوئاد حوسێن، وەزیرى دەرەوە کۆدەبێتەوە.
 
ئەحمەد سەحاف ئاماژەى بەوەش دا؛ لەو سەردانەدا وەزیرى دەرەوەى پاکسان لەگەڵ بەرپرسانى عێراق یاداشتێکی لێکتێگەیشتن واژۆ دەکەن.
 
یەکێک لەو پرسانەى لەنێوان بەغدا و ئیسلام ئاباد بە هەڵپەسێردراوى ماوەتەوە، ئەو هاووڵاتییە پاکستانیانەن، کە بە قاچاخ دەربازى سنوورى عێراق دەبن و پێشتر چەند جارێک لایەنى عێراقی بەرپرسانى پاکستانیان لەوە ئاگاردارکردووەتەوە کە هاووڵاتییانی ئەو وڵاتە لە عێراق سواڵ دەکەن.
 
لە 22ـی ئابى 2022، حامید عەباس لفتە، باڵیۆزى عێراق لە ئیسلام ئاباد لەگەڵ ساجد حوسێن تورى، وەزیرى رەوەند و بووژاندنەوەى مرۆیی پاکستان کۆبووەوە و ئەو وەزیرە بەڵێندا چارەسەرى ئەو کێشەیە بکات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق.

فوئاد حوسێن: داعش لە سووریا چەکى نوێى دەستکەوتووە

وەزیرى دەرەوەى عێراق رایگەیاند، خوازیارن پرۆسەیەکى سیاسی لە سووریا بونیاد بنرێت کە بەرهەمى گەلى سووریا بێت؛ "رێکخراوى داعش لە سووریا گەشەى کردووە و چەکى نوێی دەست کەوتووە."