ئەمریکا هانی سەرکردە عێراقییەکان دەدات بۆ دەستپێکردنی 'دیالۆگێکی بنیاتنەرانە'

03-10-2022
تاڵیب حشمەت @Talib_Aldalaui
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، "هانی سەرکردە عێراقییەکان دەدەین بۆ دەستپێکردنی دیالۆگێکی بنیاتنەر و گشتگیر بۆ زاڵبوون بەسەر بنبەستی پرۆسەی سیاسی و کارکردن بە ئاراستەی باشکردنی ژیانی عێراقییەکان."
 
رۆژی دووشەممە 3ـی تشرینی یەکەمی 2022، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەبۆنەی رۆژی نیشتمانیی عێراقەوە لە راگەیێندراوێکدا پیرۆزبایی لە گەلی عێراق کرد و گوتی، "جێگەی خۆشحاڵی بێوێنەمە کە بەناوی حکومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە پیرۆزبایی لە خەڵکی عێراق بکەم بەبۆنەی رۆژی نیشتمانییانەوە."
 
ئاماژەی بەوەش کرد، "ئەمڕۆ رۆژێکە بۆ بەبیرهێنانەوە و شانازیکردن بە دەستکەوتەکانی عێراق و خۆڕاگری خەڵکەکەیەوە. لە ماوەی 90 ساڵدا عێراق لە دۆخێکی زۆر ناهەمواردا جەنگاوە بۆ برەودان بە کۆمەڵگەیەکی گشتگیر و یەکسان بۆ هاونیشتمانییەکانی و هەروەها بۆ نەوەکانی داهاتووی عێراقییەکان."
 
لەبارەی بنبەستی سیاسیی عێراق، ئەنتۆنی بلینکن گوتی، "لەم رۆژە نیشتمانییەدا، هانی سەرکردە عێراقیەکان دەدەین بۆ دەستپێکردنی دیالۆگێکی بنیاتنەر و گشتگیر بۆ زاڵبوون بەسەر بنبەستی پرۆسەی سیاسی و کارکردن بە ئاراستەی باشکردنی ژیانی عێراقییەکان."
 
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا باس لە پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ عێراق دەکات و گوتی، "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە قوڵی پابەند دەمێنێتەوە بە هاوبەشی ستراتیژی خۆی لەگەڵ عێراق و هەروەها قوڵکردنەوە و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ عێراقدا لە ژێر رۆشنایی رێککەوتننامەی چوارچێوەی ستراتیژی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکان و عێراقدا."
 
ئەنتۆنی بلینکن راشیگەیاندووە، "بە هیوای بەردەوامی کارکردنمان بەیەکەوە لەسەر کارە لە پێشینە هاوبەشەکانمان و پەرەپێدانی پەیوەندی نێوان گەلەکانمان. باشترین هیوا و خۆشگوزەرانی بۆ خەڵکی عێراق دەخوازم لە ساڵی داهاتوودا." 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی بیرەکان لە ئاسمانەوە.

400 بيرى مێژوویی لە سنوورى نێوان عێراق و ئێران دەدۆزرێنەوە

400 بیرى شاقولى لە سنوورى نێوان عێراق و ئێران دەدۆزرێنەوە، کە مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە هەزار ساڵ پێش ئێستا، بەگوتەى بەرپرسێکى شوێنەوارى میسان بیرەکان لەو جۆرانەن، کە لە هەرێمى کوردستان بەکارهێندراون.