عێراق بڕیاریدا پارەی قەرزی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بدات

04-10-2022
ئاسۆ فیشەگی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ بڕیاریدا پارەی قەرزی گەنمی هەموو ساڵانی رابردووی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بدات.
 
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی تۆڕی میدیایی رووداو لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق وەریگرتوون، ئەمڕۆ سێشەممە 4/10/2022، "ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەیدا بڕیاریدا پارەی قەرزی گەنمی هەموو ساڵانی رابردووی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بدات."
 
هەر دوێنێ، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە گوتارێکدا لە رێوڕەسمی پێنجەم ساڵڕۆژی کۆچی دوایی مام جەلال لە هەولێر رایگەیاند: بڕیارمانداوە شایستەی دارایی ساڵانی رابردووی جووتیارانی هەرێمی کوردستان خەرج بکەین.
 
شایستەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵانی 2014 و 2015 و2016 کە 309 ملیار دینارە، لە یاسای ئاسایشی خۆراکی عێراق دیاریکراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا وەزارەتی بازرگانیی عێراق پارەکەی خەرج نەکردووە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی دوای تەقینەوەکە.

لە بێجی تەقینەوەیەک روویدا و چوار ئەندامی بنەماڵەیەک گیانیان لەدەست دا

ئێوارەی ئەمڕۆ لە قەزای بێجی سنووری پارێزگای سەلاحەدین، تەقینەوەیەک روویدا و بەهۆیەوە چوار ئەندامی بنەماڵەیەک گیانیان لەدەست دا و سێی دیکەش بریندار بوون.